Skip to Content

کوردستان لەبەرداشی پۆلێک کاریزمای وەهمیدا …. هونەر جەمیل

کوردستان لەبەرداشی پۆلێک کاریزمای وەهمیدا …. هونەر جەمیل

Closed
by كانونی دووه‌م 12, 2017 General

. ئەوەی بەدرێژای چل ساڵی ڕابردو تادەگات بە ئێستا لەکوردستان بەدی دەکرێت دورست کردنی پۆلێک کاریزمای سیاسین ، گەر تەنیا لەساڵەکانی ۱۹۷٦ وە بەنمونە وەربگرین ! دەبینین هیچ کاتێک لە کوردستان سەرکردەیەکی نەتەوەی دروست نە بووە کە بەلایەنی کەمەوە سێ لەسەرچواری خەڵکی کوردستانی لەگەڵ بوبێت ۱/٦/۱۹۷٦ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دادەمەزرێت و دەست بە شۆرش دەکاتو جەلال تاڵەبانی دەبێتە سکرتێری گشتی حیزبەکە ، لەوساتەوە تائێستا کاریزمای یەکێتیەکانەو یەکێتییە کان بە کاریزمای کوردستانیشی ئەبینن ، پێشتریش لای پارتییە کان مەلا مستەفای بارزانی لە ساڵی ۱۹٤٦ وە کاریزمای پارتییەکان بو ، تا ئەم ساتەش لای پارتییە کان مەلا مستەفا باوکی ڕوحی نەتەوەی کوردە ، دوای مردنیشی مەسعود بەرزانی کوڕی دەبێتە سەرۆکی پارتی و لەو ساتەوە تا ئێستا لای پارتییە کان ئەو کاریزمایەکی ڕۆشنی ئایندەی کوردستانە ، بە ئایدلۆژیایەکی جیاوازتر لە سنورێک و لە بەشێکی تری کوردستان حیزبێک بە باگراوندێکی چەپەوە سەرکردەیەکی تر یاخود کاریزمایەکی تر دەخوڵقێنێت ئەویش پەکەکەیە ، سەرکردەکەشی عەبدوڵا ئۆچالانە گەرچی لەساڵی ۱۹۹۸ لە لایەن حوکومەتی تورکیاوە دەست بەسەرە بەڵام هێشتا لای کوردانی تورکیاو بەشێکیش لە کوردانی پارچە کانی تریش کاریزمایە .. چونکە بە پەیامەکانی لە زیندانی ئیمڕالییەوە ئەوەی سەلماندووە کە ئەم کەسایەتییە هێشتا دەتوانێت پەکەکە و کوردانی باکور ئاڕاستە بکات .

.بێگوما لای یەکگرتو کۆمەڵیش مامۆستا سەلاحەدین بەهادین و مامۆستا عەلی باپیر سەرکردەی کاریزماین .. بێگومان لەدوای ۲۵/۷/۲۰۰۹ دوای دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕان سەرکردەیەکی تری کۆنی یەکێتی نشتیمانی کوردستان ئەم جارە بە فۆرمێکی گەنجانەوە دەبێتە سەرکردەی کارێزمای لای دەنگ دەرانی بزوتنەوەی گۆڕان . دوای نە خۆش کەوتنی جەلال تاڵەبانی و ڕێکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕانو یەکێتی لە ۱۷/۵/۲۰۱٦ نەشیروان مستەفا لای بەشێک لە یە کێتیەکانیش .فریاد ڕەسو کاریزمایە.. من لەم بابەتەما دەمەوێت سەرنجی ئێوەی خوێنەر بەلای چەن کاریزمایەکی سیاسی ببەم کە بە بڕوای من کاریزماو سەرکردەی ژمارە یەکن لە جیهاندا ..ئەو سەرۆکەی توانی ئابوری وڵات ببوژێنێتەوەو وڵات پێش بخات و سەقام گیری سیاسی بخوڵقێنێت و هەلی کار بڕەخسێنێت و داهاتی تاک بەرزبکاتەوە بەڕای من سەرکردەیەکی کاریزماییە ..

داسیلڤا سەرۆک وەزیرانی پێشوی بەڕازیل توانی بەڕازیل لەوڵاتێکی هەژارەوە بکات بە وڵاتێکی خاوەن داهێنان : بیکات بە ئەندامی بیست وڵاتە تازە پێگەیشتوەکان توانی ئابوری بەڕازیل بگەیەنێتە ئاستێک ئێستا بەڕازیل خاوەن سیستمێکی سیاسی دیموکراسیشە . دووەم کاریزما بەڕای من موحزرموحمدە سەرۆک وەزیرانی پێشوی مالیزیایە ئەم سەرۆکە توانی مالیزیا لە وڵاتێکی کشتوکاڵییەوە بکات بە وڵاتێکی پیشەسازی ئێستا مالیزیا لەسەرنەخشەی ئابوری ئاسیاو جیهان بێ ئەوەی خاوەنی کانزای سروشتی بێت ، ژمارەیەکی گەورەیەو مەڵبەندێکی گرنگی بازاڕی ئاسیاشە ، ئەم سەرۆکە لە ماوەی حوکم ڕانیدا جگە لە چەسپاندنی سیستمی دیموکراسی توانی ئابوری وڵات باش گەشە پێبدات و دوای واز هێنانی لەساڵی ۲۰۱۱ توانی ۱۰۰ ملیاردۆلاری یەدەگ بۆ گەلی مالیزی پاشە کەوت بکات ..

کاریزماو سەکردەی سێیەم (لیکان یو )سەرۆکی سەنگافورە دوای جیابونەوەی سەنگافورە لە مالیزیا جیهان چاوەڕێی لەبرسا مردنی گەلی سەنگافورەیان دە کرد ..ئەم سەرۆکە بە ڕەخساندن بۆ وەبەرهێنانی بیانی و ڕێگادان بە کۆمپانیا بیانییە کان بە تایبەت کۆمانیا ژاپۆنییە کان توانی وڵاتێکی کشتوکاڵی پڕلە قوڕولیتە بکات بە وڵاتێکی گرنگی گەشتیاری و پیشە سازی … بۆیە کاتی خۆیەتی بپرسین ئایا ؟ ئەم سەرکردانەی کوردستا بەڕاستی سەرکردەی کاریزماین یان وەهمێکەو لایەن گری حیزبەکان دروستیان کردووە ..یان دونیا بینی ئێمە هێندە کورتە بێئاگایمان لە دونیای دەرەوە ، لە سیاسیەکان و سەرۆکی وڵاتانی تر وای لێکردوین بەم سیاسیانەی کوردستان بڵێین سەرکردەی کاریزمای ..

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish