ناڕه‌زایی له دژی ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه له زه‌رده‌شتییه‌کان ده‌که‌ن
به ڕوونی ده‌رکه‌وتووه ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی گوزه‌رانی باش بۆ تاکه‌کانیان دابین ناکه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌که‌ونه داپڵۆسینی ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه‌ی، که له ئاستیاندا به‌ر زده‌بنه‌وه. له هه‌ر شوێنێکدا مرۆڤ له پێداویستییه‌کانی ژیانی بێبه‌ش کرا، ئه‌وا هه‌ر له‌وێدا ئازادییه‌کانیشی لێ ده‌سه‌نرێنه‌وه و ده‌کرێته کۆیله، تاکوو نه‌توانێت داوای مافه‌کانی بکات. یه‌ک چاره‌که سه‌ده‌یه کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌و به‌شه‌ی ناوی هه‌رێمی کوردستانه، به ده‌ست کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی وه‌ک برسێتی، هه‌ژاری، بێ‌کاری، بێئاوی، بێکاره‌بایی و ده‌یانی دیکه‌وه ده‌ناڵێنێت و ڕۆژبه‌ڕۆژیش ئه‌و دۆخه ناله‌باره زیاتر بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌کشێت. که‌واته مێژووی مرۆڤی ئێمه نه‌ک هه‌ر پڕیه‌تی له برسێتی و هه‌ژاری، به‌ڵکوو له پاڵ ئه‌وه‌دا به‌رده‌وام ئازادییشی لێ زه‌وت کراوه. هیچ ساڵێک تێناپه‌ڕێت ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی ده‌یان ڕووداوی تیرۆر و تۆقاندن نه‌بینه‌وه.
له‌م ڕۆژانه‌دا زه‌رده‌شتییه‌کان، که ماوه‌یه‌که وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئایینی په‌ره‌یان سه‌ندووه‌ته‌وه و جموجۆڵیان په‌یدا کردوو، زیاتر له پێشوو که‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری ئیسلامییه‌کان. کار له‌وه ده‌رچووه ته‌نیا له مزگه‌وته‌کاندا نه‌فره‌تیان بۆ بنێردرێت و خه‌ڵکیان له دژ هان بدرێت، به‌ڵکوو گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له ئه‌ندامانیشیان بکرێت، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌رێمی کوردستان هیچ بایه‌خێکی به‌و کێشه‌یه دابێت. ئه‌م ده‌سته‌ڵاته له ماوه‌ی ئه‌و چاره‌که سه‌ده‌یه‌دا ده‌ستی تیرۆریستانی ئاوه‌ڵا کردووه به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڕه‌شه له ئازادیی تاک و گرووپه‌کان بکه‌ن، به مه‌رجێ نه‌بنه مایه‌ی بێزاری بۆ خۆی. واته ده‌سته‌ڵات ته‌نیا کاتێ ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان ده‌بێته‌وه، که بزانێت هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌که‌ن. هه‌ڵوێستی هه‌ندێک له ڕۆشنبیرانیش که‌موزۆر له هیی ده‌سته‌ڵات جیاواز نییه، که ئه‌وانیش ته‌نیا به‌رگری له گرووپێکی دیارکراو ده‌که‌ن. به‌کورتی ئه‌وانه هه‌ر کاتێ ئیسلامییه‌کان ببنه جه‌مسه‌ری کێشه‌یه‌ک، ده‌نگی خۆیان هه‌ڵده‌بڕن و پشتیان ده‌گرن، گوایه لایه‌نگری ئازادین، به‌ڵام کاتێ تاک و گرووپه‌کانی دیکه له لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کرێت، نتهق له خۆیان ده‌بڕن، بگره جاری وا هه‌یه له دژی ئه‌وانه‌یش ده‌وه‌ستنه‌وه، که په‌لامار دراون.
ئێمه پێمان وایه هه‌ڕه‌شه‌کردن له زه‌رده‌شتییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌یه له هه‌ر ده‌نگێکی جیاواز، که بیه‌وێت ده‌ربکه‌وێت. پێمان وایه تا ئه‌و کاته‌ی زه‌رده‌شتییه‌کان له په‌رستگه‌کانیاندا خه‌ڵک بۆ کوشتن هان ناده‌ن، تا ئه‌و کاته‌ی باوه‌ڕه‌کانی دیکه ناسڕنه‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی چه‌کیان هه‌ڵ نه‌گرتووه و په‌لاماری وڵاتانیان نه‌داوه، تا ئه‌و کاته‌ی لاوان بۆ شه‌ڕ و کوشتار نانێرن، تا ئه‌و کاته‌ی باس له‌وه ناکه‌ن به‌های ژن له هیی پیاو که‌متره، تا ئه‌و کاته‌ی که‌س ناچار ناکه‌ن بێته سه‌ر ئایینه‌که‌یان، تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌وانه ناکوژن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ناکه‌ن، ئه‌گه‌ر واز له ئایینه‌که‌یان بهێنن، تا ئه‌و کاته‌ی له منداڵ ناده‌ن ئه‌گه‌ر نوێژ نه‌کات، جێگه‌ی مه‌ترسی نین و مافی خۆیانه ئازادانه ته‌عبیر له باوه‌ڕیان بکه‌ن. خۆ هه‌ر کاتێ وایان کرد، ئه‌وده‌م ئێمه‌یش قسه‌ی دیکه‌مان ده‌بێت.
(ده‌نگه‌کان) نه له دوور و له نه نزیکه‌وه پێوه‌ندیی به ئایینی زه‌رده‌شتییه‌وه هه‌یه، بگره ئه‌ندامه‌کانیشی ناناسێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کهناێكی ئازاده و له ماوه‌ی مێژووی خۆیدا به‌رگریی له مافی ئازادیی تاک و گرووپه‌کان کردووه، بۆیه له ئاستی ئه‌م پهلامارهیشدا بێده‌نگ نابێت و داوا له هه‌موو ئازادیخوازان ده‌کات پشتگیریی بکه‌ن، وه‌ک چۆن پێشتریش هیچ کاتێ درێغییان نه‌کردووه. ئێمه ئه‌وه‌یشمان لا ڕوونه، که ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ته‌نیا ئه‌نجامی ئه‌و تێكه‌ڵییه‌ی ئایین و ده‌وڵه‌ته. هه‌ر کاتێ ئایین ده‌ست به‌سه‌ر جومگه‌کانی ده‌وڵه‌تدا ده‌گرێت و بڕیار له سه‌ر ژیانی مرۆڤ ده‌دات، ئه‌وا کونجێک بۆ ئازادی نامێنێته‌وه و هه‌موو به‌هاکان ده‌که‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه. (ده‌نگه‌کان) پێشتریش کاری بۆ جووداکردنه‌وه‌ی ئایین له تێکڕای داموده‌ستگه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و که‌لتوورییه‌کاندا کردووه و پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتووه، که ئایین بکرێته مافی تاک، بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک بۆی هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی تری‌دا بسه‌پینێت، به‌ڵام چونکه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ حزبێکی سیاسی‌دا نییه، به چاوپۆشین له‌وه‌ی ئه‌و حزبه چ ناوێکی هه‌یه و بانگه‌شه‌ی چی ده‌کات، بۆیه دژایه‌تیی ئه‌و هه‌وڵه کراوه، به‌ڵام ئه‌مه تاکوو ئه‌مڕۆیش داخوازیی (ده‌نگه‌کان) و هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی تره، که له مه‌ترسیی بوونی ئایین، به‌تایبه‌تی له مه‌ترسیی بوونی تاکهئایین له ده‌وڵه‌تدا تێده‌گه‌ن.
له خواره‌وه‌دا ناوی هه‌موو ئه‌وانه به شێوه‌ی ئهلفابێتیکهڵ ده‌نووسرێن، که ده‌نگیان خستووه‌ته پاڵ ده‌نگی (ده‌نگه‌کان)ـه‌وه و به‌وه ڕازی نین هه‌ڕه‌شه له مافی زه‌رده‌شتییه‌کان بکرێت. هه‌ر ئازادیخوازێکی دیکه‌یش، که ده‌یه‌وێت پشتگیریی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌که بکات، ئه‌وا ده‌توانێت له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵی (ده‌نگه‌کان)ـه‌وه ناوی خۆی بنووسێت:
1. ئاراس وه‌هاب، نووسه‌ر، دانمارک
2. ئاراس ڕه‌شاد، شێوه‌کار، فره‌نسا
3. ئارام جەلال – نووسەر – فینلاند
4. ئارام نه‌بیل، خوێندکاری زانکۆ، هه‌ولێر
5. ئاسیا مەجید- چالاکوانی مەدەنی – تۆرۆنتۆ – کەنەدا
6. ئاشنا به‌دره‌دین، خوێندکاری زانکۆ، هه‌ولێر
7. ئاشتی مەجید- هۆڵەندا
8. ئاڤان ڕه‌شید، کارمه‌ندی ته‌ندروستی، سلێمانی
9. ئازاد بەرزنجی – نووسەر و وەرگێڕ – سلێمانی
10. ئازاد که‌ریم، شێوه‌کار و مامۆستای زانکۆ، بریتانیا
11. ئازاد جاسم، فه‌رمانبه‌ر، هه‌ولێر
12. ئازاد ئارمان، چالاک له بواری سیاسه‌تدا، ئوسترالیا
13. ئازا جه‌مال، خوێندکار، سوێد
14. ئازاد سه‌عید محه‌مه‌د، به‌رپرسی کارگێڕیی ڕێکخراوی یه‌سنا بۆ گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی
15. ئازاد ئه‌حمه‌د، پزیشک، ئۆکرانیا
16. ئازاد ئه‌حمه‌د، نووسه‌ر، بریتانیا
17. ئازاد جاف – چالاک لە بواری کەلتوردا – دانیمارک
18. ئارێز سه‌لام، خوێندکاری دکتۆرا، ڕووسیا
19. ئاسۆ که‌ریم، نووسه‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشووی کوردستان
20. ئاسۆ نه‌وزاد، شاعیر، هۆڵاند
21. ئاراس که‌مال (سالار)، شێوه‌کار، دانمارک
22. ئاراس حه‌سه‌ن، کاره‌مه‌ند، سلێمانی
23. ئاورنگ باراوی، چالاک له بواری که‌لتووردا، دانمارک
24. ئاواز وه‌لی شێخه، هونه‌رمه‌ندی شیوه‌کار، هه‌ولێر
25. ئاکۆ جەمال – خوێندکار – کەنەدا
26. ئالان په‌ری، شاعیر و وه‌رگێڕ، دانمارک
27. ئالان که‌ریم، چالاک له بواری که‌لتووردا، دانمارک
28. ئامانج ئاراس وه‌هاب (ئامانج کادر)، هونه‌رمه‌ند له بواری سینه‌مادا، دانمارک
29. ئامانج ڕه‌فیق، پزیشکی ددان، دانمارک
30. ئامانج زهرهفیان، موزیکژه‌ن، دانمارک
31. ئایار سه‌مه‌د، هونه‌رمه‌ند، پۆڵاند
32. ئاواز خدر ڕه‌جه‌ب، مامۆستای خانه‌نشین، هه‌ولێر
33. مامۆستا ئاشتی – فینلاند
34. ئەیوب فایق – ڤانکۆڤەر
35. ئه‌ستێره که‌مال، کارمه‌ند، هه‌ولێر
36. ئه‌کره‌م حسێن غه‌ریب، چالاک له بواری که‌لتووردا، دانمارک
37. ئه‌ڤین فه‌خره‌دین، خوێندکاری زانکۆ، هه‌ولێر
38. ئەکرەم نادر- چالاکوانی سیاسی – ڤانکۆڤەر – کەنەدا
39. ئەردەڵان حەکیم – ئەندازیار- کوردستان
40. ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر، هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر، دانمارک
41. ئه‌دیب محه‌مه‌د بۆتانی، ڕوسیا
42. ئەوین محەمەد – تۆرۆنتۆ – کەنەدا
43. ئه‌حمه‌د ڕه‌زا، نووسه‌ر و شاعیر، سلێمانی
44. ئەحمەد ئەنوەر – مامۆستا – کوردستان
45. ئه‌سعه‌د شاره‌زووری، وه‌رگێڕ، ئه‌ڵمانیا
46. ئەسرین پەری موحەمەدی – ئەمریکا
47. ئاسۆ کاکەیی – چالاکوانی سیاسی – دانیمارک
48. ئاسۆ ناکام، کارمه‌ند، ئه‌ڵمانیا
49. ئارام حەمەسەعید – چالاکوانی مەدەنی
50. ئارام عه‌لی عومه‌ر، کرێکاری ڕێگه‌وبان، ئه‌ڵمانیا
51. ئاسۆ بیارەیی – نووسەر و چالاکوانی سیاسی – ستۆکهۆڵم
52. ئاسۆ نه‌شئه‌ت، پزیشک، ئه‌ڵمانیا
53. ئاسۆ حامدی – نووسەر – هۆڵاند
54. ئاسۆ ڕه‌مه‌زان، شێوه‌کار، نه‌مسا
55. ئاسۆ کەمال – نووسەر – لەندەن
56. ئاسۆ جەبار – نووسەر و میدیاکار – ئەمریکا
57. ئارۆ نه‌به‌ز، پزیشک، سلێمانی
58. ئازاد عەلی – چالاکوانی مەدەنی – تۆرۆنتۆ
59. ئازاد کاوێس، مامۆستای ئامده‌یی، هه‌ولێر
60. ئیبراهیم مەلازادە – نووسەر و مامۆستای زانکۆ – کوردستان
61. ئیدریس مستەفا – نووسەر – کەنەدا
62. ئیسماعیل حەمەئەمین – نووسەر – ئەڵمانیا
63. ئیسماعیل شه‌رفه‌دین، خانه‌نشین، سوێد
64. ئیسماعیل حەمە – سلێمانی
65. عادل جه‌وده‌ت کۆیی، مامۆستا، هه‌ولێر
66. عه‌باس بۆسکانی، نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ، ئوسترالیا
67. عالیه جه‌بار، ژنی ماڵه‌وه، هه‌ولێر
68. عەبدوڵڵا سلێمان (مەشخەڵ) – نووسەر و شاعیر – ڤانکۆڤەر – کەنەدا
69. عەبدول عەلی ئەوڕەحمان – کرێکار – بەریتانیا
70. عەدنان کەریم – نووسەر و چالاکوانی سیاسی – ئوسترالیا
71. نه‌به‌ز ڕه‌سووڵ، خوێندکاری زانکۆ، ڕانیه
72. عەلی مەحموود – نووسەر و چالاکوانی مەدەنی – هەولێر
73. عه‌لی ڕه‌شید، کارمه‌ندی بانک، سلێمانی
74. عەزیز ڕەئوف – نووسەر – سلێمانی
75. عه‌زیز حه‌سه‌ن، مامۆستا، سلێمانی
76. عەزەدین مەجید- هەڵسوڕاوی سیاسی – سوئێد
77. عه‌لی ڕه‌حمان، مامۆستا، پردێ
78. دکتۆر عەبدولرەحمان مەولوود یونس – زانکۆی ئەلگۆنکوین – ئۆتاوا – کەنەدا
79. عه‌بدولمه‌جید عه‌بدولحه‌مید، کارمه‌ند، ڕانیه
80. عەبدولرەحمان رەسوڵ – ڕۆژنامەنووس – هۆڵاند
81. عسام سەبری – چالاکوانی مەدەنی
82. عوسمان کامل، مامۆستا، سلێمانی
83. عوسمان ئەحمەد – هەڵسوڕاوی سیاسی – دانیمارک
84. به‌ناز مه‌ستی، شاعیر، سوێد
85. به‌ناز سه‌ردار، خوێندکاری زانکۆ، سلێمانی
86. بڕوا عه‌لائه‌دین، نووسه‌ر، سوێد
87. باوه‌ڕ ئه‌مجه‌د، ئه‌ندازیار، سوێد
88. بێگه‌رد عوسمان، چالاک له بواری که‌لتووردا، دانمارک
89. بێگه‌رد ئه‌حمه‌د، خانه‌نشین، ئه‌ڵمانیا
90. بەختیار غەفور – ئەندامی ناوەندی سیکیولار – دانیمارک
91. بەختیار محەمەد – نووسەر – هەولێر
92. به‌ختیار ئه‌مین، ئه‌ندازیار، چالاک له بواری که‌لتووردا، دانمارک
93. به‌ختیار ئیحسان، مامۆستا، چه‌مچه‌ماڵ
94. به‌ختیار خدر، مامۆستا، هه‌ولێر
95. بەختیار فارس – چالاک لە بواری میدیادا- دانیمارک
96. به‌یار جه‌میل، پێشمه‌رگه، هه‌ولێر
97. بەیان ناسیح – چالاکوان لە بواری مافەکانی ژنان – ستۆکهۆڵم
98. بەهرۆز مەدحەت – چالاکوانی مەدەنی – ستۆکهۆڵم
99. به‌هزاد ئه‌نوه‌ر بارام، مامۆستا، که‌رکووک
100. بەندی عەلی – شاعیر
101. بەناز ساڵح – نەرویج
102. بەیان کەریم – چالاک لە بواری مافەکانی ژناندا – دانیمارک
103. به‌فراو حه‌مه‌د خۆشناو، مامۆستای خانه‌نشین، هه‌ولێر
104. بێریڤان جەمال حەمەسەعید – نووسەر – هۆڵاند
105. بێریڤان جه‌لال ڕۆسته‌م، کارمه‌ند، سلێمانی
106. پێشڕەو گەڵاڵی – ئەندامی ناوەندی سیکیولار – دانیمارک
107. تاهیر حاجی حەسەن نووسەر – هۆڵاند
108. تاریق حەمەعەزیز – بەریتانیا
109. سەلام عەبدوڵڵا – نووسەر و چالاکوانی مەدەنی – خانەقین
110. سه‌ردار قاسم، نه‌رویج
111. ساکار جه‌مال، چالاک له بواری که‌لتووردا، دانمارک
112. ساکار شه‌مسه‌دین، شاره‌زا له بواری په‌روه‌رده‌دا، هۆڵاند
113. سۆران ئازاد، نووسه‌ر، دانمارک
114. سۆزان ئیدریس، به‌لجیکا
115. سۆلاڤ شه‌یدا، هونه‌رمه‌ند له بواری سینه‌مادا، کوردستان
116. سۆزی یونس، نێرس، سوێد
117. سه‌روه‌ر عوسمان ساڵح، موزیکژه‌ن، ئه‌ندامی سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان، فینلاند
118. سه‌روه‌ر سه‌لام، کرێکار، ئه‌ڵمانیا
119. سەروەر کەریم – نووسەر – هۆڵەند
120. سه‌ردار جاف / نوسه‌ر و رۆزنامه‌نوس / ئه‌لمانیا
121. سه‌وزه مه‌هدی، کارمه‌ندی په‌روه‌رده، هه‌ولێر
122. ستیڤان شه‌مزینی، نووسه‌ر، ئه‌ڵمانیا
123. سه‌یفه‌دین خورشید، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، بریتانیا
124. سه‌باح قه‌دوری، توێژه‌ری ئه‌کادیمی له بواری زانستی ده‌وڵه‌تیدا
125. سه‌باح هاشم ڕه‌مه‌زان، شوفێری باس، ئه‌ڵمانیا
126. سۆلاڤ شه‌یدا، هونه‌رمه‌ند له بواری سینه‌مادا، کوردستان
127. سوندس به‌کر سه‌لیم، به‌رگدروو، نه‌رویج
128. سابیر سدیق – شاعیر – سوێد
129. سارا عومەر، نووسەر و لێکۆڵەری زانستە سیاسییەکان، دانیمارک
130. ساکار بێگه‌رد، مامۆستای زمانی ئینگلیزی، سلێمانی
131. سازان فه‌تاح کورده، مامۆستای ئامده‌یی، کوردستان
132. سالار ڕەشید – نووسەرو وەرگێڕ – سویسرا
133. سالار عه‌لی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، پۆڵاند
134. سایتی هاوپشتی – www.hawpshti.com
135. سەلام محەمەد – چالاکوانی سیاسی – دانیمارک
136. سه‌لام قادر، پێسمه‌رگه‌ی دێرین، سوید
137. سیاوەش گۆدەرزی – میدیاکار – سوێد
138. سه‌روین مه‌ولوود، کارمه‌ند، کۆیه
139. سمکۆ محەمەد – نووسەر – هەولێر
140. سمکۆ جه‌بار، کارمه‌ند، کوردستان
141. سمکۆ ئەحمەد – ئارتیست – تۆکیۆ – یابان
142. سوداد جه‌لیل، مامۆستای خانه‌نشین، کوردستان
143. سەباح ئیسماعیل – وەرگێڕ – کەرکووک
144. سارا مسته‌فا، کارمه‌ند، خانه‌قین
145. سامان سەعید – چالاکوانی مەدەنی – تۆرۆنتۆ
146. سامان جەعفەر – مامۆستا – کوردستان
147. سەلام قادری – شاعیر و میدیاکار – تۆرۆنتۆ
148. سه‌کینه نادر، مامۆستای خانه‌نشین، هه‌ولێر
149. سەمیرە ئەمین – دانیمارک
150. سه‌میر ئه‌رشه‌د، موزیکژه‌ن، دهۆک
151. سەرتیپ کاکەیی – چالاکوانی مەدەنی – تۆرۆنتۆ
152. سه‌رتیپ عه‌لی، کارمه‌ند، هه‌ڵه‌بجه
153. سەعید کەرامەت – نووسەر و چالاکوانی سیاسی – تۆرۆنتۆ
154. سەردار عەبدوڵڵا حەمە – نووسەر و چالاکوانی سیاسی – تۆرۆنتۆ
155. سه‌رمه‌د عه‌باس، خوێندکاری زانکۆ، هه‌ولێر
156. سروه ڕه‌شید، مامۆستای ئاماده‌یی، سوێد
157. سروه ته‌ها، په‌ناهه‌نده، دانمارک
158. سوارە محەمەد – نووسەر – ئەڵمانیا
159. سیروان عوسمان عه‌لۆ، نووسه‌ر، ئیتاڵیا
160. سیروان عەلی – چالاکوانی ئازاد خواز – ئەمریکا
161. سانا جه‌مال، خوێندکاری ماسته‌ر، سلێمانی
162. سعاد مەدحەت – مامۆستای زانکۆ – کوردستان
163. چالاک ئاغجەلەری – نووسەر – تۆرۆنتۆ
164. چالاک ئه‌حمه‌د، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، ئه‌ڵمانیا
165. چالاک محه‌مه‌د، چالاک له بواری که‌لتووردا، سوێد
166. چرۆ ئازاد جونه‌ید، سوێد
167. چەتۆ وانێ – چالاکوانی مەدەنی – تۆرۆنتۆ
168. چاپووک محه‌مه‌د، فه‌رمانبه‌ری پۆست، سوێد
169. چنار عه‌بدولقادر، نه‌رویج
170. چراخان بێستون – کوردستان
171. دێده‌وان قادر، چالاکوانی سیاسی، ئه‌ڵمانیا
172. دیدار مه‌سیفی، نووسه‌ر، که‌نه‌دا
173. دیده‌ن کۆیی، چالاک له بواری مافه‌کانی ژن‌دا، ئه‌ڵمانیا
174. دڵشاد مه‌جید، نووسه‌ر، سوێد
175. دڵشاد نه‌جمه‌دین، شاعیر، سوێد
176. دڵشاد خدر، نه‌رویج
177. دلێر کۆڵنه‌ده‌ر، چالاک له بواری که‌لتووردا، دانمارک
178. دلێر که‌ریم، شیوه‌کار، سوێد
179. دلێر ئیبراهیم سه‌لیم، چالاک له بواری که‌لتووردا، کوردستان
180. دلێر عوسمان فه‌قێ، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، کوردستان
181. دلێر پەروێز – نووسەر – فینلاند
182. دلێر حه‌سه‌ن عومه‌ر، کارمه‌د، کوردستان
183. دەرسیم دیبەگەیی – نووسەر – دانمارک
184. دارا ئارام – ئارتیست – تۆرۆنتۆ
185. دارا عوسمان محه‌مه‌د، مامۆستا، کوردستان
186. دارا عەلی – شاعیر
187. دابان ئه‌کره‌م، ئه‌ڵمانیا
188. داستان ئەحمەد – سوێد
189. دلاوه‌ر کانه‌بی، مامۆستا، هه‌ولێر
190. دڵشاد مەجید – نووسەر – سوێد
191. دیلان زاهیر رەسوڵ – تۆرۆنتۆ
192. فاروق هۆمەر – نووسەر و وەرگێڕ – تۆرۆنتۆ – کەنەدا
193. فازیل مه‌جید، کرێکاری پۆست، سوێد
194. فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی، ڕۆژنامه‌نووس، سوێد
195. فه‌رمان فایز، هه‌ڵسوڕاوی سیاسی، هۆڵاند
196. فه‌رهاد فه‌ره‌ج عه‌بدولره‌حمان، نه‌رویج
197. فه‌رید نازم، هۆڵاند
198. فه‌تاح خه‌تاب، نووسه‌ر و شانۆکار
199. فاتیح محه‌مه‌د، مامۆستا، کوردستان
200. فەتاح مەمەند – ئەڵمانیا
201. فەهمی کاکەیی – مامۆستا و نووسەر – سوێد
202. فه‌ره‌یدوون سه‌لیم، کارمه‌ند، کوردستان
203. فه‌وزیه خورشید محه‌مه‌د، کوردستان
204. فرسەت ڕۆژبەیانی – مامۆستای زانکۆ – ئەڵمانیا
205. فرمێسک خەلیل- کوردستان
206. فریاد حه‌سه‌ن مه‌عرووف، کوردستان
207. گەرمیان ڕەباتی – ئەندامی ناوەندی سیکیولار – دانیمارک
208. گۆران عەبدوڵڵا- بەڕێوەبەری ماڵپەڕی دەنگەکان – تۆرۆنتۆ – کەنەدا
209. گۆران ئالانی، هونه‌رمه‌ند، کوردستان
210. گۆران بابه‌عه‌لی، نووسه‌ر، بریتانیا
211. گۆران وه‌لی محه‌مه‌د، که‌نه‌دا
212. گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی، ڕۆژنامه‌نووس، دانمارک
213. گۆنا دلاوه‌ر جه‌بار، ئه‌ڵمانیا
214. گۆنا سەعید – چالاکوان لە بواری مافەکانی ژنان – لەندەن
215. گوڵزار به‌کر، کارمه‌ند، کوردستان
216. گوڵزار عەلی – چالاک لە بواری یەکسانی ژن و پیاو – دانیمارک
217. گوڵه‌باخ خه‌سره‌و، چالاک له بواری مافی ژن‌دا، ئه‌ڵمانیا
218. گوڵاله بارام، مامۆستا، که‌رکووک
219. هاوده‌م ساڵح، هونه‌رمه‌ند و وه‌رگێڕ، نه‌رویج
220. هاوتا ڕه‌حیم، ڕۆژنامه‌نووس، دانمارک
221. هاوڕێ ڕه‌ش، شاعیر، بریتانیا
222. هاوکاری مه‌لا سه‌عد، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، ڕوسیا
223. هێمن عومه‌ر، ئه‌ندازیار، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی (ماڵێک له ئاسمان)دا، دانمارک
224. هێمن شاره‌زووری، مامۆستا، کوردستان
225. هێمن ڕەئوف – نووسەر – تۆرۆنتۆ
226. هێمن خەلیل – سوێد
227. هیوا که‌ریم، کارمه‌ند، کوردستان
228. هیمه‌ت بابان، مامۆستا، دانمارک
229. هێژا ئه‌نوه‌ر، خوێندکاری زانکۆ، هه‌ولێر
230. هەندرێن – نووسەر و مامۆستای زانکۆ – کوردستان
231. هه‌ندرێن خۆشناو، مامۆستا، کوردستان
232. هەڵگورد خەلیل – بەریتانیا
233. هه‌تاو عه‌زیز، ئه‌ندازیار، سوێد
234. هه‌تاو جه‌لال، کارمه‌ند، کوردستان
235. هەتاو فەقێهی – تۆرۆنتۆ – کەنەدا
236. هه‌ژار محه‌مه‌د، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، کوردستان
237. هه‌ریاد که‌ریم، ڕۆژنامه‌نووس، په‌یامنێری گه‌لی کوردستان، سوێد
238. هەردی مەهدی – ئەندازیار – کوردستان
239. هەرێم محەمەد عەبدوڵڵا – کەنەدا
240. هه‌یاز عه‌لی، سوێد
241. هەرێم هادی – وەرگێڕ – تۆرۆنتۆ – کەنەدا
242. هەرێز محەمەد عەبدوڵڵا – کوردستان
243. هه‌ورین ئه‌مجه‌د، خوێندکاری زانکۆ، کوردستان
244. هه‌وار قه‌ره‌داغی، نووسه‌ر، بریتانیا
245. هەڵگورد سەمەد – ڕۆژنامەوان – پاریس
246. هه‌ڵگورد خه‌سره‌و، کارمه‌ند، سوێد
247. هیوا ڕه‌ش، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانی سیاسی، کوردستان
248. هیوا قادر – نووسەر – سلێمانی
249. هادی خدر، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، کوردستان
250. هانا قادر – نووسەرو خوێندکاری بواری جێندەر و ڕاوێژکاری بۆ ژن ومنداڵ-کەنەدا
251. هاوژین جوتیار – ئەندازیار – کوردستان
252. هۆزان مەحموود- شارەزا لە بواری جێندەر و فیمینیزم – بەریتانیا
253. هه‌ورامان جه‌مال، کارمه‌ند، کوردستان
254. حەسەن جودی – نووسەر و ڕۆژنامەوان – کوردستان
255. حسێن ڕه‌شید، چالاک له بواری که‌لتووردا، ئه‌ڵمانیا
256. حسێن ڕه‌سووڵ، کارمه‌ند، کوردستان
257. جەبار حەمەد- شانۆکار – کەنەدا
258. جه‌بار محه‌مه‌د، چالاکوانی سیاسی، ئه‌ڵمانیا
259. جەلال فەقێهی – تۆرۆنتۆ – کەنەدا
260. جه‌لال حه‌سه‌ن مورتکه، کارمه‌ند، کوردستان
261. جەلال عەلی – پێشمەرگەی دێرین – دانیمارک
262. جیهاد موحەمەد – نووسەرو وەرگێڕ – نەرویج
263. جیهان ڕه‌زا، کارمه‌ند، کوردستان
264. جەلال بەرزنجی – شاعیر – کەنەدا
265. جەلال عەبدوڵڵا ساڵح – شاعیر – کەنەدا
266. جه‌لیل وه‌ردانی، فه‌رمانبه‌ر، کۆیه
267. جەمال پیرە – نووسەر – هەولێر
268. جه‌مال عومه‌ر ئاسنگه‌ر، مامۆستا، هه‌ولێر
269. جەمال محسن – چالاکوانی سیاسی – نەرویج
270. جه‌مال جه‌بار، مامۆستا، کوردستان
271. جەمال حەمەد – نووسەر – ئەمریکا
272. جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس، موعید له زانکۆی سلێمانی
273. جه‌زا نوره‌دین، مامۆستا، کوردستان
274. جەزا غەریب – تۆرۆنتۆ
275. جاسم محه‌مه‌د، کارمه‌ندی ته‌ندروستی، کوردستان
276. جه‌مال کرێکار، چالاک له بواری سیاسه‌تدا، فینلاند
277. جه‌مال مه‌حموود حامید، چالاکوانی مه‌ده‌نی، که‌نه‌دا
278. جەلال قادر – چیرۆک‌نووس – ئۆتاوا
279. جووتیار جه‌لال، مامۆستا، کوردستان
280. جوان خدر، ئه‌ڵمانیا
281. جوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، وه‌رگێڕ، ئه‌ڵمانیا
282. خەندە حەمید – توێژەر – سلێمانی
283. خەندە زاهیر ڕەسوڵ – خوێندکاری زانکۆ – تۆرۆنتۆ
284. خالید ڕەشید – هونەرمەند – سوێد
285. قادر ئەلیاسی – نۆروێژ
286. کاردۆ فه‌رهاد فه‌ره‌ج، کارمه‌ندی ته‌ندروستی، نه‌رویج
287. کارزان نادر، خێدنکاری زانکۆ، کوردستان
288. کاروان کاکه‌سوور، ڕۆماننووس، دانمارک
289. کاروان ئیسماعیل، کارمه‌ند، کوردستان
290. کاروان که‌ریم ئه‌حمه‌د، هونه‌رمه‌ند، ئه‌ڵمانیا
291. کاروان نه‌بیل، خوێندکاری زانکۆ، کوردستان
292. کاروان عه‌بدولڵا، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، کوردستان
293. کاروان سه‌لام، شیوه‌کار، ئه‌ڵمانیا
294. کامیار سابیر – نووسەر – ئوسترالیا
295. کاکل ڕه‌شید، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، کوردستان
296. کامه‌ران جه‌بار، مامۆستا، کوردستان
297. کامەران چروستانی – نووسەر – سلێمانی – کوردستان
298. کامه‌ران محه‌مه‌د، ئه‌ڵمانیا
299. کارا فاتیح – خوێندکار و نووسەر – سلێمانی
300. کازم نه‌بی، مامۆستا، کوردستان
301. دکتۆر کەمال سەید قادر – نووسەر – نەمسا
302. که‌مال ئه‌حمه‌د، مامۆستای وه‌رزش، کوردستان
303. کەژاڵ عەلی، شاعر و نووسه‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری ڕێکخراوه دیمۆکراتییه‌کان، سويسرا
304. که‌یوان مسته‌فا، مامۆستا، کوردستان
305. کەژاڵ حەمەڕەشید – نووسەر – تۆرۆنتۆ
306. که‌ریم حه‌مه‌ڕه‌شید، مامۆستای خانه‌نشین، کوردستان
307. کەریم کاکە – چیرۆک‌نووس – هەولێر
308. که‌وسه‌ر عه‌لی، مامۆستا، سوێد
309. کامەران ئیسحاق پەری – نووسەر و چالاکوانی مەدەنی
310. کامه‌ران بێسارانی، سوێد
311. کاوە جەباری – چالاکوانی مەدەنی – تۆرۆنتۆ
312. کاوه ڕه‌حمان، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، کوردستان
313. کاوە عومەر – هەڵسوراوی سیاسی – کەنەدا
314. کاوه بێسارانی، ئه‌ندازیاری ڕاویژکاری و چالاک له بواری مافی مرۆڤدا، بریتانیا
315. کاوە محەمەد عارف – سلێمانی
316. کوردۆ نه‌جمه‌دین، ئه‌ڵمانیا
317. کرمانج نه‌جمه‌دین، مامۆستا، کوردستان
318. قادر نادر – نووسەر و چالاکوانی سیاسی – ستۆکهۆڵم
319. قاره‌مان فه‌ره‌ج وسوو، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، کوردستان
320. لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر – کەرکووک
321. له‌یلا مه‌جید، سوێد
322. لوقمان مسته‌فا عه‌بدولڵا، چالاک له بواری که‌لتووردا، دانمارک
323. لوئه‌ی محه‌مه‌د، ئه‌ڵمانیا
324. لینین جوانکار – هۆڵاند
325. مه‌هاباد خه‌سره‌و، چالاک له بواری مافی ژن‌دا، سوێد
326. مه‌هاباد فازیل، کارمه‌ند، کوردستان
327. مەهاباد قەرەداغی – نووسەرو چالاکوان لە بواری مافەکانی ژنان – هەولێر
328. مه‌ریوان ئه‌کره‌م، مامۆستا، کوردستان
329. مەریوان کەمال – ئەکتەر – سوێد
330. د. محه‌مه‌د که‌مال، مامۆستای فه‌لسه‌فه له مێلبۆرن، ئوسترالیا
331. محه‌مه‌د حازم نه‌قشبه‌ندی، کارمه‌ند، سوێد
332. موحەمەد خەیروڵڵا – ئەڵمانیا
333. محەمەد بێستون – کوردستان
334. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، چالاکوانی سیاسی، ئه‌ڵمانیا
335. محەمەد کوردە – نووسەر – سلێمانی
336. محەمەد فەریق حەسەن – نووسەر – دانیمارک
337. مسته‌فا حسێن خدران، دانمارک
338. مه‌رزی گۆمه‌شینی، کارمه‌ندی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، سوێد
339. مه‌روان محه‌مه‌د، کارمه‌ند، کوردستان
340. مەجید دڵنیا – نووسەر – ئەڵمانیا
341. مه‌سروور بیلال، کوردستان
342. میدیا بێگه‌رد، شانۆکار، دانمارک
343. میدیا ئیسماعیل، مامۆستا، کوردستان
344. نادر عەبدولحەمید – نووسەر و چالاکوانی سیاسی – دانمارک
345. ناسک جه‌لال- مامۆستا- هه‌ولێر
346. نامیق هەورامی – نووسەر – هەولێر
347. نه‌به‌ز محه‌مه‌د ئه‌مین- مامۆستا- کوردستان
348. نەبەز محەمەد – مامۆستای زانکۆ – کوردستان
349. نەبەز سەمەد – مامۆستای زانکۆ – سلێمانی
350. نیاز عه‌بدولڵا، چالاک له بواری مافی ژن‌دا، سوێد
351. نیاز کەرکوکی – چالاک لە بواری دژ بە توند و تیژی لە بەرانبەر ژنان- ئەمریکا
352. نیان عه‌بدولڵا- سوێد
353. نه‌هرۆ ساڵح ده‌لۆ، هونه‌رمه‌ند، سوێد
354. نه‌سیم ڕۆسته‌م کاکه، خوێندکاری زانکۆ، بریتانیا
355. نه‌جات ڕۆستی، ڕۆژنامه‌نووس، کوردستان
356. نه‌رمین حه‌سه‌ن، خوێندکاری زانکۆ، بریتانیا
357. نەژاد سیوەیلی – نووسەر – کەنەدا
358. نه‌سرین قادر لالۆ- سوێد
359. نەسرین موحەمەدی – ئەمریکا
360. نیهاد موکری، ، چالاک له بواری مافی ژن‌دا، سوێد
361. نیهاد سه‌لام، نه‌رویج
362. نەوا ئەکرەم – تۆرۆنتۆ – کەنەدا
363. نه‌جیبه حسێن، سوێد
364. نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، مامۆستای زانکۆ، سلێمانی
365. نه‌وزاد ئالانی، وه‌رگێڕ، دانمارک
366. نه‌وزاد باڵابه‌رز، پێشمه‌رگه‌ی دێرین
367. نەوزاد یووسف – نووسەر – کەرکوک
368. نەوزاد محەمەد – ئامادەکارو وێنەگری ( هەگبەی بنار) – کوردستان
369. نه‌ورۆز عه‌لی، مامۆستا، که‌رکووک
370. نەجات عەزیز – وەرگێڕ – سویسرا
371. نه‌سره‌ت عوسمان، مامۆستا، کوردستان
372. نەمام محەمەد حامید – تۆرۆنتۆ
373. عومەر محەمەد – سەرنووسەری ئەنفالستان – سلێمانی
374. عومه‌ر که‌مال، کارمه‌ند، کوردستان
375. پڕشنگ سه‌عید، چالاک له بواری مافی مرۆڤدا، دانمارک
376. په‌ریخان یوونس، کارمه‌ند، هه‌ولێر
377. په‌یمان ئه‌نوه‌ر عوسمان، ئه‌ڵمانیا
378. په‌یمان خالید، مامۆستا، هه‌ولێر
379. ڕه‌ووف بێگه‌رد، نووسه‌ر، سلێمانی
380. ڕه‌وه‌ز فه‌رهاد فه‌ره‌ج، ئه‌ندازیار، نه‌رویج
381. ڕۆژه فه‌رهاد فه‌ره‌ج، خوێندکاری زانکۆ، نه‌رویج،
382. ڕۆزا جاسم فه‌ره‌ج، کارمه‌ند، نه‌رویج
383. ڕه‌وا حه‌سه‌ن شاخی، دانمارک
384. ڕێبوار حەسەن – نووسەر – سوێد
385. ڕێواس ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، نووسه‌ر
386. ڕێبوار فوئاد حه‌سه‌ن، قوتابی زانکۆ، بریتانیا
387. ڕزگار شێخانی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، سوێد
388. ڕزگار عه‌بدولڵا، کارمه‌ند، کوردستان
389. ڕزگار حەمەڕەشید – نووسەر و شانۆکار – ڤانکۆڤەر
390. ڕزگار عوبێد، مامۆستا، کوردستان
391. ڕزگار هەژار – کوردستان
392. ڕەنج سەنگاوی – میدیا کار – کوردستان
393. ڕەنج سەعید سەنگاوی – سلێمانی
394. ڕه‌زا ئیسماعیل، مامۆستا، کوردستان
395. ڕێبین محەمەد – تۆرۆنتۆ – کەنەدا
396. ڕێبین موحەمەد – سلێمانی
397. ڕەوا ئەکرەم – تۆرۆنتۆ – کەنەدا
398. ڕۆژ ئەحمەد – میدیاکار – لەندەن
399. ڕووناک شوانی – نووسەر و وەرگێڕ – سوێد
400. ڕووناک هیدایه‌ت، مامۆستا، کوردستان
401. ڕێزان ساڵح – شانۆ کار و شارەزای بواری کەلتوری – نەرویج و بەلجیکا
402. شاخەوان شۆرش – نووسەر – دانمارک
403. شاخه‌وان سه‌لمان، پزیشک، کوردستان
404. شاهۆ تۆفیق – شاعیر
405. شارا تاهیر، نووسه‌ر و چالاک له بواری مافی ژن‌دا، سوێد
406. شاهین وه‌لی، مامۆستا، کوردستان
407. شلێر حسێن جاف، کارمه‌ند، که‌رکووک
408. شۆڕش جوانڕۆیی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
409. شۆڕش چۆمانی، مامۆستا، هه‌ولێر
410. شاهۆ عەلی – چالاکوانی سیاسی – کەرکوک
411. شاکار مه‌ریوان، خوێندکاری زانکۆ، کوردستان
412. شاخەوان عەلی – نووسەر – ڕوسیا
413. شاخه‌وان عوسمان، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، کوردستان
414. شکۆ ئاکۆ – خوێندکار – بەریتانیا
415. شێروان عوسمان – شاعیر – هامڵتن – کەنەدا
416. شیروان سه‌عید، کارمه‌ند، کوردستان
417. شێرکۆ کرمانج – مامۆستای زانکۆ – مالیزیا
418. شێردڵ حه‌سه‌ن، مامۆستا، کوردستان
419. شێرزاد حەسەن – نووسەر – کوردستان
420. شێخە ڕەسوڵ – مامۆستا – چوارقورنە
421. شیرین خدر- هۆڵاند
422. شیلان عیرفان حەسەن – تۆرۆنتۆ
423. تاهیر ڕەحیم – نووسەر – ئەڵمانیا
424. تاهیری حه‌مه‌سوور، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، کوردستان
425. تریفە عەلی – ڤانکۆڤەر
426. تابان که‌مال، چالاک له بواری مافه‌کانی ژن‌دا، نه‌رویج
427. تاڤگه جه‌لال، ئه‌ندازیار، کوردستان
428. توانا خورشید، هونه‌رمه‌ندی موزیک، کوردستان
429. توانا به‌شاره‌ت، کارمه‌ند، کوردستان
430. وەستا سابیر – چالاکوانی سیاسی – فینلاند
431. وەسیم سدیق زادە – ئوسترالیا
432. وەرزێر وظاهر ئەحمەد – چالاکوانی سیاسی
433. خەلیل غەزەڵی – نووسەر – هۆڵاند
434. خه‌لیل جه‌بار چاوه‌ش، کارمه‌ند، کوردستان
435. یاسین لەتیف – نووسەر – کەلار
436. یاسر سوبحان، مامۆستا، کوردستان
437. یووسف مەنتک – نووسەر و ڕۆژنامەنووس – ئەڵمانیا
438. یوونس محه‌مه‌د، مامۆستا، کوردستان
439. زانا سامان – شاعیر – ئەڵمانیا
440. زانین به‌ختیار، موزیکژه‌ن، سوێد
441. زاهیر باهیر – نووسەر و چالاکوانی سیاسی – لەندەن
442. زاهیر ڕەسوڵ ئەمین – تۆرۆنتۆ
443. زارا عه‌باس، په‌روه‌رده‌کار، ئه‌ڵمانیا
444. زاهیر عەبەڕەش- شانۆکار – سوێد
445. ژیان حەمەد ساڵح – مامۆستا – کوردستان
تۆیش ناوی خۆت بنووسه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت داکۆکی له ئازادیی بیروباوه‌ڕ بکه‌یت!
dengekan@yahoo.com
یان
لە ڕێی فەیسبوکی دەنگەکانەوە
Dengekan Goran
One commentcomments
ناڕه‌زایی له دژی ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه له زه‌رده‌شتییه‌کان ده‌که‌ن – ناوەندی سێکۆلار لە کوردستان