Skip to Content

ژنانی بەناو ئازاد! … فواد سەعید

ژنانی بەناو ئازاد! … فواد سەعید

Closed
by حوزه‌یران 30, 2020 General, Women

زۆرینەی تاك دوو فاقیی و دووڕووی تیدایە، كە لەلایەك ئازادیخوازە لەلایەكیتردا نەریتیە، یان مۆدێرنە و لەھەمانكاتیشدا دیندارە.
ئازادی لایی زۆربەی ئافرەتانی كورد خۆی لەچوارچێوەیەكی تەسكدا دەبینێتەوە، كە ئەمەش لایەنی ڕووكەشییە، كە لە جلوبەرگ و خۆدەرخستن و تێكەلبوون بە پیاو دەبیننەوە، بەبێ ئەوەی سەرەتا خۆیان پێبگەینن و لەبیركردنەوە خۆیان ئازاد بكەن، نەك تەنیا لایەنی ڕواڵەت، چونكە ئەگەر خۆیان لەھزر ئازاد نەكرد و خۆیان پێنەگەیاند ئاسان ھەڵدەخەلەتێنرێن لەلایەن ڕەگەزی بەرانبەر، چونكە ئەو ڕۆلەی كە كۆمەڵگەی پیاوساڵاریی بەژنی دەدات، وەكو پلەكانی پەیژەیەك وایە كە دەبێ پیاوان بەسەریدا ھەنگاوبنێین بۆ ئەوەی بگەنە بەرزترین پێگەی خۆیان. مەبەستمان لێرەدا ئەمەیە، ئەو كۆمەلە پیاوە حزبی و رێكخراوی و هونەریانەی كە ژنان دەھێننە مەیدانی كاركردن تەنیا بۆ بەدەستھێنانی دەسەڵاتی خۆیانە، چونكە كۆمەلگەیەكی ڕووكەشیمان ھەیە، دەیانەوێ ژنانیش بۆ مەرامی خۆیان بەكاربھێنن بۆ ئەوەی وای دەربخەن كە گوایە ئازادی ژنیان دەوێ كە لە ئەسلدا ئەم پیاوانە باوەریان بە ئازادی ژن نیە ژنەكانی خۆیان لە مال كۆت و بەند كردوە.
لەم ڕوانینەشدا، بۆ پیاوان ژنان تەنیا كۆمەڵێ پەیكەر و لاشەن كە بەكاریاندەھێنن بۆ بەرزكردنەوەی دەسەڵات و تێركردنی ئارەزوو خواستەغەریزەیەكانیان، نەك كەسانێك بن كە بەڕاستی خاوەنی مافی یەكسانن و بەھاو ڕێزی یەكسانیان ھەبێت. بۆیە ئەگەر ئافرەتان لە ھزرە خۆیان ئازاد و پێنەگەینن ئاسان لای ئەم پیاوانە بەكاردەھێنرێن، چونكە لەم ڕوانگەدا ڵاوازی و ساویلكەی ژنانمان بۆ دەردەكەوێت، چونكە لایان وایە مەلبەندێكە بۆ خۆ پێگەیاندن و ئازادبونیان، بەڵام لە راستیدا ئەمە پڕە لە كەموكوڕیی نەبونی ھزری ئازادی لە كەداركردنی پێگەی خۆیان. ھەروەك نیتشە گوتەنی “گەر بچیتە لای ژن دەبیت قامچیت پێ بێت”مەبەستی نیچە لێرەدا ئەمەیە، كاتێك روو لەم ئافرەتانە ئەكەی كە لە ڕووكەش ئازادن بۆت دەرەكەوێت كە چەندە ساویلكەو رووكەشیانە ئەژین. بۆیە پێویستە ئێمە خۆمان سەرەتا لەھزر ئازاد بكەین و خۆمان پێبگەینن، چونكە ئازادی لە بیركردنەوە دایە، نەك لەم شتە ڕووكەشیانە.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish