Skip to Content

ئامادەنەبوو …  شیعری ئۆكتاڤیو باز – و: سەلام عەبدوڵڵا

ئامادەنەبوو … شیعری ئۆكتاڤیو باز – و: سەلام عەبدوڵڵا

Closed
by حوزه‌یران 30, 2020 General, Poems


1
ئەی خوداوەندی چاوبرسی كە شەونخونیم خۆراكتە،
ئەی خوداوەندی وشك كە تینوێتیە ئەبەدییەكەت بە فرمێسكەكانم دەشكێنیت،
ئەی خوداوەندی بەتاڵ كە سنگم بە مشتێكی بەرد دەكوتیت، بە مشتێك لە دوكەڵ،
ئەی ئەو خوداوەندەی كە بەجێمدەهێڵیت،
ئەی خوداوەندی چۆڵ، ئەی ئەو بەردەی كە نوێژەكانم دەیشوات،
ئەی ئەو خوداوەندە كە بە بێدەنگییەكی دووركەوتنەوەی زیاتر، وڵامی مرۆڤی پرسیاركەر دەدەیتەوە،
ئەی خوداوەندی رەق، خوداوەندی هیچ، ئەی خوداوەندەكەم:
خوێنێك، خوێنی خۆت، خوێن پێشڕەوی و رێپیشاندەریم دەكات.
خوێنی زەمین،
خوێنی ئاژەڵان، خوێنی گژوگیای باخەكان،
خوێنی كانزا بەردبووەكان، خوێنی ئەو ئاورە كە لە زەمین دەخەوێت،
خوێنی ئەو شەرابە كە گۆرانی دەڵێت كاتێ بەهار دێت،
ئەی خوداوەندی كوێیلە و خۆر،
(…)
خوداوەندی زیندووبوونەوەو
ئەی ئەستێرەی بەگڕ،
خوێن،
خوێنێَك كە هەمیشە بە شكۆداری بەربەریانەوە، خەڵتاندت دەكات،
خوێنی رژاوی شەوی قوربان،
خوێنی بێتاوان و ئەتائیستەكان،
خوێنی دوژمنان و بەندە چاكەكانت،
خوێنی خۆت، خوێنی قوربانییەكانت.
2
من بەتۆوە، بەڕێگای نەوەكانمەوە، بەرز و نزم دەبمەوە،
تەنانەت بیری خۆڵ،
كە نەوەیەكم لەناو نەوەكان وندەبێت،
زۆر دێرینتر و بەبێ‌ ناو،
لە رووبارە كوێربووەكانی دەشتگەلی خۆڵەمێش،
من بۆ تۆ گەڕام، بۆ تۆ دەگەڕێم
لە دوێنێی چۆڵەوانی و سیساركی ئەقڵ بازنەیی،
لە ناو جنجاڵی ئەو خەونانە كە پێشبینی یەكلاكەرەوەیان هەیە و،
لەناو ئەو لافاوە رەشانەدا كە وڕینە بەریاندەدات:
بیر، شمشێرە
رۆشناكەر و وێرانكەرەو،
پاش هەورەتریشقە هیچ نیە،
تەنها پێشبڕكێی تا بێكۆتایی نەبێت،
لەوێ خۆمان لەبەردەم دیوارەكە دەبینینەوە.
من بۆ تۆ گەڕام، بۆ تۆ دەگەڕێم،
لەناو توڕەیی كەسە بێئومێدە خاوێنەكان،
لەوێ كە مرۆڤ كۆدەبنەوە تا لەنێوان
نەفرەت و گوڵێكی سەربڕاودا
بە بێ تۆ بمرن.
نەخێر، تۆ لەناو ئەم روخسارە شكێنراوە نەبووی كە بۆ هەزار پارچە روخساری یەكسان وردوخاشبوو.
من بۆ تۆ گەڕام، بۆ تۆ دەگەڕێم،
لەنێو ئاسەواری كەلاوەی شەو،
لەناو لاشەكانی رووناكی هەڵهاتوو،
لەناو ئەو منداڵە گەداكەرەی سەر شاقام كە خەون بە لم و شەپۆلەكان دەبینێت،
لەلای سەگەكانی شەوان و،
لەناو روخساری هەور و برین و،
لەناو هەنگاوە وشك وخاڵییەكانی ئەو پاژنانە كە بەدەم خەوەوە رێدەكەن.
من لەناو خۆمدا بۆ تۆ دەگەڕێم.
ئایا تۆ روخساری منی لە چركەی سڕینەوەی ناوم كە وتیان دادەڕزێت،
ئایا تۆ منی لەكاتی بێهۆشبوونم؟
3
وشەی پێكهاتن
پێكهاتنی وشە،
بەرد و خۆڵ و رێپێوان،
سەوزایی لە ناكاو،
ئاگرێكی هەرگیز ناكوژێتەوە،
ئاوێكی پرشنگدار لەناو ئەشكەوتێك:
تۆ بوونت نیە، بەڵام
لەناو دڵەڕاوكێ
قووڵایی چركە بەتاڵەكاندا، دەژێی.

  • ئای لەم بێزارییە-
    لە كاركردن و ئارەقەی كە بەروبوومەكەیییت،
    لەو خەونەی كە دیوار لەدایكدەهێنێت و رێگری و قەدەغەدەكات،
    ئەی خوداوەندی سرەنجراكێش، خوداوەندی كەڕ، ئەی خوداوەندەكەم،
    تۆ بۆ ئێمە فرمێسكی، ناسزاییت و
    شەو و بێدەنگی مرۆڤی،
    بورجی گریانەكانمانی و، ژمارەی خوێنی،
    شێوەیەكی ترسناكی بۆ عەدەم،
    جاڵجاڵۆكەی ترس و
    ِبڕبڕەی پشتی كاتی،
    نیعمەتی دنیای و، نهێنییەكی رێگەی تێناچێت،
    روخسارتم پیشانبدە كە دەبێتەوە بە عەدەم،
    تا بۆ خۆڵ دەگەڕێمە،
    بۆ ئاوری پیسكراو.
Previous
Next
Kurdish