كام فۆڕمی نوێ وكام زمانی نوێی بورهان به‌رزنجی له شیعردا؟! … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
یه‌كێك له خاسیه‌ته دیاره‌كانی تێكستی نه‌مر ئه‌وه‌یه،كه هه‌میشه خوێنه‌رده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری و به‌ر مانای دیكه‌ی جیاوازتر بكه‌وێت.ئه‌م جۆره ده‌قانه، سنووری زه‌مه‌ن وشوێن ده‌بڕن وله یه‌ك كاتدا هه‌م ده‌قێكی مێژوویین، هه‌م ئێستایین.ئه‌م خاسیه‌ته به شێوه‌یه‌كی دیار له ئه‌زموونی شیعری كلاسیكی كوردی ده‌بینرێت، كه وێرای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به سه‌ر نووسینیان، كه‌چی هێشتا ده‌خوێنرێنه‌وه و بگره هه‌ندێكییان شڕۆڤه‌ش نه‌كراون!.بێگومان هه‌ر ده‌قێك نه‌یتوانی له‌و چوارچێوه زه‌مه‌نی و مێژووییه ده‌رچێت كه ده‌قه‌كه‌ی تیادا نووسراوه،ئه‌وا ده‌چێته په‌راوێزی مێژوو.بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكیش نه‌بێته به‌شێك له مێژوو به‌مانا ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی، ئه‌وا ده‌بێ وزه و هێزی ئه‌وه‌ی تێدا بێت به‌رده‌وام بخوێنرێته‌وه. ده‌كرێ ئه‌ی ڕه‌قیبی دڵدار نموونه‌یه‌كی دیار بێت له‌و تێكسته نه‌مرانه‌ی كه سنووری مێژوو ده‌بڕن. ئه‌ی ڕه‌قیب كه ده‌یان ساڵه نووسراوه، له ئێستادا نه‌ك هه‌ر ده‌خوێنرێته‌وه، بگره بۆته ماڕشی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه و به‌شێكی دیار له كۆنه‌ستی میللی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه.بێگومان، هه‌موو ده‌وقێك ناتوانێت شوناسی نه‌مریبوون وه‌ربگرێت و نه‌چێته په‌راوێزی مێژوو.له ئێستادا گوتاری به شێكی زۆری شیعری ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ك هه‌ر نابنه جێگه‌ی تێڕامان و خوێنه‌وه‌ی خوێنه‌ر، به‌ڵكو هه‌ر له‌گه‌ڵ نووسینیشیاندا ده‌قی مردوون. واته هه‌ر ساتی یه‌كه‌می خوێنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه، خوێنه‌ر د‌رك به‌وه ده‌كات كه له به‌رده‌م تێكستێكدایه كه جگه له یه‌كجار بینین و خوێنه‌وه، ناتوانێت كۆنتاكی له‌گه‌ڵ هه‌بێت. چ جای ئه‌وه‌ی دوای چه‌ند ساڵێك وجارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری.
به‌شێك له شیعری ئێستا، له‌ئاستی زمان و گوتاردا، هێنده ساده و ڕووت ده‌كرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م ده‌قێكی میللی بین نه‌ك شیعر. كه یه‌كێكه له‌و ژانره جوانانه‌ی چێژ‌و جوانی به‌خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت.ئه‌و ساده‌بوونه هه‌ر ته‌نها له ئاستی فۆڕمدا نییه، بگره له ڕووی ناوه‌ڕۆكیشه‌وه‌یه.زۆرجار ئه‌و ساده‌بوونه‌وه‌یه مانا ون ده‌كات و یان به‌ر مانایه‌ك ده‌كه‌وین، كه‌خاڵی له هه‌موو جۆره جوانی و شیعرییه‌تێك. شیعر یه‌كێكه له‌و ده‌قانه‌ی له یه‌ك كاتدا جوانی و چێژ، په‌یام و مانا به خوێنه‌ر ده‌دات. له خوێنه‌وه‌ی شیعردا،خوێنه‌ر ده‌بێ به‌ر هه‌موو ئه‌و ڕه‌گه‌زانه بكه‌وێت. به‌ڵام له شیعری به شێكی زۆری نه‌وه‌ی ئێستادا،خوێنه‌ر نه‌ك هه‌ر چێژ له شیعره‌كان نابینێت، بگره وه‌ك ئه‌وه وایه ده‌قه‌كه‌ی هه‌ر نه‌خوێنبێته‌وه. چونكه له یه‌كه‌مین خوێنه‌وه‌دا ده‌قه‌كه كۆتایی دێت. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی به‌ر هیچ مانایه‌ك، یاخود دژه ماناش ده‌كه‌وێت.
به‌شێك له شیعری ئێستا، ئه‌وه‌نده‌ی تر دنیا ناشرین و وێرانتر ده‌كه‌ن له كاتێكدا ئه‌و جوانیانه‌ی خوێنه‌ر له وێنه شیعرییه‌كان ده‌یبینێت، له هیچ ده‌قێكی دیكه‌دا نایبینێت.چێژ‌و جوانی، له ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ی شیعری ئێستادا ونه، هه‌ر بۆیه زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و ده‌قانه له هزری خوێنه‌ر ده‌مێننه‌وه،بگره هه‌ندێكییان له كاتی خوێنه‌وه‌یان و له‌یه‌كه‌م به‌ركه‌وتنی خوێنه‌ردا، هه‌ست به مردووی ده‌قه‌كه ده‌كه‌ین وهیچ مانایه‌ك لای خوێنه‌ر جێناهێڵێت. بێگومان ئه‌م جۆره‌شیعرانه، وزه‌و هێزی مانه‌وه‌ی مێژوویان نه‌ك هه‌ر نییه، بگره خوێنه‌وه و نه‌خوێنه‌وه‌یان وه‌ك یه‌كه. زۆرجار، وه‌ك خوێنه‌رێك له میانه‌ی باسكردن له شیعر‌و گوتاری شیعری ئێستا، به‌رچه‌مك و ده‌ربڕینێك ده‌كه‌وین كه له‌لایه‌ن، به شێك له شاعیرانه‌وه ده‌ر ئه‌بڕێت و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئه‌ویش داهێنانی زمانی تازه و فۆڕمی تازه‌ی شیعرییه. كه‌چی كاتێ شیعره‌كانییان ده‌خوێنینه‌وه،ده‌بینین هه‌مان زمان و هه‌مان فۆڕمی شیعرییه، كه نیو سه‌ده زیاتره، بینای هونه‌ری ده‌قی شیعری كوردی پێكدێنێت.نوێبوونه‌وه‌ی شیعری له ڕووی فۆڕم زمان و ناوه‌ڕۆكدا، پێویستی به داهێنانێكه كه مه‌ودایه‌ك له نێوان خۆی و شیعری پێشووتر جێبێڵێت.
به درێژای چه‌ندین ساڵ، شیعری كوردی، له فۆڕمی شیعری كلاسیكی دابوو،كه‌چی گۆرانی نوێكه‌ره‌وه‌و پێشه‌نگی شیعری نوێی كوردی، دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له نووسینی شیعر به فۆڕمی كلاسیكه‌وه، فۆڕمێكی دیكه و ئه‌زموونێكی دیكه‌ی شیعری داهێنا، كه به شیعری ئازاد ناو ده‌برێت. گۆران، كه سه‌ره‌تاو ده‌سپێكی به جۆره شیعرێكی نوێ ده‌ست پێكرد، پێشتر هیچ بانگه‌شه‌یه‌كی نوێكرنه‌وه و داهێنانی شیعری نه‌كرد، ته‌نانه‌ت گۆران به به‌راورد له گه‌ڵ شاعیره هاوته‌مه‌نه‌كانی ئه‌وكاتی، به شاعیرێكی كه‌م ئه‌زموون و ساده ده‌ناسراو شیعره‌كانی نه ده‌بوونه جێی سه‌رنج.به‌ڵام دواجار گۆران وه‌ك داهێنه‌رێك و نوێخوزاێك، له مێژووی شیعری كوردی ده‌ركه‌وت و توانی دابڕان له نێوان خۆی و قۆناغه‌كانی شیعری پێشووتركه قۆناغی كلاسیكییه، بێنێته ئاراوه. له‌و ساته‌وه تاكو ئێستا، گۆران به نوێكه‌ره‌وه‌ی شیعری كوردی له ڕووی فۆڕم و ناوه‌ڕۆك و جێهێشتنی ئه‌زموونی شیعری كلاسیك ده‌ناسرێت. بێگومان له دوو توێی ئه‌زموونی شیعری كوردیدا، له‌دوای گۆرانه‌وه ئه‌زموونی جیاواز ده‌بینین، به‌ڵام نوێكه‌ره‌وه‌ی شیعری به‌و ئاسته‌ی گۆڕانكاریی له بینای هونه‌ری ده‌قی شیعریی بهێنابێته ئاراوه، به بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك كه ساڵانێكی زۆره شیعر ده‌خوێنمه‌وه، بوونی نییه. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای هه‌فتاكان، گرووپی ڕوانگه و شاعیرانی كفری، هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌یه‌كی شیعری و ئه‌زموونێكی جیاواز ده‌ده‌ن، به‌ڵام دواجار ئه‌زموونی ئه‌وانیش، ده‌بێته به شێك له گوتاری شیعری ئه‌و قۆناغه، كه قۆناغێكی سیاسی و شۆڕشگێرییه و شیعر ده‌بێته چه‌كێكی دیكه‌ی خه‌بات و تێكۆشان.بۆیه كاتێ دیمانه‌كه‌ی(بورهان به‌رزنجی)م له ژماره(169و172)ی گۆڤاری خازر خوێنده‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات، فۆڕمێكی نوێ و زمانێكی نوێی هێناوه‌ته نێو ئه‌زموونی شیعری كوردی، وه‌ك خوێنه‌رێكی شیعر به پێویستمزانی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له ئاست ئه‌و بۆچوونه بكه‌م و ده‌ریبخه‌ین، كه كامه‌یه ئه‌و فۆڕم و زمانه نوێیه‌ی ئه‌م شاعیره بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات؟ له كوێدا زمانێكی جیاوازه و له كوێدا جیاواز ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی ئێمه به‌گشتی؟. ئایا جیاواز كه‌وتنه‌وه، ته‌نها به دروشمه، یان به ئه‌زموون و دنیابینی جیاواز؟.
ئایا به‌رپاكردنی شۆڕشی عیشق وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م شاعیره ده‌یڵێت، مانای نوێكردنه‌وه‌ی شیعره له ڕووی فۆڕم و ناوه‌ڕۆكه‌وه؟.ئه‌م دوو چه‌مكه چ په‌یوه‌ندییان به یه‌كترییه‌وه هه‌یه؟. بێگومان هه‌موو نوێكردنه‌وه‌یه‌ك، به مانای تێكشكاندنی كۆنه‌كان و بیناكردنێكی جیاواز له فۆڕم وناوه‌ڕۆكدا. نوێكردنه‌وه، به‌رهه‌می بیر كردنه‌وه و ڕوانین و داهێنانێكی تازه‌یه، كه دابڕانێك له نێوان خۆی و پێشووتر دێنێته ئاراوه. نوێكردنه‌وه‌ی شیعریی، كاركردنه له سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕه‌گه‌زه هونه‌رییانه‌ی بینای شیعر پێكده‌هێنن. ئه‌گه‌ر زمان و دنیابینی شاعیرێك، درێژ كراوه‌ی زمان و دنیابینی شاعیرانی پێش خۆی بوو، نازانم نوێكردنه‌وه‌ی شیعریی له كوێدایه؟.له دوای گۆرانی شاعیره‌وه، ئه‌زموونی جیاوازی شیعری ده‌بینرێت، به‌ڵام زۆر به ده‌گمه‌ن، زمان و فۆڕمی نوێی شیعری دێنه ئاراوه. تاكو ئێستا، هیچ شاعیرێكی كورد، به شاعیره داهێنه‌رو دیاره‌كانی نێو ئه‌زموونی شیعری كوردیش له دوای گۆرانه‌وه، بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌وه ئه‌و مافه‌یان به خۆیان نه‌داوه، كه بڵێن داهێنه‌ری فۆڕمی نوێ و زمانی نوێین له ئه‌زموونی شیعری كوردیدا. ئیدی نازانم بورهان به‌رزنجی ئه‌و بوێرییه و ڕاشكاوییه بێ بنه‌ما و بێ ئه‌رگۆمێنتانه‌ی له كوێوه هێنا، تا بڵێت داهێنه‌ری فۆڕمێكی نوێ و زمانێكی شیعری نوێیه؟!. داهێنانی فۆڕم و زمان له شیعردا، قسه و دروشم نییه ده‌ریببڕین و به‌رزی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ئه‌زموون و ده‌ق و هێنانه ئارای چه‌ندین خاسیه‌تی هونه‌ری شیعرین، كه پێشتر بوونییان نه‌بێت.
ئه‌زموونی (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) له ڕووی زمان و فۆڕم و ناوه‌ڕۆك و گوتاری شیعریشه‌وه، ئه‌زموونێكی نوێ و جیاوازه، له ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی تر، ته‌نانه‌ت زمانی شیعریشی زمانێكی تایبه‌ته. ئه‌م شاعیره نوێ وجیاوازنووسه، تا ئێستا وێرای ئه‌و هه‌موو جیاوازكه‌وتنه‌وه‌یه و نووسینی شیعر به فۆڕم و ناوه‌ڕۆكی جودا، نه‌مبیستووه خۆی به داهێنه‌ری فۆڕمی نوێ و زمانی نوێ له شیعری كوردی بزانێت. داهێنه‌ره‌كان، به بێ ده‌نگی ده‌نووسن و داهێنان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر داهێنان به قسه‌و دروشم بێت، هه‌مووان ده‌بنه داهێنه‌ر.بۆیه داهێنان، به‌رهه‌می ئه‌زموونێكی دوور‌و درێژی خوێندنه‌وه و جیاوازكه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دنیابینی و گوتار‌و ئه‌زموونی شیعرییه. بۆیه نازانم چۆن و له كوێ داهێنه‌ری فۆڕمی شیعری تازه‌یه له ئه‌زموونی شیعری كوردیدا. له كاتێكدا ئه‌زموونه جیاوازه‌كان،له نێو ئه‌زموونی دووباره و باودا، وه‌ك داهێنانێكی نوێ و نوێكه‌ره‌وه‌یه‌كی شیعری ده‌بینرێن و ده‌ناسرێنه‌وه. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بورهان به‌رزنجی كه لافی ئه‌وه لێ ده‌دات فۆڕمی نوێ و زمانی نوێی له شیعری كوردی داهێناوه، به یه‌ك ده ق و به یه‌ك كۆپڵه شیعریش، له گۆڤاره‌كه‌دا، نموونه‌ی ئه‌و نوێكارییه‌ی خۆی نه‌هێناوه‌ته‌وه تاكو هیچ نه‌بێت منی خوێنه‌ر، له په‌راوێزی به‌راوردكردنی ئه‌زموونی ئه‌و به ئه‌زموونی شاعیرانی دیكه، ئه‌و جیاوازییه و داهێنانه‌ی ئه‌و به تێگه‌یشتنی خۆی ده‌یڵێت بیزانین. جیاواز كه‌وتنه‌وه، ده‌بێ له سه‌ر ئاستی دنیابینی و زمان و فۆڕم و ناوه‌ڕۆك و گوتاری شیعرییه‌وه هه‌ڵبسه‌نگیندرێت و شڕۆڤه بكرێت.
به‌رزنجی، له درێژه‌ی هه‌ردوو به‌شی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، به‌یه‌ك وشه و ده‌ربڕینیش، ئاماژه به‌و فۆڕمه نوێیه نادات و به پێچه‌وانه‌وه وه‌ڵامه‌كانی دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندییان به‌و پرسیاره‌وه نییه كه كامه‌یه فۆڕمی نوێی شیعر، كه ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات؟. به‌ڵكو وه‌ڵامه‌كانی له چوارچێوه‌ی هێندێك باس و بابه‌تی دووباره و سواو ده‌خولێنه‌وه. كه پێشتر هه‌مووان گوێبیستی ئه‌م جۆره وه‌ڵام و گوزارشتكردنانه بووینه. باسكردن له عشق و خۆشه‌ویستی و دنیای ڕۆمانسی، باسێكه كه‌م شاعیری كورد هه‌یه به نه‌وه‌ی ئێستاشه‌وه، باسییان نه‌كردبێت.بۆیه ئه‌م چه‌مكانه، نه مانای فۆڕمی نوێ و نه مانای زمانی نوێش ده‌گه‌یه‌نن. به‌شێكی زۆر له نووسه‌رانی ئێمه، چونكه سه‌رپێی و ڕاگوزه‌ر له نوێگه‌ریه‌تی و نوێكردنه‌وه‌ی شیعر گه‌یشتوون، ئیدی به داخه‌وه هه‌ر به‌و تێگه‌یشتنه سه‌ره‌تاییه‌ی خۆشیانه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه فۆڕمی نوێ و زمانی نوێیان هێناوه‌ته نێو ئه‌زموونی شیعری كوردی، به بێ ئه‌وی بوێریی و توانای سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونانه‌ی خۆیان هه‌بێت.
نوێكردنه‌وه‌ی شیعر، به ئه‌زموونی شیعری جیاواز‌و زمان و فۆڕمی جیاوازه، نه‌ك به دروشم و قسه‌ی نێو چاوپێكه‌وتنه‌كان. ده‌بووایه بورهان به‌رزنجی، كه ئه‌و بانگه‌شه‌یه ده‌كات، نموونه‌یه‌كیش له شیعره‌كانی خۆی بێنێته‌وه، تاكو خوێنه‌ران به‌راوردی ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی دیكه‌ی پێ بكه‌ن و له په‌راوێزیشه‌وه، ئه‌و فۆڕمه نوێیه ببینن، تاكو بزانن له كوێدا نوێیه و له كوێدا جیاواز كه‌وتۆته‌وه له گه‌ڵ شاعیرانی تر. هیوادارم نووسه‌رانی ئێمه، وردتر‌و به‌رپرسیاریانه‌تر،گوزارشت له چه‌مك و ده‌ربڕینه‌كان بكه‌ن و هه‌روه‌ها وه‌ڵامه‌كانییان لۆژیكی و بڕواهێنه‌ر بێت، كاتێ دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
• ئه‌م بابه‌ته له ژماره(175)ی گۆڤاری خازر تشرینی یه‌كه‌می 2020بڵاو كراوه‌ته‌وه…