Skip to Content

کتێبی ئێمیل زۆلا نووسەر و بیرمەند و چالاکوانێکی مەدەنی گەورەی فەرەنسا و جیهان بڵاوکرایەوە..

کتێبی ئێمیل زۆلا نووسەر و بیرمەند و چالاکوانێکی مەدەنی گەورەی فەرەنسا و جیهان بڵاوکرایەوە..

Closed
by تشرینی دووه‌م 15, 2020 Books, General

کتێبی ئێمیل زۆلا نووسەر و بیرمەند و چالاکوانێکی مەدەنی گەورەی فەرەنسا و جیهان بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبەم لە نووسینی ئەردەڵان عەبدوڵڵایە و لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیرە لە بارەی نووسەری مەزنی فەرەنسا و جیهان ” ئێمیل زۆلا”.

نووسەر لەم کتێبەدا باسی ژیانی شەخسی و شێوازی نووسین و تێڕوانینی ئێمیل زۆلا بۆ ئەدەب بە گشتیی و شانۆ و رۆمان و کورتە چیرۆک بەتایبەتی دەکات. هەروەها باسی مەزهەبی سروشتگەرایی دەکات کە زۆلا خۆی دامەزرێنەریەتی، جگەلەوەش باسی ژیانی رۆژنامەوانیی و تێڕوانینی بۆ کۆمەڵێک نووسەری فەرەنسی لەوانە : ڤیکتۆر هۆگۆ، بەلزاک، ستاندال” لەهەمانکاتیشدا باسی فکری سیاسی زۆلا لە بارەی ” ئایین، دەسەڵات، شەڕەنگێزی،کۆمۆنیزم، ئانارشیزم، کاتۆلیزیم” دەکات. لە بەشێکیشدا بە درێژی باسی کێشەی دریفوس دەکات،کە زۆلا داکۆکی لە ئەفسەرێکی بێتاوانی جوولەکەی فەرەنسی دەکات،زیاتریش زۆلا بەم مەسەلەیە لە جیهاندا دەناسرێت. لە دوابەشیشدا نووسەر خوێندنەوەی بۆ 10 رۆمانی زۆلا کردووە.
کتێبەکە لە دوتوێی 250 لاپەڕەی قەبارە مامناوەند پێکهاتووە و لە لایەن ناوەندی سارا بۆ چاپ و پەخش و بڵاوکردنەوە چاپکراوە.

Previous
Next
Kurdish