Skip to Content

725 Views

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا … نوری به‌شیر:

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وتریزا مه‌ی له‌به‌ریتانیا … نوری به‌شیر:

Be First!
by January 31, 2017 General
image_print

به‌جیا له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کی زۆر به‌دوای هه‌ڵبژاردنی تره‌مپی سه‌رۆکی ئه‌مریکادا، که‌ به‌ سه‌رۆکێکی راسیست و دژی ژن و دژی خارجی و سه‌رمایه‌دارێکی مشه‌خۆر و دژی ئینسانی ده‌ناسرێت. به‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی تریزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ئه‌مریکا، ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژی تره‌مپ و مه‌ی زیادی کردوه‌. وه‌ به‌دوای ئه‌وه‌ی که‌ خه‌به‌ری ئه‌وه‌ بڵاوبۆوه‌ که‌ تره‌مپ سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌کات ناڕه‌زایه‌تی زیادی کردو داوا ده‌کرێت هاتنی تره‌مپ بۆ به‌ریتانیا قه‌ده‌غه‌ بکرێت و بۆ ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن نیو ئیمزا کۆکراوه‌ته‌وه‌ که‌رێگا نه‌درێت ترمپ بێته‌ به‌ریتانیا.

هاوکات ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌ریتانیا دژی هاتنی تره‌مپ هه‌بوو، به‌تایبه‌ له‌له‌نده‌ن که‌ له‌کاتژمێر 6ی ئێواره‌وه‌ ده‌ستی پێکرد، هه‌زاران که‌س له‌ناوه‌ندی شارو له‌به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆک وه‌زیران تریزا مه‌یدا کۆبونه‌وه‌، که‌ ئه‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌کیه‌ له‌هاتوچۆی پاس و سه‌یاره وهاتووچۆ به‌سترا، که‌خۆپیشاندان له‌سه‌ری تراڤڵگار سکوێره‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ داونین ستریت و به‌ره‌و په‌رله‌مان به‌پڕی ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری شه‌قام و سه‌ر محاجه‌ره‌کان به‌خۆپیشانده‌ر و به‌رزکردنه‌وه‌ی لافته‌و پلاکارتی دژی تره‌مپ و مه‌ی و وتنه‌وه‌ی شیعاره‌کانی دژی تره‌مپ ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌ ده‌نگی به‌رزو به‌ئاشکرا هه‌موو بڵێن په‌نابه‌ر به‌خێر بێی، هه‌روه‌ها شیعارێکی که‌ به‌ده‌نگی به‌رزو به‌ئاشکرا نا بۆ تره‌مپ و تره‌مپی راسیست و زۆر شیعاری تری دژی له‌تره‌مپ و حکومه‌ته‌که‌ی بڕیاریان له‌سه‌ر داوه‌ ده‌وترانه‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش وه‌ک خۆپیشاندانی ژنان له‌ 21 ی کانونی دوه‌مدا که‌له‌له‌نده‌ن سه‌د هه‌زار که‌س به‌شداری کردو هاوکات له‌ زیاتر له‌ 670 شاری ئه‌مریکاو دنیادا خۆپیشاندانی چه‌ند ملیۆن که‌سی کرا، که‌ به‌ خۆپیشاندانی ژنان ناسرا دژی تره‌مپ، له‌سه‌ر بانگه‌وازی حزبه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌مه‌ی به‌ریتانیاش به‌هه‌مانشێوه‌ حزبی له‌یبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی کۆنسێرڤه‌تیف له‌پشتیه‌تی وه‌ک لایه‌نی سه‌ره‌که‌ی، به‌ڵام هاوکات بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی فراوان له‌کۆمه‌ڵگاداهه‌یه‌ به‌ژی تره‌مپ و ئه‌م کاره‌ی دوایی تریزا مه‌یش به‌تایبه‌تی، که‌ ئۆپۆزسیۆن به‌هره‌به‌رداری خۆی لێده‌کات.
به‌جیا له‌وه‌ی پلاکارتی جۆراوجۆری ئینسانی و دیفاع له‌په‌نابه‌ر به‌رزکرابۆوه‌، به‌ڵام شیعاره‌کانی دژی ترمپی راسیست و فاشیست و هه‌تا لافته‌ی سور که‌ ساڵی 1917 ی له‌سه‌ر نوسرابوو که‌‌هێمایه‌ بۆ شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917ی روسیا، که‌کۆمه‌ڵگا جارێکی که‌ پێویستی به‌ شۆڕشه‌ بۆ وه‌ڵام به‌و هه‌لومه‌رجه‌ له‌جیهان و دژی تره‌مپه‌کان.

وه‌ قه‌راره‌ خۆپیشاندانی تر به‌رده‌وام بکرێت و ئیمزاکان ئیدامه‌ی هه‌یه‌ تا رێگاگرتن له‌تره‌مپ بۆ به‌ریتانیا و خۆپیشاندانی داهاتوویان داناوه‌ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکادا بکرێت، وه‌ خه‌ڵکه‌که قسه‌یان له‌وه‌ ده‌کرد که‌ ئه‌و باسه‌ چۆته‌ ناو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و کۆنسێرڤه‌تیف هه‌ر سوره‌ له‌سه‌ر هاتنی ترامپ و ده‌یانوت ئه‌گه‌ر رێگایشی بدرێت بێت ئه‌وه‌ هه‌ر خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت راسته‌وخۆ دژی تره‌مپ و یه‌خه‌ی ئه‌ویش و مه‌ی ده‌گیرێت.
خۆپیشاندانه‌که‌ به‌سه‌دان میدیای جۆراوجۆری به‌ریتانی و دنیایی لێبوو که‌ڕوماڵی خۆپیشاندانه‌که‌یان ده‌کرد.

30-1-2017

Previous
Next

Leave a Reply