Skip to Content

شیعر/ پەرتبوون … کاوە عوسمان عومەر

شیعر/ پەرتبوون … کاوە عوسمان عومەر

Closed
by ته‌مموز 29, 2020 General, Poems

هەموو شتەکان ئەچنەوە..
پنتی سەرەتای خۆیان،،
هەڵەی خۆتە خۆڵی جەستەت..
بە شەپۆلەکانا پەرش و بڵاون،،
ئاوڕێکیش نادەیتەوە،،
لە گەڵای ڕۆژە وەریوەکان،،،
دێن و ئەچن،، ،
چارۆکەکانیش…
باڵی شکاوی باڵندەن،،،
لە خەونە پەرش و بڵاوەکانیشا…
یەکتری ئەبینینەوە،،،
بەڵام خەونە پەرتبوەکانیشمان لە کوێوە دێن. ؟،
لە کوێ باڵە لاوازەکانیشمان ئەنیشنەوە؟
لەوانەشە یەکتر ببینینەوە، بەڵام…
لە هییچ دورخەی عیشقیشا،،
ئۆقرە ناگرین، چونکە ،،
لە پەرش و بڵاوی شتەکان ڕاماوین،،،
تێشناگەین هۆکاری با بردنی…
پەڕەی نوسراوی تەمەن و …
خەونە نەنوسراوەکانی سبەینێش،،،
با لە جانتاکانی جەستەیا…
لە کەنارا جێ بمێنن،،
هەموو ساتەکان بە دڵنیایی ،،
دوای پەرتبوونی ئێمە ..
دێنەوە پنتی سەرەتا،،،
هەموو شتێك …
لە شاری لمی ویستگەیەکدا،،،،
دەست پێئەکەنەوە، و..
لە دورخەیەک لە مەنفا ئەگیرسێنەوە،،،
بیرم بێ لە ڕێگا،،
پارچەیەک لە ڕۆحی داگیرساوم دایتێ ، ،،
چرپەیەکی ساردو بێگیانیشت،،
لە دەستەکانما جێ هێشت،،،
پێم ووتی کام ڕێگات پێ باشترە،،،
مۆمی چاوتی تیا بکوژێنیتەوە،
خۆت ئازاد بە،،،
منیش بەندەرێک ئەدۆزمەوە،،،
لە سەرابی بیرکردنتا بدرەوشێمەوە،،
تازە لەم پەرش و بڵاوی شوێن و…
ڕژانی ووشەو …
هەڵپڕوکانی باڵی شینەشاهۆی…
شەوە ئاوارەکان و ..
لە وردو خاشبوونی ..
شوشەی ئاوێنەی ڕۆژە قەترانیەکانا،،،
هییچ گوڵێکی بێڕەنگی سەفەر،،
تیماری برینی بێئۆقرەیی ناکات،،
هییچ دورخەیەکیش،،
لە مەنفا زۆرەکانی نێوان…
بوون و نەبوونا…
پەناگەیەک ..
بە پەڕەی نوسراوی..
جەستە دەربازبوەکان،،،
لە مەنجەنیقی جەنگەکان نادا،،
پاشان هەنسک و گریانی…
پەریە ڕەسشپۆشەکانی ڕێی سەفەریش،،،
شتێکی کۆنە،،،
تازە ش نیە توانەوە ..
لە ژێر کڕێوەی چاوەڕوانی …
بریسکەی چاوێكیش،،
زۆر دەمێکە،،،
لە سکرینی ماشینەکا کوژاوەتەوە،،،
هییچ شتێکیش…
تازە سەرنجم ڕاناکێشێ،،،
کە لە تۆزی جودایی تۆ…
دروست بوبێتەوە، ،،
هەموو شتێکیش…
ئەچێتەوە پنتی سەرەتا،،،
هییچ لە ژێر ئەم کڕێوە و ..
گەردەلوولەی غوربەتا،،،
وەک خۆی نامێنێتەوە،،
ئەم باهۆزی کۆچە ترسناکە،،،
هەموو شتەکان…
ئەپێچێتەوە و دووریان ئەبات ،،
بەنەفرەتا تووڕیان ئەدا،،،
گاڵتەجاریشە،،،
تازە دوای ئەم هەموو پەرتبوونە،،
ماڵئاوایی لە وەرزە زڕو بێبارانەکانی…
ژێر بەیداخی بێ شوێن و..
بێ کات و بێ ڕۆحە بکەین،،،
وەک دڵنەواییەکیش،،،
لەسەر کورسیەکی ئەم ویستگەیە،،
لەتەنیشتت دائەنیشم،،
چەند فرمێسکی سارد و تەزیو…
لەسەر ڕومەتی شەختەت ئەسڕم،،
شەو نخونیەکی زۆر دووریشە،،
من بە دیار وەرینی لێوەکانتەوە…
لە ئەندێشەدام،،،
لە خەڵوەتێکی چەند سەدەی…
بێ شنەبای تۆدام ،،،
باهییچ نەبێت ،،،،
شووشە شکاوەکانی…
ڕۆحت کۆکەیتەوە،،
لەم دەروازە داخراوەی چووون و….
هاتن، بە دڵنیایی،،،
دوای باهۆزبردنی منیش ،،
لە وەرزی نامۆییدا،،
شتەکان لە پەرتبوونیان بەردەوامن،،،
هەر ئەچنەوە ….
پنتی سەرەتاکانی یەکەم.

١/ وێنەکە کارێکی هونەری فۆتۆگرافەری ئەڵمانی * ماکسیم فۆرستەر * و بە سوپاسەوە لە پەیجی فەرمی خۆی وەرگیراوە.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish