نیشتیمانی وێران … به‌ختیار محه‌مه‌د
ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا یه‌ك حزبی نیشتیمانیی ئازادیخوازی دیموكراسیخوازمان نییه: هه‌موو حزبه‌كان (كه‌م و زۆر و هه ر یه‌كه‌و به ئه‌ندازه‌ی خۆی) ده‌سه‌ڵاتخوازن و ئه‌وانی دیكه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌موو حزبه‌كان ڕۆحی دیكتاتۆریه‌تی به‌سه‌ریاندا زاڵه (كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی شۆڕشگێڕایه‌تی ڕاسته‌قینه دژه)؛ بۆیه‌ش كوردستان به‌م ڕۆژه ڕه‌شه‌ی ئه‌مڕۆی گه‌یشتووه.
تۆ هێشتا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی فه‌رمیت نییه (واته ده‌وڵه‌ت نیت) ئه‌وی دیكه قبووڵ ناكه‌ی، ئه‌دی ئه‌گه‌ر هاتو ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ت هه‌بوو، ئه‌وسا چی له ئه‌وی دیكه ده‌كه‌ی؟ بێ گومان هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌ده‌ی.
به‌م عه‌قڵیه‌ته كورد ناتوانێ بگاته كه‌ناری ئارامی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی. نه‌ته‌وه‌یێك نه‌توانێ له به‌رانبه‌ر خۆیدا ئازادیخواز و دیموكراسیخواز بێ، ناتوانێ به‌رانبه‌ر گه‌لانی دیكه‌ش (به نموونه كه‌مینه‌كانی ناو كوردستان) دیموكراسیخواز و ئازادیخواز بێ.
ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مین شت لای حزبه كوردستانییه‌كان (به تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتدارانی) پرسی سه‌ربه‌خۆییه، ئه‌وه ده‌بێ حزب بخه‌نه بن پێی نیشتیمانه‌وه (مرۆڤه‌وه)، نه‌ك نیشتیمان و مرۆڤ بخه‌نه ژێر پێی حزبه‌وه. نیشتیمان دایكی حزبه، نه‌ك حزب دایكی نیشتیمان بێ. مرۆڤیش سه‌روه‌ری هه‌ردووكیانه، نه‌ك ئه‌وان سه‌روه‌ری ئه‌و بن.
ڕاستییه‌كه‌ی ده‌بێ حزب له خزمه‌تی مرۆڤ و نیشتیمان‌دا بێ؛ ئه‌گه‌ر حزب ئه‌مه‌ی نه‌كرد، ئه‌وه ده‌بێته ده‌زگایه‌كی سیاسی وێرانكه‌ر: له مێژووی سیاسی هاوچه‌رخماندا، بهعسیاتی و فاشیاتی و نازیاتی ئه‌و ده‌زگا و ئایدیۆلۆژیایانهن، كه نیشتیمان و مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی وێران ده‌كه‌ن. لێره‌وه حزبی كوردی (دیموكراتیخواز) ده‌بێ وه‌ك ئامرازێك خزمه‌تكاری به‌ها باڵاكانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بێ و خزمه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی نیشتیمان بكا؛ نه‌ك نیشتیمان ببێته قوربانی ده‌سه‌ڵاتی حزب، وه‌ك ئه‌وه‌ی (26) ساڵه له باشووری كوردستاندا ڕوو ده‌دا.
به‌ختیار محه‌مه‌د