Skip to Content

چی وام لێدەکات دەوڵەتی کوردیم پێ خەون بێ! …. چالاک ئەغجەلەریی

چی وام لێدەکات دەوڵەتی کوردیم پێ خەون بێ! …. چالاک ئەغجەلەریی

Closed
by كانونی دووه‌م 20, 2017 General

پێش ھەر شتێ ناوێک یان قەوارەیەک لە دونیای زانستی سیاسیدا نەبووە بە ژێر نوسی دوەڵەتی کوردی ، ئـەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژوو تەنھا دەوڵەتی میدیەکان ( ماد ) کەمێژوو نوسان بە تایبەت کوردەکان ، بە ھەندێ بەڵگە پشتڕاستی ئـەم کیانە سیاسیە دەکەنەوە ھەرچەندە بۆ خۆی ئـەم پرسەش مشتومڕی لەسەرە، بەدوای ئـەمەدائـەوەی چەکەرەی کردبێ و ڕسکا بێت لە چەند ئـەمارەتێک بەولاوە ھیچی دیکە نەبۆتە ئـەو بەھارەی کە ئـەمڕۆ بتوانین وەکو بەڵگەیەکی مێژوویی جوگرافی سیاسی بۆدۆست و نەیارانی بسەلمێنین و بەرامی گوڵەکانی لە خۆمان بدەین ، ھەرچەندە لە ئـاستی چەندایەتیدا زۆرترین نەتەوەین کە خاوەنی دەوڵەتی نەتەوە نین لە کاتێکدا دروستدروست بوونی دەوڵەتی نەتەوە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شازدە.

یەک لە پرسیارە زۆر سادە و جدیەکان ئـەوەیە بوونی ئـێمە بەو چەندایەتیە زۆرەوە بۆ لەماوەی ئـەم چەند سەدەیەی بەسەرمان تێپەڕی کرد نەتوانرا وەکو تەواویگەلانی دونیا لە دونیای جیوپۆڵێتیکدا بوونی سیاسی وەکو دەوڵەت بوونمان ھەبێت؟
بۆ وەڵامی ئـەم پرسیارە دەگەڕێمەوە بۆ ئـەم ساتانە و ئـەو مێژوە بەردەستەی وەک بەڵگە پشتڕاستی وەڵامەکەمان دەبێت، یەکەم ھۆکارە دەرەکیەکان و بەرژەوەندیووڵاتانی زلھێز بۆ دوێنێ و ئـەمڕۆ ، ھەرچەند بۆ ئـەم ھۆکارەش کە دەڵێن سیاسەت ھۆنەرێکە دەبێت بە ھوشیاریەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت ، بە دڵنیاییەوە نە ئـەوکات وبە ئـێستاشەوە بوونی نەبووە نیە.

دووەھەم ھۆکاری ناخۆییە، کۆمەڵگەیەک بە درێژایی مێژوو پڕ بێت لە قین و دووبەرەکی ، ھەرلە دژایەتی ئـەمارەتە کوردیەکانەوە تا چەرخی بیستەم و خۆناساندنی پارتیسیاسی بە شێوەکی عەمەلی ، لە شەڕی شاخ بەرامبەر بە یەکتر و نۆکەرایەتی ئـەم بۆ دەوڵەتێکی دی دژ بە پرسی کورد لە پێناوی ھەندێ دەسکەوتی حزبی ، لەئـاستی کۆمەڵایەتیشدا جاشایەتی و دوپاتکردنەوەی وەلا بۆ دەسەڵاتی سەردەست دژ بە پرسێک کە تەنھا وتەنھا خۆی و ھاوخوێنەکانی زەرمەندی سەرەتا وکۆتایی بوون ، جیالە ھەمووی خۆشەویستیەکی لە ئـەندازە بەدەر بۆ پارە و سامان لە کاتێکدا ھەرچی ئـەخلاقی سیاسی و فەرھەنگی وکۆمەڵایەتیە کرایە ژێر پرسیارەوە.

سێھەم ، ئـەگەر ئـەمڕۆی ھەرێم بە نموونەیەکی بەرجەستەی پراکتیکی پێش بوون بە دەوڵەت وەرگرین ، بە پێش چاوی ھەموومانەوە دەبینین ئـاستی سیاسی وئـیداری و ئـابوریمان لە کوێی پێوەرەکانی بە دەوڵەت بووندایە، بە شێوەیەکی گشتی کۆمەڵێ حزبی تۆتالیتاریی قەومی و مەزھەبی ئـاوێزانی یەکتر بوونە ھەرکام لەمڕەوتە ببنە خاوەن دەوڵەتێکت سیاسی سەربەخۆ ، ئـەو جوجەڵە کیانەی لەم ھێلکەیە سەر دەردەھێنێت (کە بەلای منەوە ھێلکەیەکی بۆگەنە ئـیمکانی تروکانی نیە ) ھەرشێوەی وەک دەوڵەتێکی سعودی ، عێراقی سەدام حسین یان ئـێرانی ئـیسلامی زیاتر نابێت، وەک چۆن ئـەم دەستە و تاخمەی کە لە چلەکانەوە ڕشمەی ئـەسپی سیاسیگەلی کوردیان گرتوە و دەستبەرداری نابن ، ئـەوکاتە پێویستمان بە بەھارێکی کوردیە بۆ ھێنانە خوارەوەیان لەسەر زینەکە .

ناھوشیاری خەڵکی کوردستان بۆ نەتەوە لە ئـاستێکی بەرزدایە ، چونکە ھوشیاری حزبی بەئـەندازەیەک تێکەڵ بە خوێنی تاکەکان بووە ئـیمکانی بیرکردنەوەیەکیفرەیی نیە بۆ تەواوی ئـەگەرەکانی بوون بە دەوڵەت و ڕاگرتنی پێگەی ئـەو کیانە بەشێوەیەکی مەحکەم، یەک لە پێگە ئـابوریەکانی دەوڵەتی سەقامگیر لە دونیایئـەمڕۆدا پێدانی باجە بە دەوڵەت بەڵام بە پێچەوانەوە حزب خەڵکی بە چۆرێکی وەھا ئـەکتیڤ کردوە کە حزب و دەوڵەت سەرچاوەی بژێوی خەڵک بن ، لە کاتێکداپێویست بوو چەندین گارگە و کۆمپانیای بەرھەم ھێن و پرۆژەی کشتوکاڵی بوونی ھەبوایە بۆ ھەرچی خستنە ڕێی شەمەندەفەری ئـەو کیانەی خەڵکی پێویستیان پێیەتینەبادە ئـەو جیھانە ماکیاج کراوە دەوڵەتیەی ھەندێ کەس بۆ درێژەدان بە قازانجی شەخسی و حزبی شینی درۆیینەی بۆ دەکات.

ئـەنجام کیانێکی بەھێز و سەرکەوتوو پێویستی بە ئـابورییەکی پتەو و ڕایەڵەیەکی بەھێزی دیبلۆماتی بە ھێز ھەیە لەگەڵ تەواوی دونیا، بەڵام ھەرێمی کوردستانی عێراقبە ھەموو لێکدانەوەکان توانای بوون بەدەوڵەتی سەربەخۆ بەم ستایەڵی کار و پەیوەندیە لەرزۆکەکانی لەگەڵ ووڵاتانی دەورووبەر و جیھاندا گەیشتن بەو ئـامانجەسیاسیە لە خەون زیاتر سنور نابەزێنێت ، ھەڵەی مێژوویش بۆ سەرانی ئـەم گەلەیە ھەرچەند کاڵفامی خەڵکیش بەشێکی دانەبڕوای نەگەیشتن بەخواستەکانیانە.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish