پێشه‌کییه‌ک بۆ کتێبی (ڕاگه‌ردان) … کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
Closed
کتێبی (ڕاگه‌ردان) له چیرۆک، تێکستی شانۆ و شیعر پێک هاتووه، که پێشه‌کییه‌کم بۆی نووسیوه و نیاز وایه ئه‌مساڵ (غه‌زه‌لنووس) چاپی بکات. وام به چاک زانی ئه‌و پێشه‌کییه به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیش بڵاو بکه‌مه‌وه.
ڕاگه‌ردان
(پاشکۆی به‌رهه‌مه‌کانم)
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
پێشکەشە بە (سەڵاح جەوهەر)، ئەو مرۆڤەی بە (نا) لە دایک بوو، بە (نا) زمانی پژا. بە هەمان (نا) پێی گرت و بە هەمان (نا) چووە قوتابخانە. بە هەمان (نا) خوێندییەوە و بە هەمان (نا)ی نووسی. لە (16.11.1982) بە هەمان (نا) ڕووبەڕووی (ئا)ی ستەمی بەعس بووەوە و هەمان (نا)ی لە دوای خۆیدا جێ هێشت… به‌ڵێ، (ئا)کان خوێنی (نا)یه‌کیان ڕشت و ئه‌مه سه‌ره‌تای چیرۆکه بێکۆتاییه‌که‌یه:….