Skip to Content

ھاوڵاتیان چەواشە مەکەن … شکار محمد

ھاوڵاتیان چەواشە مەکەن … شکار محمد

Closed
by شوبات 13, 2017 General

لەسەرەتای ھاتنی داعش بۆ عێراق و دیاری کراوتر بۆ ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک قەیران ھاتنە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری خەڵکی کوردستان ئەویش شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و دۆسیەی سەرۆکیایەتی ھەرێم بوو، بەپەرەلەمانی کردنی سیستەمی حوکمڕانی .. هتد:
1. کە ھیچ پێویست نەبوو خۆمان بکەینە خاوەنی ئەو شەڕە ھەرچەندە ئەو شەڕە شەڕی ئێمە نەبوو بەدەستی دەسەڵات دارانی ھەرێم ھەرێمی کوردستان توشی ئەو شەرە کرا کەنە دەبوو بیکەین بەڵام پاراستنی خاکی کوردستان ئەرکی ھەموانە لێرەدا بزووتنەوەی گۆڕان تۆمەتبار ئەکرێت کە گوایە بەشداری ئەم شەڕەی نەکردوە ھاوڵاتیان چەواشە مەکەن گۆڕان شەھید و برینداری ئەم شەڕەی ھەیە جگە لەو پێشمەرگانەی لە ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و لیوا و یەکە کانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەن و دەنگ دەری گۆڕانن راستە بزووتنەوەی گۆڕان لەکار و پڕۆژەی داھەیە ھێزی پێشمەرگە بکاتە ھێزێکی نیشیمانی بەڵام من بەزمان و بیرو بۆچوونی خۆتان وەڵامی ئەم چەواشەکاریەتانم دایەوە بۆ ئەوەی چی دی نەڵێن بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری شەڕی داعشی نەکردوە.

2. قەیرانی دارایش ئەمەشیان ھەربەدەستی دەسەڵات دارانی ھەرێم توشی ھاوڵاتیانی بێ دەرەتانی ئەم ھەرێمە کرا، حکومەتی عێراق ڕاستەوخۆ دوای سەربەخۆ فرۆشتی نەوت لەلایەن ھەردوو حزبی دەسەڵات دار و ھەڕاجکردنی نەوت ھەریەکەو لە سنوری دەسەڵاتی خۆی ھەستا بە بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق و لەم بڕیارە نادروستەی کە دەسەلاتدارانی ھەرێم دایان بۆ سەربەخۆ بونی ئابووری تاکە زەرەرمەندی ڕاستەوخۆ کە قەیرانەکان بەرۆکی گرت خەڵکی بێ دەرەتانی ھەرێمی کوردستان بوو ، لێرەدا دوبارە بزووتنەوەی گۆڕان تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە دەستی ھەبوە لەدروست کردنی قەیرانی دارایی دا ، ئەرێ گۆڕان چ بەرژەوەندی چیە لەدروست کردنی ئەم قەیرانانەدا؟؟! کە لەکاتێکدا ھەموو ئەم قەیرانانە دیاری دەسەڵاتدارانی ھەرێمن بۆ خەڵکی ، بۆ وەبیرھێنانەوەی ھەموو لایەکمان پێش کودەتاکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەر پەڕلەمان و حکومەتدا کە وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لای بزووتنەوەی گۆڕان بوو حکومەت تەنھا دوو مووچەی فەرمانبەران قەرزداربوو نەیھێشت ئەو دوو مووچەیە زیاد بکات.

3. سەبارەت بەدۆسیەی سەرۆکایەتی ھەرێم کە ھەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشیمانی کوردستان بەجیا پڕۆژە یاسایان ھەبوو بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەڵام تائێستاش و لە سەرەتاشەوە بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی خۆیان بەخاوەنی ئەو پڕۆژە یاسایە نازانن و گەربۆشیان بکرایە نەیان دەھێشت فراکسیۆنی یەکێتی ئەو پرۆژە یاسایە پێشکەش بکات ، لەم دۆسیەدا ئەو لایەنەی ڕاستەوخۆ کە بوە بەربەست لەبەردەم ھەموارنەکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم یــــەکــــگرتـــووی ئیسلامی کوردستان بوو ئەمە تۆمەت نیە ئەمە تاوانێک و پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچاوانی یەکگرتووی ئیسلامی یەوە کە تاوانبارە بە نواندنی دووفاقی بەناردنی ٥ پەرلەمانتاری سۆرانی بۆ ناو ھۆڵی پەرلەمان وە لە ھەمان کاتدا نەناردنی ٥ ئەندامە بادینانیەکان بۆ ناو ھۆڵی پارلەمان ، لێرەشدا بزووتنەوەی گۆڕان تۆمەتبار دەکرێت بەجوڵاندنی ئەم دۆسیەیە و قوڵکردنەوەی قەیرانەکان نەخێر گەروابیرت کردبێتەوە و یاخود گەوجێندرابیت بەوەی کە گۆڕان تاوانبارە بەقوڵکردنەوەی کێشەکان نا ئەوە گۆڕانە ھەموو حیزبەکانی فێری ڕێچکە شاکاندن و کەلتووری نوێی سیاسی کرد کە دەست ببات بۆ دۆسیەیەک کە ھێڵی سورە و ئەوە ی بە پلەی یەکەم تاوانباری قوڵکردنەوەی کێشەکانە پارتی دیموکراتی کوردستانە و بە پلەی دووھەم یەکگرتووی ئیسلامیە و گەر گۆڕان نەبوایە ھەموو حزبەکان بێ کۆتا و بۆ ھەمیشە شاگرد و نۆکەری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (مەسعود) ئەبوون و بەخە و خەیاڵیش نەیان دەوێرا پێی بڵێن ئەزبەنی با کورسیە کەت بۆ خاوێن بکەینەوە

4. سەبارەت بەمووچەی کابانی ماڵ گەر دەسەڵاتدارانی ھەرێم بەشە بودجەی ھەرێمیان لەبودجەی عێراقدا بەبڕین نەدایە دڵنیابن لەو ملیۆنان دۆلارەی کە بەرپرسەکانی ھەردوو حزبی فەرمانڕەوا دابەشی یان ئەکرد و ئەیان خستە خزمەتی میوان خانەکانیانەوە و تەخشان و پەخشانیان پێ ئەکرد ھەرلەو ملیۆنان دۆلارەدا مووچەی کابانی ماڵی ئەدرا. لەکۆتایی دا تکاکارم لەو ھاوڵاتیانەی کە ھێشتا پێیان وایە ئەو لەتە مووچەیەی وەری ئەگرن بەنانی ئەو حیزبەی ئەزانن کە دای مەزراندوون من پێتان ئەڵێم مافی خۆتانەو حیزب ئەو مووچەیەت ناداتێ حکومەت پێت ئەدا، گۆڕان بەشدار نیە لەدروست بوونی قەیرانی داراییدا و ئەمەی کەمن باسم کردوە دیفاع نیە لە گۆڕان بەڵکوو کۆمەڵێک ڕاستیە و شێوێندراوە ، تکایە تۆزێک بیربکەنەوە گەلانی دنیا خەریکی تێپەڕاندنی بەربەستە ئاینیەکانی سەر مرۆڤایەتین بەزانست و تەکنەلۆجیا.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish