Skip to Content

371 Views

پێكێكی پڕ بۆ هه‌ڵدانی عومرێكی زوو …  چنوور نامیق

پێكێكی پڕ بۆ هه‌ڵدانی عومرێكی زوو … چنوور نامیق

Be First!
by April 4, 2017 General, Poems
image_print

وه‌ره‌ من و تۆ سه‌ر بنێینه‌ سه‌ری شێتی ئه‌م گۆرانییه‌ خه‌مناكه‌ی
كانگای روح و
پێكه‌وه‌ چرای بێده‌نگییه‌كی سه‌لارانه‌ هه‌ڵكه‌ین
نه‌فره‌ت له‌ قه‌ڵای شه‌وه‌كانی عه‌شق
كه‌ رۆژی تیا نایه‌ته‌وه‌ ….
غه‌ریبكه‌وتن به‌دیار چرای نیوه‌ گڕی ئیدمانه‌وه‌
بێ‌ بڕانه‌وه‌ ئاشنایه‌
له‌م غه‌ریبستانی دڵه‌
با من و تۆ به‌دیار گۆرانییه‌ كاڵه‌كه‌ی
“كاڵێ‌ بار مه‌كه‌”ئاڵای گریانێكی بێ‌ بڕانه‌وه‌ هه‌ڵكه‌ین و
له‌شه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانی قه‌ڵا بۆ تنۆكێ‌ رۆژ بگه‌ڕێین
پێكێكم ئه‌وێ‌ به‌تاڵ به‌تاڵ
بۆ هه‌ڵدانی عومرێكی زوو
پیاڵیه‌كیش
بۆ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رزانه‌ی له‌ دڵمان چوو
ره‌ش، سیا ، ره‌ش
ره‌ش مرازی ره‌نگه‌ مه‌یله‌و درۆزنه‌كان به‌تاڵ ئه‌كا و
دڵی منیش فاڵی ژیان
كراسه‌كه‌م ره‌نگی سوری لێوه‌كانم به‌ درۆده‌خاته‌وه‌
هه‌ر بۆیه‌ش
په‌رداخێ‌ سه‌برم پێ‌ ده‌دات و
سه‌دای سه‌ره‌ڕۆی
“كاڵێ‌ بار مه‌كه‌”و “هۆ مه‌ڕۆ مه‌ڕۆ” مه‌ستم ئه‌كا تا وه‌رزبوون
له‌قاچی ساردی چۆله‌كه‌ شه‌واره‌بووه‌كان
من و تۆ و ئیدمان و قه‌ڵا
چوارینه‌كی دراسێی به‌رمۆداین و
رنگه‌ كاڵه‌كانی سروشت ئه‌خۆینه‌و ه‌و
وه‌ره‌ من و تۆ سه‌ر بنێینه‌ سه‌ری شێتی ئه‌م گۆرانییه‌ خه‌مناكه‌ی
كانگای روح و
پێكه‌وه‌ چرای بێده‌نگییه‌كی سه‌لارانه‌ هه‌ڵكه‌ین.
عومرێكی رژاوه‌
هۆ مه‌ڕۆ مه‌ڕۆ و كاڵێ‌ بارمه‌كه‌
كردومیه‌ لانه‌
ئێستاش بێتاقه‌تم بێتاقه‌ت بێتاقه‌ت
ئێده‌ وه‌ره‌ با من وتۆ سه‌ر بنێینه‌ سه‌ری مه‌ستی گۆرانییه‌كی شه‌رابی و
ئه‌م قه‌ڵای ئیدمانه‌ چۆڵكه‌ین.

1-4-2017

Previous
Next

Leave a Reply