Skip to Content

71 Views

شاند هات و شاند چوو خۆخه‌ڵه‌فاندنه‌ … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

شاند هات و شاند چوو خۆخه‌ڵه‌فاندنه‌ … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

Closed
by July 27, 2020 General


ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ هاوڵاتیان رۆژانه‌ گوێیان له‌ وشه‌ی شانده‌و ئه‌م وشه‌یه‌ بوو به‌ قه‌وانێكی سواوو جێی پێكه‌نینی خه‌ڵك و به‌رپرسان ئه‌وه‌نده‌ وتیان شاند هات و شاند چوو كه‌س گوێیان لێ ناگرێت و به‌ درۆزن و فێڵبازو ساخته‌چی ناویان ئه‌بن و له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مان هه‌ر خه‌ریكی پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ن بۆ خۆیان و خێزان و زورناژنه‌كانیان.
به‌ كوردی و به‌ كورتی : پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ ــ 250 ــ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ كۆمپانیای هه‌نارده‌ی نیشتمانی (سۆمۆ) له‌ به‌رمبه‌ردا حكۆمه‌تی ناوه‌ند پشكی ساڵانه‌ی هه‌رێم (بودجه‌) و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت به‌ڵام حكومه‌تی كوردستان ئیفلیجه‌و و به‌ندكراوه‌و ئه‌ترسێت راستییه‌كان بخاته‌روو، حكومه‌تێك به‌ خواست و ئاره‌زووی چه‌ند هه‌رزه‌ی كاڵفام و وه‌زیرێك یان تاكه‌ حزبێك نه‌وتی كوردستان بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ به‌ به‌لاش بداته‌ توركیای داگیركه‌ر چۆن چۆنی ئه‌توانێت رێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ لایه‌نێكی تردا واژوو بكات.
ئاسته‌مه‌ هه‌رێمی كوردستان بتوانێت بریارێكی نیشتمانی ده‌ربكات و به‌ توركیا بڵێت: چیتر پابه‌ند نابین به‌و رێككه‌وتنامه‌ پر شه‌رمه‌زارییه‌و‌ نه‌وتی كوردستان ناده‌ێن به‌ ئێوه‌ چونكه‌ ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ به‌ نھێنی و به‌ بێ ئاگاداری خه‌ڵكی كوردستان واژووكراوه‌و، هه‌روا ئاسته‌مه‌ حكومه‌تی كوردستان رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدات به‌ به‌غداو به‌ هۆی چه‌ندین گریبه‌ست له‌ گه‌ڵ كۆمپانییه‌كانی نه‌وتدا.
هه‌ندێ له‌ به‌رپرسانی كوردستان رۆژانه‌ ئه‌پارێنه‌وه‌ توركیا خاكی كوردستان به‌ ته‌واوه‌تی داگیربكات بۆئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئێشه‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت به‌ به‌غدا نه‌مێنێت و رزگاریان بێت و، ئه‌وه‌نده‌ درۆیان كرد حكومه‌تی ناوه‌ند زاڵ بوو، بێ له‌ نه‌وت داوای ده‌سكه‌وتی خاڵه‌ سنوورییه‌كان وئاسمانییه‌كانی كوردستان ئه‌كات و، حكومه‌تی كوردستان به‌وه‌ش قایل بوو به‌ڵێنیدا به‌ڵام هه‌ر زوو به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردو داواشی له‌ حكومه‌تی ناوه‌ند كرد مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات و، ئه‌ویش قایل بوو ئه‌و پاره‌یه‌ راسته‌وخۆ وه‌ك هه‌موو پارێزگاكانی عێراق بدات و، له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی فه‌رمانبه‌ران دوسییه‌ی گه‌نده‌ڵی چه‌ندان ملیاردرڵار دۆزرایه‌وه‌ گوایه‌ خه‌رج ئه‌كرێت بۆ فه‌رمانبه‌ران و، له‌ راستیدا بۆ بندیواره‌كانه‌ كه‌ بوونیان نییه‌ خه‌رج ئه‌كرێت و پاره‌كه‌ ئه‌چێته‌ گیرفانی به‌رپرسانی سیاسی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان و، ئه‌وه‌ش وا ئه‌كات حكومه‌تی ناوه‌ند پابه‌ند نه‌بێت به‌ داواكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ، ئه‌م به‌زمه‌ چه‌ند جارێك سه‌ریهه‌ڵداوه‌و شاراوه‌ته‌وه‌و گه‌نده‌ڵكاران له‌ ناو خۆیان رێككه‌وتوون له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌‌.
پێویسته‌ هاوڵاتیانی كوردستان بێده‌نگ نه‌بن و به‌ حكومه‌ت بڵێن ئیتر به‌سه‌ درۆو سه‌رپێچی و قه‌یران دروست مه‌كه‌ن و مووچه‌ی شه‌هیدان و مامۆستاو فه‌رمانبه‌رو ئه‌نفالكراوه‌كان و زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینان بده‌ن و، هه‌وڵ بده‌ن به‌ راستگۆیی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و كه‌س فریو مه‌ده‌ن و، به‌ ناردنی شاندو هاتنه‌وه‌ی شاندو له‌ كۆمه‌ڵێك درۆیی ئاماده‌كراو دوور ببنه‌وه‌و چیتر خۆتان ریسوا مه‌كه‌ن و، ئه‌گه‌ر ناتوانن ئه‌و گری كوێره‌یه‌ كه‌ خۆتان دروستان كردووه‌ بكه‌نه‌وه‌و چاروسه‌ر بۆ كێشه‌و گیروگرفتی هاوڵاتیان بدۆزنه‌وه‌ واز له‌ حكومه‌ت بێنن و، ده‌ست به‌رز بكه‌نه‌وه‌و راشكاوانه‌ بڵیێن شكستمانخواردووه‌ و لێمان ببوورن.
هاوڵاتیان كه‌ له‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان چاویان به‌ شاندێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌ ئه‌كه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ بێزار بوونه‌ یه‌كسه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ دائه‌خه‌ن یان كه‌ناڵه‌كه‌ بۆ كه‌ناڵێكی تر ئه‌گۆرن و، به‌و هاتوو چۆیه‌وه‌ پاره‌یه‌كی تر خه‌رج ئه‌كه‌ن و، هه‌موو جارێك به‌ ده‌ستی به‌تاڵ ئه‌گه‌رێنه‌وه‌و یان په‌نا بۆ درۆ ئه‌به‌ن و، وتراوه‌ (په‌تی درۆ زۆر كورته‌) و، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ تاكه‌ی شاندناردن درێژه‌ی ئه‌بێت؟.
پێش ماوه‌یه‌ك حكومه‌تی ناوه‌ند له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و له‌ سه‌ر دروستكردنی دوو لێژنه‌ رێككه‌وتن، یه‌كه‌میان بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌ندی (ماده‌ی) 140 و كێشه‌ی ناوچه‌ دابروه‌كان و پێشمه‌رگه‌و دووه‌میان بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت و راده‌ستكردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئه‌م دوو لێژنه‌یه‌ی ( حكومه‌تی ناوه‌ندو حكومه‌تی كوردستان) ‌ تا ئێستا هیچ كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌و، كه‌س نازانێت و پرسیار ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن ئایا به‌و دوو لێژنه‌یه‌ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ئه‌كرێن ؟ چۆن؟ كه‌ی؟!.
حكومه‌تی كوردستان 400 ملیار دیناری وه‌رگرت و له‌ پر نه‌ماو حكومه‌ت ده‌ستی كردن به‌ هاشه‌و هوشه‌و له‌ راگه‌یاندنه‌كانی وایپشاندا ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ خزمه‌تگوزاری خه‌رج كراوه‌و كه‌س باوه‌ری پێی نه‌كردو، حكومه‌ت به‌ دوای كڵاوی بابردوو ئه‌گه‌رێت و ئه‌ڵێت 400 ملیار دۆلاومان لای حكومه‌تی عێراقه‌و، به‌ خه‌یاڵی خاوی به‌رپرسان نیازیان وایه‌ ئه‌وه‌ی سه‌دام حوسه‌ێنی دیكتاتۆر كردوویه‌تی ئه‌م حكومه‌ته‌ قه‌ره‌بووی بكاته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ردوولا كات ئه‌كوژن و درێژه‌ به‌ درۆو گاڵته‌و گه‌په‌كه‌یان ئه‌ده‌ن و به‌رپرسان سوودمه‌ندن و هاوڵاتیان مووچه‌ی خۆیان وه‌رناگرن و حكومه‌ت هه‌شت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دوازده‌ موچه‌ی خانه‌نشینانی نه‌داوه‌و، حكومه‌تێكی له‌م چه‌شنه‌ نه‌بوونی له‌ بوون باشتره‌.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندو پاره‌كه‌ی نه‌دات به‌ (خه‌زێنه‌ گشتی) و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان نه‌دات به‌ روون ئاشكرا دیاره‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ئه‌دزرێت و، تاقمێكی مشه‌خۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بن و، فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش به‌ پرسی و بێ پاره‌و نه‌خۆشی‌ ئه‌مێننه‌وه‌و ئه‌و كه‌سه‌ باس له‌ دزی و گه‌نده‌ڵی وسته‌می ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كوردستان بكات راوئه‌نرێت و ئه‌یگرن و بێ سه‌روشوێنی ئه‌كه‌ن و لێپرسینه‌وه‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان فریو نه‌درێن قه‌یرانی حكومه‌ت چوار پێنج ساڵه‌ هه‌یه‌و ئه‌و كات نه‌وت زۆر گران بوو پاره‌یه‌كی باشی ئه‌كردو كۆرۆنا نه‌بوو، بۆیه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ڵێم چونكه‌ حكومه‌تی بێ توانا قه‌یرانه‌كه‌ ئه‌خاته‌ ئه‌ستۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و په‌تای كۆرۆناو، ئه‌م كرده‌وانه‌ی حكومه‌ت زیاتر رێگا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌ت توركیا و ئێران خۆش ئه‌كات و، باشتروایه‌ حكومه‌ت له‌ خۆبایی نه‌بێت و زیادره‌وی نه‌كات و باسی وڵاتپارێزی له‌ بیر بكات و ئه‌وه‌ ئه‌وانن رێگایان داوه‌ به‌ توركیا به‌ رێگه‌ی قیرتاو كوردستان داگیر بكات.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی كوردستان به‌و بیروبۆچوونه‌ دوگمایه‌ ره‌فتار بكات نه‌هامه‌تیی و ناخۆشی زیاتر بۆ هاوڵاتیان ئه‌هێنێت و، جێی داخه‌ به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مان بێده‌نگه‌و ، له‌ باره‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ پێویسته‌ بڵێن خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت له‌ پاش 5 مانگ كۆبوونه‌وه‌ی كرد!.


27/7/2020

.
.

Previous
Next