Skip to Content

ویژدانێ کە پارتیمان پێدەناسێنێ و ئاگادارماندەکاتەوە!! … تاڤگەسابیر

ویژدانێ کە پارتیمان پێدەناسێنێ و ئاگادارماندەکاتەوە!! … تاڤگەسابیر

Closed
by شوبات 27, 2017 General

بە پلەیەك پارتی ئەو وڵاتە کۆنترۆڵدەکا و داغانی دەکا ، کە ئەو ئەڵتەرناتیڤانەش . کە گوایا نەیارانی ئەو سیستەمە دەیخەنەڕوو خودی ئەو ئەڵتەرناتیڤانە چەند هێڵکەوە بەخودی پارتیەوە ، وەکو ئایدیۆلۆژیایەکی گشتگیرو ، وەکو ئەندازەی کۆمەڵایەتی بەستراونەتەوەو بگرە لە زۆر شوێندا خودی نەیارانی پارتی پێبزانن یا نە ، وەکو پارتی قسە دەکەن جا فایکیان هەبێت یاخود نە، واتە فایلدار و بێ فایل هەر پارتین، بەواتایەکی دی پارتی نەیارانی خۆی لە هەموو توانایەکی عەقڵی دابڕیوە تاکو نەتوانن بیر لە ئەلتەرناتیڤێکی دیکە بکەنەوەو بەڕاستی دژ بە پارتی بوەستنەوە، لەسەر ٢٧ ساڵی رابردوو دەتوانین بە” کتێب” قسان بکەین قسە کردنێك لەسەر ئەو گەمژەیەتیە سیاسییەی ، کە لەو ماوەیەدا خۆی پەخشکردۆتەوە لە بێئاگایی مرۆڤی کورد لە سیاسەت و لەفیکر ” بەتایبەتی نەیارانی پارتی ئینجا ئەوانەش ، کە لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە” ئینجا قسەکردن لەسەر درێژەپێدان بەرەوت و هەڵسوکەوتی پارتیانە لەمەڕ کۆمەڵێ کێشە و پەخشبوونەوەی پارتی لە گۆڤارو رۆژنامەکاندا گەر بوار هەبوایە دەمانتوانی بەنمونەوە ئەم ئەرگومێنتەمان بسەلمێنین ، بەڵام بائاماژدە بەیەك رەهەندی پارتی بکەین ، کە خۆی لەپەرستنی سەرۆك یاکەڵتی کەسایەتیدا دەبینێتەوە.

وەك هەر ئایدیۆلۆژیایەکی دیکەی گشگتر پارتیسیزم یەکێك لە جوغزەکانی بریتیە لە هەبوونی کەسایەتیەکی کاریزمی و تەشویقکردنی پەرستنی خودی سەرۆك هەمووتان ئاگادارن ، کەئەم مەسەلەیە لای پارتی ئەزموونەکەی چۆن کەوتۆتەوە؟ بەڵام سەرنجی ئەوە بدەین ، کە چۆن نەیارانی ئەو بنەماڵە پێش داڕمانی ئەو بنەماڵە کەوتون ئەو بنەماڵیەش سەرقاڵی پەروەردەکردن و پەرستنی کەسایەتیەکی تایبەتین بۆ ئەوەی سەرۆك پەرستن، کە دەبێت نەیارانی ئەو بنەماڵە رەخنەگربن لە هەر گروپێك بە ناو نووسەرو رۆشنبیری بەکرێ گرتووە تا لەرۆژنامەی پارتی دا بەمەزنکردن و پێداهەڵدانی سەرۆك بێت ، کە سەرکردەیەو خاوەنی عەقڵێکی هیولاییە ، کە لەڕاستیدا خۆی خاوەنی نیو گرامیش لە مێشك نیە لەو کەللەپووتەیدا.

ئەگەر سەیرێکی خێرای رۆژنامە و تەلەفزیۆنی ئەو پارتە دەسەڵاتدارە بکەین لەو راستییە دەگەین ، کە سەرقاڵی پەرستی سەرکردایەتی و سەرۆکەکانیان و سەرقاڵی داتاشینی کەسایەتی ئەفسانەین هەر پارتیشو سەرۆکیش لە مێژە کەوتوون و بوونەتە کەڵتێکی کەسایەتی ، کەتێفا سەرۆك دەپەرسترێت و مەرتەبەیەك لە سەروو مرۆڤەوە ( ئەمە ئەگەر بەخودا نەگەیشبێت) و ئەو دوایی ئەندامانی ئەو پارتە گشت کۆمەڵگاش ئەو رەعیەتەن ، کە دەبێت چاو لەرەحمەتی ئەو زاتە ببڕن هەروەك پارتی ، کۆمەڵێ رۆشنبیرو شاعیر بەکرێگرتووە ، کە کارتان پیاهەڵدن و شیعر نووسین و ئینجا تەفسیرکردنی تەسریحات و ووتەکانی سەرۆکە ، ئەو ووتارانەی ، کە لەسادەییدا مایەی بێزهاتنەوەن چ جای بگا بەوەی ، کە پێویستیان بەتەفسیرهەبێت ، ووتەیەکی سەرۆك نییە لە ڕووی فکری و سیاسییەوە مایەی بەرەیی هاتنەوە نەبێت بەجڤاتی کوریدا .

هەروەك لە نموونەی پارتی دیمان ئاوها ئەمرۆ رووداوێك نیە بەم یا بەئەو شێوە پەیوەستنەکردرێتەوە بە عەقڵ و حیکمەتی سەرۆك ( عەقڵ؟ حیکمەت؟) رۆژنامەکان پڕ لە وێنەی سەرۆك دەنگوباسەکان بەباسی سەرۆك و ووتە بێماناکانیان دەسپێدەکەن، ڤیستڤاڵەکان بەناوی ئەوەوو دەکرێنەوە ، دی ئیدی لێرەوە بلیمەتێکمان پێویست نیە تاپێمانبڵێ ، کە پارتی زیندوەو بەتایبەت پارتسیزم لە کوردستان رۆژانە خۆی پەخشدەکاتەوە ، پارتیسیزم وەکو جیهانبینیەك و وەکو شێوازێکی ستەمکاری دەبێت پەیوەستبکردرێتەوە بەریشە مێژوویی کلتوورییەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە، ئەو کلتوورە سیاسییەی ، کە پارتیسیزم ستەمکاری دروستکردوەو دەیکاو ئێستاش لەنموونەی پارتی بەرهەمدەهێنێتەوەو بگرە ئەو سیاسەتمەدارانەی ، کە دەیانەوێت دیکتاتۆری وەکو پارتی دادگایبکەن جیاوازیان لەتەك پارتی تەنها جیاوازییە لەڕووی چەندێتییەوە نەك چۆنێتییەوە، هەندێکیان بەمای ووشە ستەمکارن و لە ٢٧ ساڵی رابردوودا خوێنی خەڵکیان بێتاوان رێشتووەو دەستیان هەیە لە ترۆرکردنی خەڵکی ئازادیخوازداو هەر رۆژەی نۆکەری بۆ دوژمنێکی کورد دەکەن، رۆژێك پیاوی تورکیان رۆژێك جاسوسی بۆ ئێران و پاسداردەهێنە سەر ئازادیخوازانی کوردو رۆژێکی دی بزوتنەوەیەکی سیاسی کوردی لەناودەبەن و لەهەموو مێژووشیاندا دژ مرۆڤی کوردو مەسەلە رەواکەی دەوەستنەوە ، هەنێکی دیکەیان ستەمکارن لەڕووی بوون بەهێزەوە واتە هەر هەموویان پرۆژەی ستەمکارین.

لێدان لە پارتی و ریشەکێکردنی بارتیسیزم بەهەموو فۆڕمە کوردی تەنها لەڕێگەی سەرڕێگاخستنی پرۆژەیەکی عەقڵییەوە دەبێت کەتێدا مەرتەبەی عەقڵ بەرزرادەگرێت و مرۆڤەکان فێری ئەرگومێنتی عەقڵیدەبن جگە لەیاسا سەربۆ هیچ کەسێك دانانەوێنن و بەکەس ناڵێن ” بژی ” بەڕۆح بەخوێن دەتپارێزین ئەی سەرۆك …. هەروەها لەم پرۆژەیەدا ئایدیۆلۆژیاکان بەفلتەری عەقڵدا دەبڕێن و تاقدەکرێنەوە ، تاقیکرنەوەیەکی عەقڵی ئینجا پەخشکردنەوەی ئەخلاقی مەدەنیانەوە لێدان لەهەر فۆڕمێکی پەرستنی کەسایەتی سیاسی و لەجیاتی ئەوە رێزدانان بۆ جڤات و سەروەری یاسا ، ئەور چ هێزێکە دەتوانێ بەپیادەکردنی ئەم پرۆژەیە هەڵبستێ ؟ ئایا پارتی هیچ بوارێکی هێشتۆتەوە بۆ لەدایکبوونی ئەم هێزە؟ بەتکا ئێوە دەرگیری ئەم پرسیارانە ببن ، بەڵام بەتکا لەبیرتانبێت ، کە لەکوردا هێزێکی بەمجۆرە بوونی نیە.

ئایا دەکرێت بنەماڵی دیکتاتۆری بارزانی ڕووبەڕوی دادگایدەکرێتەوەبەو دادگاییە هەر شێوەیەك لەخۆ بگرێ لە کوردستان یا لەدەرەوەی کوردستان!! زۆر دادگاییەکی بێمانادەبێت و بگرە دەبێتە مەهزەلەی سەردەم ئەگەر بێتوو ئەو بۆنەیە بەکارنەهێدرێت بۆ دادگایکردنی پارتی و پارتیسزم بەواتایەکی دیکە هەلێکی مێژوویی هەڵکەوتووە ، کەلەتەك دادگایی کردنی جەللادێکی سەردەمدا ئەو جیهانبیە ترسناکەی پارتیسزم خودی ستەمکاری لە کوردستاندا دادگایی بکرێت!!! کۆکردنەوەی گشت تاوانەکان و نانیان لەئەستۆی دیکتاتۆرداو کردنی ئەو بەبەرپرسیار لەرشتنی ئەو هەموو خوێنە خۆی دیدێکی پارتیانەوە مامەڵەیەکی پارتیانە، عەقڵ پێماندەڵێ ، کە ئەگەر بڕیارە کارێکی گەورە بەئەنجام بگەیەنین دەبێت خودی پارتسزم بخەینە قەفەزی تاوانبارییەوە دەکۆمێنتەکان ، بەڵگەکان رێزبکەین تاکو جەوهەری ئەو دنیابینییە پڕ لەمەترسیە دادگایبکەین و لەتەکیدا ئەو پارتە و ئایدیۆلۆژیانەش دادگایبکەین ، کە خۆیان مانیفێستێکی پارتین ، بەڵام لەژێر پەردەی دیموکرات دا مرۆڤ تیرۆر دەکەن.

شێوازی کارکردنی پارتی جۆری کارکردنی پارتی لەناو کۆمەڵگاداو میکانیامیدەسگایکتدنی ئەو بۆ ژیانی ئەو خەڵکە و رەهەندەکانی ئەو جیهانبینیە ئەو لایەنانەن ،کە دەبێت وەیارپەخشکردنەوەی ئەم جیهانبینیە کردوەو ئینجا ئەو لەیەنانەش ، کە لەدەرەوەی ئە پارتە بوون ، بەڵام بەشێوازی جۆراوجۆر هاویکاریان لەتەك پارتیدا کردوە ، عەقڵ پێماندەڵێ کە ئەو هەلومەرجە سیاسی و کلتورییەی ، کە پارتی دروستکردوە لەوێ ئامادەیەو بوونی هەیە، عەقڵ پێماندەڵێ ئەو رۆشنبیرانەی ، کە پارتیان دروستکردو پارتسزمیان پەروەردەکردو پەخشکردەوەو لە دنیای کوردیشدا بانگەوازیان بۆ ئەوەکرد ، کەمەلاییەکان کۆنەپەرستبوون ، جەلالییەکان پێشکەوتوخوازو مۆدێرن بەواتایەکی دیی بەهانەیەکی پووچیان بۆئەو ناکۆکیە هێنایەوەو کەوتنە وە سفکردنی و ناوهێنانی بەهێزێکی مۆدێرن کەنیەو لە جەوهەری ئەو ناکۆکییە نەگەیشتن ، کە تەنها یەك مانای هەیە ئەویش بێ ئاگایی کورد لە سیاسەت و نەگیشتنی کورد بە ئاستی نەتەوەبوون ئەو رۆشنبیرانەی لەهەرکات زیاتر ئەمڕۆ ئامادەن و ئامادەییان هەیەو ئەوەتا کاتدەکەن ، ئەو رۆشنبیرانە سەرقەڵی گەمەیەکی دیکەنیین لەدەرەوەی ستەمکاری ، بەڵکو بەهەموو توانایانەوە سەرقاڵی تۆخکردنەوەی ستەمکارن، بەڵام لەناوی لیبراڵیزمی تازەداو سەرقاڵی وەڵامدانەوەی قەرزەکانیانن بۆ پارتی هات و چۆکردنیان بۆ بارەگای زاتی سەرۆك!!!!.

هەرلێرەوە عەقڵ پێماندەڵێ تەنها رێگای رزگاری لە پارتی و پارتیسزم هاووێنەکانی ( کە لەکوردستان پارتی و هاووێنەی زۆرە) وا لەهەڵوەشاندەوەی ئەو جیهانبینیەو ئەو سلوکە سیاسی و کۆمەڵایەتیەداو دادگایی دیکتاتۆریش ئەو هەڵەیە ، کە ڕێگەوەی دەتوانین هەنگاوی یەکەم بنێین بەرەو دنیایەك لەو دیو پارتیەوە دادگایکردنی پارتیسزم دادگاییەکی یاسایی و فیکری و ویژدانی ، کە پارتیمان پێدەناسێنێ و ئاگادارماندەکاتەوە ، کە دەوروبەری خۆمان بڕوانین و هاوشێوەکانی پارتی بناسینەوە ( کە لەکوردستان هاوشێوەیزۆرە) و لێرەشەوە هەنگاو بنێین بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەك لە دەرەوەی ستەمکاری پارتی و هاوشێوەکانی، بەڵێ تەنها ئەم دادگایە کەمانای هەیە ئێمە پێویستمان پێیەتی ، پرسیاری پڕدەرد ئەمەیە ، کە پارتیسزم رووبەرێکی هێشتۆتەوە بۆ بوونی ئەگەری بوونی عەقڵێك لەمجۆرە؟ ئێوە وەڵام بدەنەوە.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish