Skip to Content

شرۆڤەکارو چاودێری، یا شۆخەکار و چاوخێلی سیاسی!! … حەسەن سەیدباقی

شرۆڤەکارو چاودێری، یا شۆخەکار و چاوخێلی سیاسی!! … حەسەن سەیدباقی

Closed
by شوبات 27, 2017 General

ئەمڕۆ کوردستان تەژییە بە شرۆڤەکار و چاودێر و قسەکەری (سیاسی) و …تاد. ئەگەر پێوانەی پێشکەوتن لەسەر ئەو ژمێریاریە بکەین ، ئەوا کوردستان لەگەشەدا دەبوو، دوور دەبوو لە دزی و گەندەڵی وپاوەند خوازی دەسەڵات، بەڵام پێچەوانەی ئەمە لەبەر ماستاوچی و دووڕوە سیاسیەکان کەکارەکان بە شێوازێکی تر دەشکێننەوە.
ئەاونەی کە لەشاشەی مێدیاکانەوە دەردەکەون، باس لە شرۆڤەی باری سیاسی دەکەن ، لە بازنەیەکی داخراودا دەخولێنەوە، دەیانەوێت ئاماژە بەو شتە بدەن کە پێیان ووتراوەو سنوری دیاری کراوە، دەبێت ئەوە بڵێن. بەڵام سەیرتر لەوە زۆرێک بەناوی چەپ و کۆمۆنیست ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەرگری لە بەرژەوەندی دەسەڵات و گەندەڵی دەکەن. لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا(NRT)، پێشکەش کار میوانەکانی ناساند، بەڵام یەكێکیانی بە ئەندامی سەرکردایەتی حشک ناساند، کە ڕاستربوو بڵێت ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت، لەبەر ئەوەی کارەکەی ئەوە بوو. ئەو بەڕێزە (ز.ك) لە باسەکەیدا باسی سەرکەوتنی سەرمایەو قازانجی کرد بەسەر سیاسەت و ئەخلاقدا لە ئەمریکا. پرسیار ئەوەیە سیاسەت بێ ئیقتصاد(ئابووری) مانای چی؟ لای ئەو بەڕێزە ئەخلاق (مۆراڵ) چی دەگرێتەوە و چۆن باسی لێوە دەکات؟ وەک فالچی دەڵێت ترامپ جوڵەکانی بێ ئەخلاقی پێوە دیار بوو، ئایا ئۆباما بێت یا ترامپ یا کلینتۆن ،،یاو یا… چی لە سیاسەتی سەرمایەداری و دەستتێوەردانی ئەمریکا لە جیهاندا دەگۆڕێت؟ ئایا پێوەری ئەو شرۆڤەکارانە لەو ئاستەدایە چەند هاورێ و دۆستی کەسەکانی کوردستانن؟ وا سیاسەت دەکرێت کاکی چەپ و کۆمۆنیست، سەیرە گوڵم!!
باسی لەهۆکاری سەرکەوتنی ترامپی کرد، گوایە سەربە حیزبی کۆماریەکانە، کۆنترین!! حیزبن بۆیە دەرچووە.کەناڕاستەو خۆ ئاماژەیە بە کوردستان ، دەبێت کۆنترین حیزب دەربچێت لە کوردستان، بێ ئاگا لەوەی کە کۆنترین حیزب لە عێراق و کوردستان حیزبی شیوعیە، ئەی بۆ نابێت دەربچن،نەک وەک ئەوەی لە دیدی ئەودایە.
ترامپ کەسایەتیەکی تایبەتمەندە،هیچ کام لەو میوانانە باسیان لەوە نەکرد، کە لە دەستپێکی پروپاگندەی هەڵبژاردنەکانیدا، ترامپ ئاماژەی بە دژایەتی کردنی بیری ئیسلامی توندڕەوی کرد و وە ئیدارەی ئۆبامای تۆمەتبار کرد بە دروست کردنی داعش، کەچی برادەرەکەی تر (زمکان) هۆکاری دروست بوونی داعشی دایە پاڵ حشدی شەعبی، گوایە دکتاتۆری و نەبوونی یاساو رێسایە لایان بۆیە داعش دروست بوو،، ( عال کوڵیوە شێلم). برادەران گەر وایە بۆ سەردەمی بەعس دروست نەبوون، وە لە تورکیا دکتاتۆرەکەی ئێوە و سعودیەو قەتەر دروست نەبوون؟؟ باشە ئێوە خەڵک بە گێل دەزانن ؟؟ یان ئەمریکاو ئەو وڵاتانە دروستیان کرد، وەک قاعیدە کە دروستکرا بۆ دژایەتی کردنی سۆڤیەتی جاران.وە ئەو برادەرە لە ناخی دا شتیک هەیە کە بەزار پێناسەی دەکات، ئەویش دەلێت،، بوتین دکتاتۆرە! ئەگەر زەحمەت نییە پێمان بڵێ کاکی شلۆقەکار ئەوە بەکام فەلسەفە ، لەبەر ئەوەی لە داعش و دارو دەستەکانی و بیری توندرەوی دەدات، واتە هەر دەوڵەت و لایەنێک دژی فاشیەت و تیرۆر بێت لای ئێوەی بەرێز دکتاتۆرە.!!
پاشان دەڵێن ترامپ کوردی بە جەنگاوەر ناوبرد، ئەی بەچی ناوی بەرێت، ئەوان ڕاست دەکەن چونکە پەیوەندی خۆیان لەبەرژەوەندی تایبەتی وڵاتەکەیانەوەیە نەک خزمەتکردنی کورد و گەلانی ناوچەکە، ئەوکات ئۆباما پارەو چەکی نارد ،بۆچی ناردی، وەک چی سەیری پێشمەرگەی کرد،هەروەک جەبار یاوەر ئاماژەی بە ٤١٥ ملیۆن دۆلار کرد ،کە دەیدەن بە ٣٦ هەزار پێشمەرگە، دەیانەوێت یەک تا دوو یەکەی (١/٢)تریش دروست بکەن، پێمان ناڵێن ئەوە مانای چی؟! ، ئەو برادەرە لە دهۆکەوە باسی دراوسێتی دەکات لەگەڵ عێراق، بۆ !! ئایا ئێمە هەنووکە دەوڵەتی سەربەخۆین یان چی؟
کاتێک کە باس دێتە سەر نەوت و پارەکەی، کێچ دەچێتە کەوڵی گەلێ لە نووسەرو بەناو ئەو ڕوناکبیرانەی سەر شاشەکان، لێدوان دەدەن شلۆقەکارەکانیان دەست پیدەکات و هەندێکیان لەژێر ناوی چاو خێلی سیاسیدا، کە یەک بە دوو دەبیین،دەکەوونە لێدوانی بی بنەما، پرسیار ئەوەیە، ئایا ئەوانەش وەک خەڵک بێ موچەو دەرامەتن؟، یان دەستیان لە چەوری نەوت دایەو لە زەلکاوی گەندەلیدا نوقم بوون!.
ئەمریکا باس لە ٤٠ ملیار دۆلار زیان دەکات لەو نەوتەی بە فیڕۆ رۆشتووە، بەرێز جەودەتیش بۆ ڕاستکردنەوە لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەعەقدێک وەهمی کرد، هیچ وجودی نییە، ! ئەی چاو خێلان و شلۆقەکاران،بەچی وەڵامی بەڕێز جەودەت دەدەنەوە، تاکەی خەڵک دەگەوجێنن بەهۆش بێنەوە کاتتان لەبەردەمدایە پاکانە بکەن و بگەڕێنەوە ڕیزی خەڵک، دەنا بەر نەعەلتی مێژوو دەکەوون دەخرێنە زبڵدانی مێژوو لەگەڵ دزو گەندەڵکاراندا.

ئەڵمانیا
02.2017

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish