Skip to Content

پەرلەمانتاران لە کوێن؟!… شێرزاد وڵاتدۆست

پەرلەمانتاران لە کوێن؟!… شێرزاد وڵاتدۆست

Closed
by كانونی دووه‌م 31, 2017 General

زۆر و زەوەندنی قەیرانەکان لەم هەرێمە زۆربەی چین و توێژەکانی هێنانەوەتە ناڵە و هاوار ، کە ئەمەش بەرەنجامی حکومڕانیەکی شکستخواردی 25 ساڵەی ڕابردووە ، لەگەڵ ئەوەی دەنگی ناڕازی لە هەموو لەیەکەوە دەبیسترێت و جاروبار چین و توێژێکی کۆمەڵگا ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک دێنە سەرشەقام بۆ داواکارکردنی مافە سەرەتایەکانیان ، گەرچی باش دەزانن دەسەڵاتدارانی دوو حزبی دەسەڵاتدار هیچ گوێ بەوەنادەن و ناچنە ژێر باری داوەکانیان ، بەڵکو دەزانن لە کۆشک و تەلارەکانیان پێکەنیان بەم شتانە دێت ، هەربۆیە دوای چەند کاتژمێرێک لە شەقام پێوان و وتنەوەی چەند دروشمێکی سواو کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانیان دێنن و هەمدیسان ڕێگای ماڵەوە بە نائومێدی دەگرنەوەبەر.
لێ ئەوەی من لێرەدا دەمەوەێت باسی لێوە بکەم بوونی ئەو 111 ئەندام پەرلەمانتارەیە ، کە بە دەنگی هاوڵاتیان گەیشتوونە ئەم ئاستە لێ زۆرینەیان کڕومات لێی دانیشت و دەستیان بە کڵاوی خۆیانەوە گرتووە تا با نەیبات ، گەرچی ژمارەیەکی زۆر کەمیان نەبێت کە ژمارەیان لە پەنجەکانی دەست تێپەرناکات جاروبار لە سەرشاشەی تیڤیەکان سوکە گلیەک لەو دەسەڵاتە دەکەن کە وای کرد لە ماڵ دابنیشن وببن بە موچە خۆری بنیدوار ،بە موچەیەکی چەند ملیۆنی و خانوی باش و ترومبێلی گرانبەها ڕۆژگاری پڕ لە قەیران بەڕێبکەن! ، جگە لە بوونی ئەو سەدان پارلەمانتارە خانەنیشینکراوەی کە ساڵانە بوجیەکی زەبەلاح بۆ ماندوو بوونی سەرکورسی 4 ساڵای ئەندام پەرلامانتاریان خەرج دەکرێت ، کە لە سایای دەرکردنی کۆمەڵێک یاسا لە بەرژەوەندی گەندەڵکاران و گوێرایەلی تەواویان بۆ دەسەڵات بەم ڕۆژی ئەمڕۆیان گەیاندن و توشمان بە ڕۆژگەلێک کە قەیران و گیروگرفت بەرۆکی هەموومانی گرتووە و دیار نیە ئاخۆ کەی دەستمان لێ هەڵدەگرێت.
ئەگەر ڕۆژانی بەر لە هەڵبژاردن وەبیرخۆمانن بێنینەوە دەبینن ئەو ئەندام پەرلەمانتارە کڕوماتەنەی ئێساتا ، ئەوسا بولبولی سەرتیڤی و سواڵکەری کوچە وکۆلانەکانی شار و لادێکانی ئەم مەملەکەتە بوون بۆ کۆکردنەوەی چەند دەنگێکی زیاتر بە بەڵێنی باقوبریق و درۆینە ، ناونانی ئەو ئەندام پەرمانەنە بە (پارلەمانتاری بندیوار) هاوشێوەی هەزاران موچەخۆری دەستکردی دوو حیزب زۆر شیاو دەبێت ، چونکە هاوشێوەی ئەوموچە خۆرانەی کە دەسەڵات تەنیا بۆ دەنگدان و لایەنگری حزبی کردبوونی بە موچە خۆر بێ هیچ ئەرک و ئەجامدانی خزمەتێک بۆ لە هیچ داەمەزراویەکی حکومی ، ئەمانیش ئێستا بێ بوونی هیچ ئەرک و بوونی هیچ پەرلەمانێک موچەیەکی باش دەچێتە سەر ژمارەبانکی و گیرفانیانەوە.
ئەگەرچی لەم خولەی پەرلەمان هەوڵدەدرا پەرلەمانێکی چالاکتر و کاریگەرتر بێتە ئاراوە ، بەڵام دیارە بوونی پەرلەمانێکی بەوجۆرە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتیکی گەندەڵ و شکستخواردوو دا نیە ،هەر لەبەر ئەم ئاقیبەتی پەرلەمان بەڕۆژی ئەمڕۆ گەیشت ،بەڵام ئەوەی جێی تێرامانە بێ هەڵوێستی زۆرینەوی ئەندام پەرلەمانتارانە کە لە دوای ناردنەوە ماڵەوەیان تەنیا لە پێناو بەرژوەندی خۆیان ئامادەنەبوون و نین بۆ بۆ دەربڕنی هیچ گلەیی و گازندەیەک ، هەرنەبا چەند کاتژمێرێک کەوتبانە ناوڕیزی خۆپیشاندەرانی بەش مەینەتی ئەم هەرێمە و لە ژێر لێویانەوە بە کزی وتبایان “نا” ، لەکاتێکدا خۆی وا دەشیا هەر 111 پەرلەمانتار کەوتبانە جۆرێک لە مانگرتنی بەردەوام لە ناو تەلاری پەرلەمان بۆ بەگەڕخستنەوەی ئەم دەزگایە ، ئەگەر ئەمەیان بۆ لابردنی ئەو گلەیی بێدەنگ بوونە و رازی کردنی دەنگدەرەکانیشیان کردبا هەر گونجاو دەبوو ، بەڵام کاتێک پەرلەمانتارگەلێک ئەلقە لە گوێی حزب و چەند بەرپرسێکی گەندەڵبێت ، بێگومان هیچ کات شتێکی وا ڕوو نادات و دەبێ هەر چاوەڕێی سەرکردەکانیان بن کە لە غروری دەسەڵات بێنە خوار و ببینن کە کورسی و مێزی شوێنی یاسا دانان و چاودێری حکومەتی ئەم هەرێمە تۆزی لەسەر نیشتووە.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish