Skip to Content

دە بێت ترافیکی سوور بە ڕووی پارتی و یە کێتی هە ڵبکرێت …  بێستون کافرۆشی

دە بێت ترافیکی سوور بە ڕووی پارتی و یە کێتی هە ڵبکرێت … بێستون کافرۆشی

Closed
by January 29, 2017 General

لە دوای مێژووی ڕاپەڕینەکەی گە لی کورد لە ساڵی ۱۹۹۱ لە باشووری کوردستان و پێکهێنانی پە رلەمان و دامە زراندنی حوکمە تی هە رێمی کوردستان لە لایە ن سە رجە م لایەنە سیاسیە کانی کوردستان هەر لە سەرەتاوە بە رێوبردن و دە سە ڵاتە کان لە لایە ن دووهێزی سیاسیەوە پاوان کران ، هیچ شتێک نەما بەرامبەر بە یەکتری و بەرامبەر بە هاوڵاتیان و دە ستکە وتە کانی گە لی کوردستان نەیکە ن ئە وانیش یە کێتی و پارتی بوون ، ئە م دوو پارتە بە هۆی ململانێ و دژبەیەک و پەیرە وکردنی سیاسەتی چەوتانە وە باردۆخی هەرێمی کوردستانیان بە رە و ناسەقام گیری و نائارامی برد ، لە یەکەم هە نگاوی ئە م دوو لایەنە و لە یەکە م بەرجەستە کردنی پرۆسە ی دیموکراتی کە دروست کردنی پەرلە مان و هە ڵبژاردن بوو ، لە بەر هەزم نەکردنی ئە نجامی پرۆسە کە و قبوڵ نە کردنی یە کتری وە ک برا گە ورە کەوتنە ململانێ و گرتنی یە خە و گە ردنی یە کتری ، یەکەم هەنگاویشیان بریتی بوو لە بەرپاکردنی جەنگی ناخۆی کوردستان ، کە بە هۆی شە ڕی ناخۆییە وە هە زاران ڕوڵە ی نیشتیمانی کردە بە رژە وە ندی و خواست و ئا رەزووە تاک لایانە ی خۆیان ، هە روەها چە ندین ماڵ وێرانیان بە سە ر ماڵی کوردا هێنا ، لە جیاتی یەک ریزی ماڵی کوردی و دیاری کردنی سنوری کوردستان ماڵی کوردیان پە رت کردو سنوری دێگە ڵە یان دروست کرد ، ئە مە ش کاریگەرهۆکاربوو لە سە ر دواکە وتن و لە دە ستدانی تە واوی دە ستکە و تەنەتەوەی و نیشتمانیەکانی گە لی کورد لە هە رێمی کوردستان ، ململانێ و هەنگاو خراپە کانی ئە م دووهێزە سیاسە ی ناو کایە ی سیاسی کوردستان پە رەی سە ندو باردۆخە که بە رە و لوتکە ی ناجێگیر ی و نائارامی و چە ق بە ستووی بەردە وامی پێدرا تاکو ێیستاش بە ردە وامی هە یە ، بە تایبە تی باردۆخی ناوخۆی و ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی کوردستان لە و پەڕی نائارامی و ناجێگیردا گوزەر دەکات ، چاوەڕوانیەکانی هاوڵاتیش گەیشتۆتە ڕادەیەک کە هیچ ئومێدی بە چارسەری بۆ باردۆخە نەماوە ، چونکە پارتی و یە کێتی هیچ شتێک و هیچ هەنگاوێک خراپ نە ماوە نە یکە ن دە رحە ق بە هاوڵاتیانی کورستان هیچ هەنگاوێکی خراپ و دە ست درێژیەک نە ماوە کە دە رباری ژیانی تاک بە تاکی کوردستان نەیکەن ، ئە وە ش مۆدێلی دەوڵەت داری و بە رێوبردنی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی پارتی و یە کێتی کە پیادەی دە کە ن ، بە تایبە تیش پشکی شێر لەم جۆرە دە وڵە تدارییە و تێکچونی باردۆخە کە بە ر پارتی دە کە وێت ، چونکە ڕوون و ئاشکرایە لای تاک بە تاکی کورد و نەتەوەی کورد لە هە ر چوار پارچەی کوردستان مێژوو گەواهیدەری ئەو راستی یە کە مێژووی پارتی لێوان لێوە لە شەری برا کوژی و خوێن رشتن و دزین و بە تاڵان بردن و سەروەت و سامانی میللەت و قۆرخ کردنی دەسەلات و شکستپێهێنانی شۆرش و بزتنەوەی رزگاریخوازی گە لی کورد و لێکترزانی ماڵی کورد ، هیچ سەرکەوتنێک و دەست کەوتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە مێژووی پارتیدا نابینیت. لە رابردو و ئێستاشدا پارتی هۆکاری سە رە کی تێکچون و ئاڵۆزبوون و خراپ بوونی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانە ، چونکە ئەگەر بێین باس لە دە وڵە تداری پارتی لە دوای راپە رینە وە بکە ین گەواهیدەر دە بن ، کە پارتی هۆکاری سە رەکی بو تێکچونی باردۆخە کە ، ڕاستییەکان ڕوون ئاشکرایە کە پارتی:

1. ۱ – لە یە کە م هە نگاویدا لە گە ڵ یە کێتی پێکە وە شە ری برا کوژیان بەرپا کرد و دواتر دە ست بە سە رگرتنی داهاتی گومرگی ابراهیم خە لیل.
2. ۲-پارچە پارچە کردنی هە رێمی کوردستان و دانانی سنوری دێگە ڵە پێکە وە لەگەڵ یە کێتی .،
3. ۳-بەرپاکردنی شەڕی براکوژی لە گە ل پارتی پارێزگاران کوردستان .
4. ٤-بووە سوورە ی بەر لەشکر و سوپای عێراق بۆ سەرپەرلەمانی کوردستان کە دوژمنی سەرسەختی گە لی کوردە لە باشوری کوردستان.
5. ٥-دوبارە بووە سوورەی بەر لەشکری تورکیا و هێنانی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی کوردستان کە دوژمنی سەرسەختی دۆزی خە باتی نە تە وە ی کوردە.
6. دەرکردن و دەربە دەرکردن لە ماڵ و شوێنی نیشتە جێبوونی خۆیان وهەرەشە و بە دیل گرتن وزیندانی و کوشتنی لایە نگرانی یە کێتی لە هە ولێرو کە بە هە مان شێوە یە کێتیش ئە و سیاسە تە ی ئە نجامدا لەزۆنی خۆی، کە ئەمەش سیاسەتی (تە رحیل و تە بعیس)ی رژێمی رووخاوی سە دام بوو ، کە ئەمانیش کردیان.
7. -فڕاندن و کوشتن وکپکردنی دە نگی ئازاد و نارە زایە تیە کان لە هە ردوو زۆنی زە رد و سە وزدا بە تایبە ت لە زۆنی زە رد.
8. -هە ڕەشەکردن و فڕاندن و کوشتنی رۆژنامە نووسانی ئازاد و دواتر دارشتنی سیناریۆی نابەجێ و تۆمە ت دروست کردنی ناڕەوا بۆیان.
9. -هێرشکردن و سوتاندنی بارەگای لایەنە سیاسیە کانی ئۆپۆزسیون لە زۆنگی زە رد.
10. -ساختەکردنی هە ڵبژاردن و یاریکردنی بە ئە نجامی هەڵبژاردنە کان ، کە گە ورەترین پرۆسە ی دیموکراسیە بۆ دەستا و دەستکردنی دەسەڵات لە نێو گەلانی جیهان .
11. -هێرش کردنە سە رخۆپیشاندەران و دە نگی نارەزایی شە قام بە چەک وکوشتن وبریندارکردن و دەستگیرکردن و زیندانی کردنی خۆپیشاندەر بە مناڵ و گە نج و ژن و پیاو و گاڵتە پێ کردن بە هەست و داوا و مافە رەواکانیان.
12. – دابە شکاری و قۆرخ کردن و پاوانکردنی سەرجەم جومگە گرنگەکانی دە سە ڵات لە لایە ن یەکێتی و پارتی و هە ردوو بنە ماڵەوە.
13. شکاندن و هێرش کردنە سە ر مزگەوت و شوێنە ئاینی و لابردن و دوورخستنەوەی مامۆستایانی ئاینی لە کارە کانیان لەکەدارکردنی هە ستی و تێرۆرکردنی مامۆستای ئایینی کە ئەمە هێڵی سوورە لای کۆمەڵگا.
14. -دزینی نەوت و بە تاڵان بردن و بەهەدەردانی داهات و سەروەت سامانی گشتی ووڵات لە لایە ن پارتی و یە کێتی یەوە.
15. بڕینی قوتی هاوڵاتیان و پیادە کردنی سیستەمی نیوموچە و نەدانی موچە بە پێشمەرگە و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی کوردستان ، کەمترخەمی و بێ باکی لە بەرامبەر بە جێهشتن و کۆچی بە لێشاوی گەنجان و بوونە قوربانی ئە وتوێژە ی کومە ڵگا کە بە هۆی بێ کار ی و بێ ئومیدییەوە ئەو بارودۆخە ناجیگیر و ناسەقام گیری ئەو دوو لایە دروستیان کردووە لە کوردستان.
16. دە رکردن و ناردنە وە ی وە زیرە کانی گۆڕان و دەرکردن و ڕێگری کردنی سە رۆک و ئە ندام پەرلەمانەکانی لایە ئۆپۆزیسون و هەندێ لایە نی تری کوردستان و داخستنی دە رگای پە رمان و شکاندنی یاسا و حەرەمی پەرلەمان کە ئەویش یەکێکە لە هیڵە سوورەکان لای کۆمەلگا لە لایە ن پارتی و بنە ماڵە ی بارزانیە وە.
17. – دەست تێکەڵاو کردن و پە یوەندی ژێر بە ژێر لەگەڵ دوژمنان و نەیارانی سەرسەختی خەباتی رەوای نەتەوەی کورد لە هە رچوار پارچە ی کوردستان.
ئەمە خەرواری مۆدێلی دە وڵە تداری پارتی و یە کێتی یە ، ئە وە مێژووی پارتایەتی و دە وڵە تداری پارتی و بنە ماڵەی بە رزانیە لە ڕابردوو لە دوای ڕاپە رینە وە ، پارتی هەموو سنوورەکان و هێڵە سوورەکانی یاسا و کۆمەڵگای شکاند بە بێ هیچ بە ربە ستێک هیچ بە ربە ستێکی ئەو تۆ نەبوو بۆ رێگری کردن لێ ی چونکە شەریکێکی بەهێزی هە بوو لە دە وڵەتداریە کە دا هە روەها ش تاکو ئێستاش نە لایەنە سیاسیە کان و نە رێکخراوەکانی کۆمە ڵگای مەدەنی و نە سەرجەم چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگا بە باوە ڕێکی تۆکمە و پێکە وە بە یکگرتووی و یە کڕیزی رێگا لە پارتی و بنە ماڵەی بەرزانی بە نمونەیەک ڕێ لە پارتی لە کایە ی سیاسی بگرن ، ئەوەشی هەبوو تە نها خە لکی نارەزایی شوێنیک یان چە ند پارێزگا یە ک بوو کە زۆنی سەوز دابووە ئە وە ی پارێزگاکانی شیوازی پەرچەکردار بوو بێ ئە نجام بووە. بۆیە ئێستا کات و ساتی ئە وە هاتوو ە کە سە رجە م رێکخراوە کانی کۆمە ڵگای مەدەنی و لایەنە سیاسیەکانی تری ناو کایەی سیاسی هەرێمی کوردستان و سە رجە م چین و تۆێژە کانی کۆمە ڵگا بە گشتی بە یە کەوە بگرنە بەر بۆ وەستاندنی هە نگاوە خراپە کانی و ئەو جۆرە دەوڵەتدارییە ی پارتی و هاوپەیمانەکانی بڵێن لێرە ئە و شێوازەتان لەدەوڵەتداریە کۆتایی پێ دێت ، ترافیکی سووری هە میشە یی بە ڕووی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی و شێوەکانی ئە وان هە ڵبگیرسێنن ، چیتر رێگا بە هەنگا و خراپەکان نەدرێت بۆ خراپ کردنی باردۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی ناوخۆ و دەرەکی هەرێمی کوردستان و لە باربردنی دەستکەوتەکانی خەباتی چەند ساڵە یی گە لی کورد لە باشووری کوردستان.

Previous
Next