Skip to Content

ڕق ھۆکارە بەڵام …… چالاک ئـاغجەلەری

ڕق ھۆکارە بەڵام …… چالاک ئـاغجەلەری

Closed
by شوبات 10, 2017 General

ڕق ھەڵگرتن و سڕینەوەی بەرامبەر خەسڵەتێکە بە درێژایی بەردەوامیدان بە ژیان مرۆڤەکان ھەڵگیربوونەوە بۆ ھەرچی گەیشتن بە ئـامانجە ماددی و معنەویەکانیان، ئـەم ھەستە لە داڕێژانی بە ڕەھەند کراودا ھەوڵێکە بۆ درێژەدان بەمانەوەی خود لە بەرامبەر بە کوشتن یان سڕینەوەی ئـەوی دی ، نەخۆشیەکە بەردەوام قۆناغ بە قۆناغ خۆی نوێ دەکاتەوە بە ئـەندازەی گۆڕنکاریەکان خۆی ڕێکدەخاتەوە.

لەو کاتەوەی مرۆڤ درکی بەخاوەندارێتی کرد وەک یەکەم چەکەرە وێنای بۆ خۆبوون کرد لە مەڕ مانەوە و خۆناساندی وەک تاکێکی باڵا تر لەوانی دی، بەھێزەکان توانیان کۆنترۆڵی ئـەو پانتاییە بکەین کە پێشتر دونیای پێکەوە ژیانی مرۆڤەکان و کاری ھاوبەش بە شێوەکی ساکار بۆ بەردەوامیدانی مانەوەیان حزوری ھەبوو ، ئـەتوانین گۆڕینی قۆناغی کاری ھەرەوەزی بۆ تاکێتی بە سەرەتا و دەستپێکی چڕبوونەوەی ھەستی ڕق ئـەژمار بکەین ،بۆ خۆی ڕقیش زادەی گرتنە دەستی زۆرترین بەشە یان ئـەو ھێزە ناوخۆییەی مرۆڤە ھەمیشە شەڕ بۆ یەکەم دەکات و ھەموو بەربەستە مۆراڵیەکان تێدەپەڕێنێت بە ھیوای گەیشتن بەو ئـامانجە،وەک فرۆید دەڵێت ڕق زادەی ناکامەرانی ناخی تاکە بە ڕق دەریدەبڕێت ھەر بۆیە تاوەکو ڕق لە مرۆڤدا ھەبێت ، خواستی پاوانخوازی (مادی یاخود مەعنەوی ) لە پێشی پێشەوەیە بۆ ئـەوەی تاک خۆی پێ ئـاسودە بکات،کەواتە دەربازبوونمان لێی بە شێوەیەکی گشتی دەچێتە چواچێوەی خەونە خۆشەکانەوە بەشێک دەبێت لە دونیای خەیاڵ، لێرەوە ڕەھەندێک نامۆ بە ژیانی پێکەوەیی و یەکتر قوبول کردن دێتە گۆڕێ ، ئـەم بزاوتە نامەعرفیە بێکەڵکەش ڕوئـیای دژ( ئـەنتی)بوونە، ئـەنتی بوونیش بە کۆی گشتی ھەرچی دەروازەی گفتوگۆ و دیدی جیاواز ھەیە دادەخات ، فەرھەنگێک دژ بە خواستە گشتیەکان برەو پێدەدات کە جیا لە بەرژوەندیەکانی خۆی ھەموو ئـەوانی تر دەبێت ببن بە پاشکۆ و سوجدەی ڕازی بوون وەک تارماییەک دێتەگۆڕێ و جیھانێک دوور لە خواستی زۆرینە خۆی دەسەپێنێت ، بەدوای ئـەمەدا نەتی دەگاتە ئـاستی باڵا و وەک دیکتاتۆر خۆی دەناسێنێت.

ڕادیکالیزم ، ڕاسیزم، شوڤێنیزم، لە ھێلکەی ئـەنتی بوون و سپێرمی ڕق بوونە ، ئـەو نەوانە بێباکانە بەرامبەراکانیان دەھاڕن ، کەڵەکەی دەکەن لە شێوەی پەیژەیەکدا پێدا سەردەکەون بۆ دواخاڵی لوتکە.
بەریەکەوتنەکانی سەردەمە جیاوازەکان ھەر یەک لە قۆناغی سەرتایی و فیودالی و ئـێستای سەرمایەداری پێمان دەڵێن کام لە ھزرەکان بەردەوامی بە مانەوەی مرۆڤەکان داوە ، دیارە ھەستی ڕقبوون گورزی کەمەر شکێنی لە ڕەوتی بەردەوامی مرۆڤەکان داوە و دەیدات بەڵام ئـەوەی ئـێمەی لە ڕێگەیە دانەبڕیوە ژیان دۆستییە ، بێ کۆتای لە ھەوڵداین بۆ گەیشتن بە دوالوتکەی چێژی ژیان .
تەواوی ئـەو ئـایدۆلۆژیانەی جەخت لە بوونی ژێر دەست و سەردەست دەکەنەوە ، کۆڵەکەیەکی بەھیزی ئـەو عەقلە سائـدیە لە دونیای ڕق و ئـەنتی بووندا جا ھەر چیەک دەربارەی مرۆڤ دۆستی و ژیان خواستی دەجوڵێنێت دۆخی تیوری ناپەڕێت چونکە لە بنەغەدا ئـەنتی بوون کرۆکی فەلسەفەکەیەتی .

نموونەی پیاھەڵگژان و بەریەکەوتنی ئـایدۆڵۆژیەکان دەتوانین قدسی فەلەستین ( جۆرشەلیمی ئـیسرائـیل) وەک قوڵبونەی ڕقەکان ئـاماژە پێبکەن چونکە وەک ناوەندی سەرھەڵدان و چڕبوونەی ئـاینەکان خۆی ناساند، دژەکان تا ئـەم ساتەش بە خاڵی دەستپێکی ململانیەکان ئـاراستەی دەکەن ، دەست بەسەراگرتنی موسڵمانان لە ٦٣٧زاینی لە دەست مەسیحیەکان دواتر گێڕانەوەی بۆ ژێر ڕکێفی مەسیحی لە ١٠٩٩، جارێکی دی لە سەر دەستی سەلاحەدین ئـەیوبی لە ١١٨٧ لە کۆتاییدا گرتنەوەی لە سەردەستی مەسیحی لە١٩١٧ جەنگی یەکەمی جیھانی پاشان دروستکردنی دەوڵەتی جوو لەم شوێنە لە ١٩٤٨ ، لێرەدا دەکرێت بڵێین سەدەی بیست بە سەدەی ئـەنتی جوو ناوزەندکرا دیارە مێژوویی ئـەم ئـەنتی بوونە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی ١٩ لە ئـەڵمانیا و بە گەڕانەوە جارێکی تر نازیەکان لەسەر ھەمان فەرھەنگی باپیرنیان کەوتنە وێزەی جوولەکانی ئـەڵمانیا کۆمەڵ کوژیان کردن، بەدوای ئـەماندا زۆربەی دونیای ئـیسلامی ڕق و ئـەنتی جوویان کردە بەشێک لە ڕەھەندەی جوڵەی سیاسیان دەرھەق بە جوولەکە و ئـیسرائـیل بەڵام ھەرچی سەدەی بیست و یەکە ئـاراستەی ڕق و دژەکان بە ڕووی موسڵمان و ئـیسلامدا وەرچەرخاوە ، ئـەمەش ھەر لە ١١سێبتەمبەری ٢٠٠١ تا ئـێستای داعش و ھەموو ئـەو گروپە تیرۆرستانەی ئـاینی ئـیسلام بە فەلسەفەی خۆیان دادەنێن ، وەک پەچەکردارێ ئـیسلامۆفۆبیا بۆتە وەڵامێک بەئـاراستەی دونیای ڕۆژھەڵات و موسڵمان ، پەلاماردانی مەزگەوتێکی کۆبێکی کەنەدا لەلایەن گەنجێکی کۆبێکیەوە دەکرێت باشترین نموونەبێت، بە دیوێکی تردا لە جیھانی کوردییدا ھەندێ لە مەلاکانی کوردستان بەم دوایینە ھێرشێکی ناڕەوا دەرھەق بە شوێنکەوتوانی ئـاینی زەردەشتی دەکەن فتوای کوشتنیان دەدەن ئـەمەش وەک بەشێکی دانەبڕاو لە دونیای ئـەنتی بوون و سڕینەوەی بەرامبەر پشکی باشیان بەردەکەوێت لەمەڕ ئـەم بابەتەو ھیچی کەمتر نییە لە ئـەنتی بوونەکانی تر و دەچێتە ھەمان پۆلی سڕینەوەی بەرامبەرەوە.

ئـەنجام بە گەڕانەوە بۆ دونیای کوردی وەکو تاک دەکرێت ئـەو ھەستە لە ناخدا کەم بکەیتەوە و ئـاسودە بژیت و ژیان دۆست بیت، وەک ڕۆشنبیر و قەڵەم بەدەستەکان پێویستیان بەکاری پێکەوییە دووربن لە خۆناساندن وەک ڕەقم جگە لە نوسینەکانی خۆیان ئـەوانی تر بێ ئـەرزش بکەن چونکە مێژووی شۆڕشەکان ھەر لەسەر دەستی خەڵکانی وەک ئـێوە گەیشتنە لوتکەی دەسەڵات ، دڵنیابن ڕاستی بەتەنھا لای تۆی نوسەرنییە تەماشایەکی دەوروبەر بکەن بزانن بۆ کێ قسە دەکەن و دەنووسن!؟، دەسەڵات و چەقبەستویی حوکمڕانی و بەردەوامی کۆبونەوەکانی حزبەکان پێمان دەڵێن ڕق و دژ بوون ئـەم دۆخە دەجوڵێنێت ، ئـەوە من نیم مێژووتان شاھێدە بەڵام دەتوانن ئـەمڕۆ بکەنە دەست پێکی ئـەو ڕۆژەی کەدەبوایە ٢٥ ساڵ بەرلە ئـێستا بە جوڵە بکەوتایە. ڕق و ئـەنتی بوون ژیانی لێ تاڵ کردوین تەنھا بوار ئـەنتی بوون زەفری پێنەبردبوو ھونەر و مۆسیقا بوو ، ئـەفسوس ئـەشکیان بەویش باران ، ڕاستە بەرامبەر ئـێمە نابینێت بەڵام دەکرێت وەکو ئـەوان نەبین ، پەرچەکرداری بە نەفەسی ئـەوان ھەمان ڕێچکەی بەرامبەر دەگرین و ئـەوەی وون دەبێت ژیان دۆستییە .

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish