Skip to Content

330 Views

شارێك لەتۆ … نەبەز گۆران

شارێك لەتۆ … نەبەز گۆران

Be First!
by April 4, 2017 General, Poems
image_print

(1)

وەك میرێكی شاعیر
شارێك دروستدەكەم لەشارەكانی تر نەچێت
شارێك، نە دیواری هەبێت، نە پاسەوان، نەبازاری باڵندە فرۆشان
شارێك هێندەی خەیاڵەكانم فراوان، هێندەی تۆ نیان
لەم شارەدا
شەقامەكانی ناو دەنێم:
(سورمە) تاخەمگین و روونبن وەك چاوەكانی تۆ.
كۆڵانەكانی ناو دەنێم:
(زنار) تا جوانییان بچێتەوە سەر پرچەكانی تۆ.
رێگاكانی ناو دەنێم:
(باریشە) تابۆ هەمیشە لەیادمبێت قەدوباڵای تۆ.
لەم شارەدا
باخچەكانی ناو دەنێم:
(تاویا) وەك خۆم لەبەردەم تۆدا.
شەوەكانی ناو دەنێم:
(نەدیە) بەوێنەی ئەو میهرەبانییەی لە تۆدا.
رۆژەكانی ناو دەنێم:
(یەند) چەشنی خۆم لە ناو خۆشەویستی تۆدا.
لەسەر دەروازەی شارەكەش دەنووسم:
شاری (نەمیدە)
بەمجۆرە…
وەك میرێك
شارێك لەتۆ دروستدەكەم و
خۆم دەبمە عاشقی ئەو شارە.

نەبەز گۆران

_سورمە: جۆرە كلێكە بۆ چوانكردنی چاو، من بەم مانەیە لێرەدا بەكارم هێناوە، چونكە لەهەمانكاتیشدا بە پارچە قوماشێكی ژنانە دەوترێت، سورمە.
_زنار: حەلقە، وەك حەلقەی پرچ.
_باریشە: باڵابەرز و ناوقەد باریك.
_تاویا: توانەوە.
_نەدیە: دیارنەبوون، نادیار.
_ یەند: گەمارۆدراو، یان دەورە دراو.
__نەمیدە: تەرایی چاوە.

Previous
Next

Leave a Reply