Skip to Content

دوبەی یان دارفورێکی تر!…. شێرزاد وڵاتدۆست

دوبەی یان دارفورێکی تر!…. شێرزاد وڵاتدۆست

Closed
by نیسان 17, 2017 General

ساڵانێک بوو گوێبیستی بانگەشەی سەیر و سەمەرە دەبووین لە بەرپرسانی هەرێم ، کە تەنیا بۆ سەرنجڕاکێشان و خەڵاتاندنی ڕایگشتی و پەردەپۆشکردنی گەندەڵیەکانیان ئەم دروشم و بانگەشانەیان بە گوێ خەڵکدا دەدا ، یەکێک لەو بانگەشانە بریتیبوو لە بوونیادنانی ئەمارەت و هەرێمێک هاوشێوەی ئەماراتی دوبەی لە میرنشینی ئیمارەتی عەرەبی ، بەشێوەیەک ئاستی خۆشگوزەرانی و ئابوری و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان هیچی وای کەمتر نەبێت لە ئاستی ئەو خۆشگوزرانی و پێشکەوتنەی دوبەی و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دا بوونی هەیە.

لێ جێی خۆیەتی دوای تێپربوونی چەندان ساڵ بەسەر ئەو بانگەشە و گوتافە بریقدارنە تێڕامێنین ، ئاخۆ چی بەرهەم هات لەم هەموو بەڵێنە بریقەدارە ، ئایە هەرێمک بەرهەم هات هاوشێوەی دوبەی پڕی بێت لە خۆشگوزرانی و ئاودانی و پێشتکەوتن ، یاخود هەرێمێک هاوشێوە لەگەڵ هەرێمی دارفور لە سودان پڕ لە کێشە و قەیران و هەژاری و دواکەوتویی بەرهەمهات ! ، دوبەی و دارفور دوو هەرێم هەر یەکەیان بەشێک لە وڵاتێکی عەرەبی ، بەڵام ڕێک پێچەوانەی یەکتر ، ئەگەر سەیری ژیانی هاڵاتیەکی ئیمارەتی بکەین لە دوبەی دەبینین هاوڵاتیانی دوبەی لە چ ناز و نیعمەتێک ژیان بەڕێدەکەن و هاوڵاتیانی نیشتەجێ لە هەرێمی دارفور لە سودان لە چ باردۆخێکی ناوهەموار و هەژاری ژیان دەکەن ، لەکاتێک ئەو هەردووک خاک دەوڵامەندن بە نەوت و مادەی کانزایی زۆر، بەڵام سادەترین نمونە وەربگرین دەبینن چ جیاوزیەکی مەزن لە نێوان ئەو دوو مەملەکەتەدا هەیە ، ئەگەر داهاتی تاکە کەس وک نمونە وەربگرین دەبینین دەیان هەزار دۆلار دۆلار جیاوزی هەیە لە داهاتی ساڵانەی تاکەکەس لەو دوو شوێنە ، بەجۆرێک داهاتی تاکە کەس لە دوبەی سەروو 50 هەزار دۆلارە ، لەکاتێک داهاتی تاکە کەس لە سودان و دارفور وەک بەشێک لەو وڵاتە لە 4 هەزار دۆلار تێپەرناکات و بە یەکێک لە خراپترین ئەو شوێنانە هەژمار دەکرێت بۆ ژیان کرد لە جیهان!.

ئەگەر هەر لەسەر بنەمای داهاتی تاکەکەس و کۆمەڵێک پێوەری تر بەراوردێکی بچوکی هەرێمی کوردستان و دوبەی و دارفور بکەین، ئەوادەبینین داهاتی تاکەکەس لە هەرێمی کوردستان بەنزیکەی 4 هەزار دۆلارە بۆ هەرکەسێک ، لەگەڵ نەبوونی هیچ داتایەک بەهۆی دیار نەبوونی ڕێژەی بوجەی ساڵانەی هەرێم لەم چەند ساڵەی دوایی ، بەڵام بە وەرگرتنی ڕێژەی بوجەی ساڵانی پێشوو ، هەروەها بە بوونی قەیرانی دارایی ڕێژەیەکی تەخمین کراوی دەگەین بەم ژمارەیە بە نزیککراوەیی ، هەر لە ژێر ڕۆشنایی نمونەیەکی وەها باردۆخی پڕ لە کێشەی ناوخۆیی و خراپی هەموو خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دەیان نمونەی خراپی تری بارودۆخی هەرێمی کوردستان بۆ مان دەردەکەوێت ، هەرێمی کوردستان لە هانگاونان بۆ بوون بە دوبەیەکی تر هەنگاو دەنێت بۆ بوون بە دارفوورێکی تر.

بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی تر سەیری ئەم بابەتە بکەین واتا ئەگەر بانگەشەی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەوەوە سەرچاوەی گرتبێت ، کە ژیان و ماڵ و سامانی خۆیان و کەسوکار و دارودەستەکایان هاوشێوەی شێخ و میرەکانی دوبەی و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لێدەکەن ، ئەوا بانگەشە و بەڵێنەکەیان ڕاست دەرچووە و لەڕووی خۆشگوزەرانی و بوون بە خاوەن کۆمپانیای مەزن و ملیارلێر ‌هیچیان کەمتر نیە لە شێخەکانی دوبەی ، لێ ژیانی بارودۆخی خەڵکیان بە جۆرێک لێکردووە کە هاوشێوە بێت لەگەڵ ژیانی باردۆخی هەرە شوێنەدواکەوتووەکانی دونیا ، لەگەڵ ئەوەی دانیشتوانی ئەم هەرێمە ژیان لەسەر خاکێک بەڕێدەکەن ، کە دەریایێک لە نەوت و گازی سروشتی و جۆرەها مادەی کانزایی بەنرخ لە خۆدەگرێت ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هاوڵاتیان لە باردۆخێک دا دەژین کە جۆرەها قەیرانی دروستکراو و کێشەو گرفت بەرۆکی گرتوون ، بەجۆرێک هەرچۆنێک سەیری باردۆخی ژیان بکەین لە هەرێمی کوردستان ، ئەوا دەبینین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەهەنگاونانداین بۆ دواوە و لە جێگای بوون بە دوبەیەکی تر هەنگاو دەنێین بۆ بوون بە دارفورێکی تر…

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish