Skip to Content

به‌رزه‌خ  … ستار ئه‌حمه‌د

به‌رزه‌خ … ستار ئه‌حمه‌د

Closed
by June 29, 2020 General, Poems


كۆچم وه‌ك برۆ له‌چاوو
تیشكی خۆر له‌سه‌حراو برسی
چوون میهره‌بانی له‌دڵم و
به‌زه‌یی له‌خوێن و
نووری خودا له‌ده‌روونما
ده‌بریسكێته‌وه‌
به‌ره‌و به‌رزه‌خ
به‌رزی به‌رزان
گیانم ده‌فڕێت
بۆ لای یه‌زدان
جه‌سته‌میش تینوو و دێوانه‌
بۆ هه‌ناوی چرۆو گوڵزاری گۆڕستان
هه‌سته‌كه‌م زوو
دێمه‌وه‌ ناو جه‌سته‌ی ڕوونم
باخچه‌ی به‌هه‌شت و ده‌روونم
چه‌ند ئاسووده‌م
خودام به‌ڕاستی ناسیوه‌
گۆڕه‌كه‌م هه‌ورێك سپییه‌و
په‌رده‌یه‌كی ڕه‌نگ ئاوینه‌
پارچه‌ هه‌ورێك ئاورێشمینه‌
له‌نێوه‌ندی به‌هه‌شت و زه‌وی و
جیاكه‌ره‌وی گه‌ردوون و
ئاسمانێك شینه‌


ستار ئه‌حمه‌د

Previous
Next