Skip to Content

گۆڕان چی بکات  … ڕێبیین نەریمان

گۆڕان چی بکات … ڕێبیین نەریمان

Closed
by شوبات 3, 2017 General

ئەو زوڵم و ناعەدالەتیە کۆمەڵایەتی و دابەش کردنی داهاتی ووڵات بەنایەکسانی و سەیرکردنی هاوڵاتیان بە پلەی جیاواز ، شەقام بێ زاری ودەنگی گەیوشتبووە لوتکە و ناڕەزای خەڵک بە دوای هێزێکی نوێدا دەگەڕا کە خۆی تێدا بەرجەستە بکات تا مافەکانی بەدەست بهێنێتەوە ، کە لەجیابوونەوەی نەوشیروان موستەفا و هاورێکانی لە یەکێتی گەڵاڵەبوو خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕاندا دۆزییەوە .

پاش ململانێیەکی سەخت و قورس لەگەڵ دەسەڵات و هێزی فەرمانڕەوا و بەڕێ کردنی چەند ساڵێک بە ئۆپۆزسیۆن و بەشداری دەسەڵات و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بە سیستەمکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و بنەبڕکردنی کێشەکان و دەستخستنە سەر کێشەکان جەوهەریەکان ، هێزە فەرمانڕەوا لۆکاڵیە ئیقلیمیەکان تا ئاسیێکی زۆر خراپ دژایەتی بزووتنەوەی گۆڕانیان کردو هاوڵاتیانیان کردە ئامانج چونکە هاوڵاتیان و کەسانی سیفڵ داینەمۆو بزوێنەری بزووتنەوەی گۆڕانن کە چەندین قەیرانی قورس و بارگرانیان بەسەر هاوڵاتیانەوە دروست کرد .
بزووتنەوی گۆڕان لە قۆناغی ئۆپۆزسیۆندا توانی میللەت بە ئاگابێنێتەوە و سەرکەوتوبوو پاشان لە قۆناغی چونە دەسەڵات و جێ بەجێ کردن دا زۆر بە خێرای ڕێگری کرا لە ئامانجەکانی بزووتنەوەکەو هاوڵاتیان چونکە هەنگاوەکان ئاراستەیەکی درووست و باشی هەبوو کە بەودەسەڵاتە گەندەڵە قوبوڵ نەدەکرا لە تەواوی ڕووداوەکا ن و ململانێ ناوخۆییەکانی کوردستان دا یەکێتی و پارتی بە یەک هێند و ئاراستە دژایەتی گۆڕانیان کرد .

لە دوای ڕێکەوتنی گۆڕان و یەکێتی کە تائێستا حبری سەر کاغەزە دەکرا هەندێ ئامانجی گەورەی لێبەدی بێت بە کاتێکی کەم بەڵام هێندەی تر هاوڵاتیانیان بێ ئومێد کرد کە یەکێتی دەستبەرداری بەرژەوەندیەکانی نابێت .
هەروەها نزیک بونەوەی یەکێتی لە پارتی و زیندوکردنەوەی ڕێکەوتنی ستراتیجی گەڕاندنەوی هیواکانە بۆ خاڵی سەرەتا و خۆ ئامادەکردنە بۆ میراتگیری کوردستان لە نێوان بنەماڵەی تاڵەبانی و بەرزانی دا .

ڕووداوەکان و گۆڕانکاریەکانی دوای شەڕی موسڵ زۆر خێرایە کە دەبێت هەموو لایەنەکان خۆیانی بۆ ئامادە بکەن گۆڕان وەک هێزێکی مەدەنیانەی سەردەم کە خاوەنی هێزێی سەربازی ومیلیشیا نیە و دەبێت لەسەر هەمان ڕێڕەوی خۆی بمێنێتەوە دوور لە درووستکردنی هێزی سەربازی کە گەورەترین دەسکەوتی گۆڕانە لەژێر ئەو فشارە زۆرەی ڕابردوودا لە ڕێڕەوەکەی لای نەداوە، دەکرێت هەوڵە دیبلۆماسیەکانی زیاد بکات لەگەڵ ووڵاتانی خۆرئاوادا هەروەها لەسەر ئاستی ناووخۆ پاپەندبوونی خۆی بە ئامانجەکانی دووبارەبکاتەوە و ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات لەسەر ڕووداوەکان بۆ خەڵکی کە ئەمڕۆ لە دڵەڕاوکێیەکی زۆردایە ، گۆڕان سەربەخۆ بمێنێتەوە و خۆی بۆ ئایندە ئامادە بکات و دوور لە یەکیتی کە ئەمڕۆ لە بارێکی نا جێگیرو شەقبوون لە دوڕیانێکی مەترسیداردایە دەیەوێت گۆڕان بەکاربهێنێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی و وەک کارتێکی سوتاو بە فشار بەکاریبهێنێت بەرامبەر پارتی تا دەسکەوتی زیاتری هەبێت لە میراتگیری کوردستان .

هیچ کاتێک بەرنامە و پەیڕەوی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پەیڕەوی خیانەت و گیرفان پڕکردنی یەکێتی و پارتیدا نایەتەوە کە هەرچی درووشم و ووتاریانە تەنها ڕووکەشە و لە ڕەفتار و هەنگاوناندا ئاڕاستەیان پێچەوانەی هەنگاوی گۆڕانە کە یەکێتی و پارتی لە پرەنسیپ و ڕووخساری حیزبی کوردی چونەتە دەرەوە و ئەمڕۆ ئەرکن بەسەرشانی میللەتەوە .
دەمەوێت بڵێم کوردستان دابەشبووە بەسەر دوو بەرەدا بەرەی گەل کە ئەمڕۆ لەژێر فشارێکی ئابووری سەختدایە ولەکۆتایدا سەردەکەوێت کە گۆڕان نزیکە لێوەی ، بەرەی دەسەڵات کە یەکێتی و پارتی تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە خاوەنی شکستە یەک لەدوا یەکەکانی کوردستانن لە ڕووی گەندەڵی و کارگێری و حوکمڕانیەوە

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish