Skip to Content

دەعوەت … پشکۆ ناکام

دەعوەت … پشکۆ ناکام

Closed
by نیسان 4, 2017 General

……ئەگەر سیاسەت و سیاسیەکان ئەوەنە سووک بوو بن و سنعاتەکەیان ئەوەنه ڕەزیل کردبێت، خودایە ئەو خەڵکە بێ گوناهە لەو سووکایەتیە بەدوور بخەی….
جارێکی تریش مەهزەلەی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردی سەری هەڵایەوە بە شێوەیەکی هەزەلی تر لە جاران، چونکە یەکێک لە بەشداربوانی ڕیکلام کردنەکەی ئەمجارە بۆ ئەو دەوڵەتە کەسێکە کە لە دەرەوەی کوردستان و لەسەر بەشی هەرێم لە حکومەتی ناوەندا نوێنەر بوە لەسەر گەندەڵی و(ماشینەوەی ژێر بە ژێر ) لە وەزارەتەکەی لا براوە و چۆتە لیست ڕەشی دەست پاکەکان ، جا کەسێک لە دەرەوەی هەرێم جێ ی سیقە نەبێت چۆن زات ئەکەیت پرسێکی گەورە و گرانی وەک سەربەخۆیی بەیتە دەست ئەو زاتە ! وەرە لە دروست بوونی کیانێکی کوردی بەرپرسیاریەتێکی هەبێ مەعازە اللە ئەبێ چۆن تەسەروف بکات ! وا وەیلا بە حاڵمان….
کەسێکی تری هەمان وەفدی ( هاوبەش ) ی مژدە هێنەری دەوڵەتی کوردی ، هەر خۆی ئەوەنە زۆر نیە کە ڕایگەیاندبوو ئەو خۆی بە دەیان مە سئولی حکومی و حیزبی لە ئەوروپا دیوە و باسی ڕیفڕاندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆی لەگەڵ کردوون بەڵام کەس، بەڵێ کەس بە قسەی خۆی نە پشتیوانی لێ کردوە و نە کەسیش بە کارێکی باشی زانیوە ! کەچی ئەمڕۆ ئەڵێت کاتمان لەبەر دەستا نیە و ئەبێت پەلە بکەین بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ، وەک ئەوەی سەربەخۆیی گونک بێ تا تەنورەکە گەرمە ئەگینا نابرژێت ،،،سەیریشە کەسێک بڕوای بە ڕاپەڕین نەبوو بێت ئێستا ئەیەوێ بە دوو سێ ڕۆژ بڕیار لەسەر سەربەخۆیی بات ! هەرچەنە ئەوە نە یەکەم جارە و نە دوا جاریش ئەبێت ئەو برادەرە هەیبەتی مایکرۆفۆن توشی سەری لئ تێک بچێت و پەتای کوڕە ئازاکەی شاشەکان پێویستی بە چارەسەرە بەڵام سەبارەت بە عومر تازە درەنگە…….
کارێکی گەورە و بە ئەرکی وەک ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کارێکی وا ئاسان بێ سەریەشە نیە بە تایبەتی حیزب و کەسانێک خۆیانی پێوە با بەن کە جەدوەل ئەعمالی ڕابردوویان شایەتی لەسەر هەموو شتێک ئەیەن نییشتمان پەروەری و سەربەخۆیی نەبێت، خۆ ئەگەر بۆ خۆ پاکر دنەوە و موزایەدە بێ و بڕیاری موسبەقیان لەسەر یابێت ، پێویست بەم پرسە گورگانەیە ناکات چۆن بڕیاریان یاوە ئاواش جێبەجێی بکەن و مەسئولیەتی عاقیبەتەکەیشی هەڵبگرن، سەربەخۆیی بڕیاری گەلە ، مەرجەعی گەل بۆ بڕیار پارلەمەنە، هیچ هێز و حیزبێک لە دەرەوەی مەرجەعی یاسایی گەل ناتوانێت بە ناوی خەڵک و گەلەوە بڕیار بات، کە هەر ئەیکەن فەرمون با بیکەن …ئەوان کە لە خەڵک نەترسان و مەرجەعەکەیان پەک خست ئیتر دەست کراوەن، بەڵام موزایەدە نەکەن و بە ناوی خەڵکەوە جارێکی تریش نەهامەتی تووشی هەرێم نەکەن… حیزبێک بڕوای بە پارلەمان و یاسا نەبێت، قوڕبەسەر ئەو دەوڵەتەی لەسەر دەستی ئەو دروست ئەبێت،،
هیوادارین پارتی وەک چۆن سی هەزار فیدائی سەرۆکی هەیە، ئاواش چەن هەزار فیدائیەک لەو هێزانەی لە شەنگال بە سەد مەتری و بە هەڵەداوان شەنگالیان بە جێ هێشت ، هێزێک دروست بکا بۆ پاراستنی ئەو دەوڵەتەی دەم ئەکێشێ و ئەوە نەی نەماوە پێ بگات…کە پێگەیشت وەک یەکەم میوان ئەردۆگان دەعوەت بکات…

Previous
Next
Kurdish