Skip to Content

151 Views

(راگه‌یاندنی بینراو ) وه‌ك لایه‌نێكی ووروژێنه‌ری سێكسی … نووسینی: ئاری زێندینی

(راگه‌یاندنی بینراو ) وه‌ك لایه‌نێكی ووروژێنه‌ری سێكسی … نووسینی: ئاری زێندینی

Closed
by July 12, 2020 General

میدیا, له‌ئێستادا بۆته‌ هۆكاروچه‌كی شه‌ڕوبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌س ولایه‌ن وگرووپ ووڵاتانیش زیاتر به‌لایه‌نی نێگه‌تیڤ به‌كاردێت وه‌ك له‌وه‌ی له‌ بواری پرۆفیشنالی خۆی ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات ئه‌ركی پرۆفیشنالی وپیشه‌یی ( میدیا) كه‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه‌ به‌ پێی یاساورێساوسیسته‌مه‌ دیموكراتیه‌كان كاری هۆشیاركردنه‌وه‌ورۆشه‌نبیری تاكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ هاوكاروپالپشتی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی دیارده‌ ناجۆرودزێووگه‌نده‌ڵیه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ودامووده‌زگا حكومیه‌كان. راگه‌یاندن, له‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیاوزانستی و شه‌پۆڵی ئه‌نته‌رنێت هه‌م قازانجی كردو پێشكه‌وت له‌رووی ته‌كنیك و هونه‌ریه‌وه‌هه‌م زه‌ره‌ریكرد دواكه‌وت له‌رووی كوالێتی ومه‌عنه‌وی ! له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتووی مۆدێرن خاوه‌ن سیسته‌م ویاسا (میدیا)سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی چواره‌مه‌ هاوكارویارمه‌تیده‌ری حكومه‌ت وخه‌ڵكه‌ دوورله‌ قازانجی مادی و دارایی وبه‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وئایدۆلۆژیا ته‌نانه‌ت میدیا هه‌یه‌ بۆ تاكه‌ شه‌خس به‌كاردێت وپه‌خشده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووڵاتانی عه‌ره‌بی وله‌وڵاته‌ ئه‌فریقیه‌كان كه‌م ده‌رامه‌تی دارایی و ئابووری سست , له‌م هه‌رێمه‌ی كوردستانیش زیاتر به‌و ئاقاره‌ هه‌نگاوده‌نێ‌ بێ‌ ساحێبه‌ و بێ‌ سانسۆره‌. راگه‌یاندن ,له‌و وڵاتانه‌ی تاكه‌كان باری دارایان خراپه‌ ئه‌و هه‌له‌ی قۆزتۆته‌وه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان وه‌ك كاڵاوكه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌كاربهێنێت بۆ مه‌رامی شه‌خسی و حیزبی و چه‌واشه‌كردن له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زی ( نێرومێ‌) شێوه‌یه‌ك له‌ بووكه‌ڵه‌وموهه‌ریج له‌سه‌ر شاشه‌كان به‌تایبه‌ت (ره‌گه‌زی مێ‌ ) ته‌نها جوانی و له‌شولاررێكی و سێكسی دیاربن شانسی هاتنه‌ ناو راگه‌یاندنیان هه‌یه‌ نه‌وه‌ك بروانامه‌ولێهاتووی و رۆشه‌نبیری كه‌ ده‌سه‌ڵاتێك و عه‌قڵیه‌تێكی پیاوسالاری به‌رێوه‌ی ده‌بات هه‌رچه‌ند خانم و كچی لێهاتووشاره‌زاش هاتوونه‌ته‌ ئه‌م مه‌یدانه‌وه‌ به‌ڵام به‌ربه‌ستگه‌لێك زۆریان له‌ پێشه‌!به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ راگه‌یاندنی بینراوی واش هه‌یه‌ خانم و كچان داده‌پۆشێ‌ له‌راگه‌یاندنه‌كانیان بینه‌رانێك بۆلای خۆی رابكێشیت وا هه‌ستبكات خانم و كچ به‌و شێوه‌یه‌ بازاڕێك بۆ خۆی په‌یدابكات دواجار به‌هه‌ردوو شێوه‌ (ڕگه‌زی مێ‌ ) ناشرین ده‌كرێن . لایه‌نی سێكس و بابه‌تی هۆشیاری سێكس وبه‌رنامه‌ی پۆڕنۆو له‌ (راگه‌یاندنی بینراو—ته‌له‌ڤزیۆن ) له‌زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووناپێشكه‌وتوو هه‌یه‌ به‌ڵام به‌یاساوڕێساوسانسۆروئاستی رۆشه‌نبیری كۆمه‌ڵگه‌وئه‌ته‌كێكێتی میدیایی حكومه‌ت خۆی به‌رپرسیارداده‌نێت بابه‌تی فێلمی سێكس وبه‌رنامه‌ی رۆشه‌نبیری سێكسی و بابه‌ت و به‌رنامه‌ی مۆدێرن به‌شێكه‌ له‌ ژیانی تاكه‌كان ,له‌ش و لاری رووت و جل وپۆشاكی سه‌رنجراكیش وسه‌رده‌می هه‌موو كاتێك مانایی ( میدیاوبه‌رنامه‌ی مۆدیرن ) ناگه‌یه‌نێ‌.
به‌كارهێنانی خانمان وكچان ( ڕگه‌زی مێ‌ ) له‌ راگه‌یاند به‌تایبه‌ت(راگه‌یاندنی كوردی) بۆته‌ دیارده‌ گه‌ر خانم وكچی جوان وسێكسی نه‌بێ‌ راگه‌یاندنه‌ بینراوه‌كه‌ی ( ته‌له‌ڤزیۆن ) نه‌كه‌س سه‌یری ده‌كات نه‌ داهاتێكی مادی باشی ده‌بێت! هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دیارده‌ی ناشرینكردنی ( میدیا ) دوورخستنه‌وه‌ی له‌كاری پیشه‌یبوونی وه‌ك ( میدیا ) گرووپێك له‌پاره‌داروبازرگانن و عه‌قڵیه‌تێكی پیاوسالاریه‌ وه‌ك ماده‌وكاڵا سه‌یری ( ره‌گه‌زی مێ‌ ) ده‌كه‌ن ریكلامی پێده‌كه‌ن بۆ رازاندنه‌وه‌وئارایشتكردنی راگه‌یاندن, خانمان و كچانیش هۆكاری ئه‌مه‌ن به‌ڵام باری دارایی خراپ وكه‌مده‌رامه‌تی په‌لكێشیان ده‌كات بۆ ناو راگه‌یاندن ئاماده‌ی هه‌موو كارێك بن له‌پێناوپاره‌, ته‌نانه‌ت خانم و كچ هه‌یه‌ ته‌نیا بۆ خۆ نیشاندان كه‌ جوان و سێكسیه‌ تاكو شوو بكات یان هاوڕێیه‌ك په‌یدابكه‌ن راگه‌یاندنی (بینراو ) له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ شوێنی پیشاندانی خانم و كچی جوان هه‌موو تاكی ناو كۆمه‌ڵگه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات یه‌كسه‌ر هه‌ست به‌لایه‌نی جوانی و له‌ش ولار جوانی ده‌كه‌ی هیچ سوود له‌ ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كه‌ نابینی كه‌له‌بنه‌ره‌تدا بێ‌ ناوه‌رۆكه‌ له‌خزمه‌ت رۆشه‌نبیركردن و هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌ نین بێ‌ سانسۆروسنووربه‌زێن وراگه‌یاندنێكی بێ‌ شه‌رمه‌ !راگه‌یاندنی (بینراو) له‌ هه‌رێمی كوردستان (راگه‌یاندنێكی سێكسیه‌) نیشاندانی له‌ش ولاری خانمان و كچان جلوبه‌رگ وپۆشاكی گرانبه‌هاوسه‌رنجراكێش تاكی بینه‌ر لایه‌نی سێكسی ده‌ورووژێ‌ له‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵی تا زه‌لامێكی خه‌فتا ساڵی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی فێری هیچ ناكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌وفیركردنی نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌كات , له‌م روانگه‌وه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌ته‌ بۆ سنوردانان و سانسۆر بۆ ئه‌م ( میدیا ) بێ‌ سه‌وبه‌رانه‌ومه‌به‌ستدارانه‌ بێته‌وه‌ سه‌ر رێگایی ڕِاسته‌قینه‌ی میدیایی پرۆفیشناڵ و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م كاری خۆی بكات نه‌وه‌ك راگه‌یاندنی بێ‌ شه‌رم وسنووربه‌زێنی مۆرالی كۆمه‌ڵگه‌.

Previous
Next