Skip to Content

فەوجەکان  …. زانا شێخ محمد

فەوجەکان …. زانا شێخ محمد

Closed
by نیسان 22, 2017 General

کورد لەوەتەی هەیە یان خۆی ژیر دەستە بوە یان پاڵپشتی دوژمنەکانی بوە دژی نەیارەکانی لەناو خاکی کوردستان بەردەوام هەرگروپ و لایەن و حزبێک دروست بو بێت سەرەتا بەوەدەستی پێکردوە کە یەکەم هەنگاوی گەڕانەوەی حکومڕانی بۆدەستی کورد خۆی دواتر دادپەروەریە هەندێک لایەن لەسەر بنچینەی خێڵەک و هەندێک لایەن لەسەر بنچینەی تەکنۆکرات و هەندێک لەسەر بنچینەی بیروباوەڕبوە وبەهەمو شێوەیەک دژی دکتاتۆریەت بون و لەخەمی میللەت دەبون بێ گومان بەقسەی خۆیان بەڵام هەمو کاتێکیش دەرگایان بەڕوی بێگانەدا کراوە بوەو لەمیژوودا جاشایەتی بۆدوژمن و هێنانی سوپای دوژمن بۆسەرخاکی کوردستان چەندین جار دوبارە بۆتەوە بەردەوامیش دەبێت پێم خۆش نیە زۆر دوربکەومەوە لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردو لەباشوری کوردستاندا دوبەرە هەبوو بەرەی کوردایەتی و بەرەی جاشایەتی و خەفیفە ئەوبەرەی کە تەعبیری لەکوردایەتی دەکرد بەداخەوە چەندین بەرپرسی باڵایان هەرهاوکاری دوژمنیان کردوەو پۆزی کوردایەتیشیان بەسەرداکردوین وەهەندیک بەرپرسیش هەبوە خوێنی خۆی بۆکوردستان ڕشتوە یان شەهید بوە یان برینداربوە یان کەس وکارەکەی دەربەدەر بوە، ڕژێمە دکتاتۆرە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستان بەردەوام بۆ لێدانی کورد پشتیان بەخودی کورد بەستوە چونکە هیچ کات بێ بەشداری کردنی کورد نەیان دەتوانی بەئاسانی دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن لە دەسەڵاتی بەعسدا بەعس پشتی بە جاش وخەفیفە بەستبوو کە چەک و پارەی پێدەدان بۆهەرهێرشێک بۆسەرگوندو ناحیەکان ئەم جاش و خەفیفانە لەپێشەوەی سوپای داگیرکەرەوەبون هەم ڕێگان پیشاندەدان هەمیش زیاتر لەکورد دەکوژرا نەک سوپا ئەوانەشی خەفیفەو جاش بون لەماڵەوە بون مانگانە موچەیان پێ دەدرا و چەکیشیان هەبو ئەگەرپێویستیان پیان بوایە بانگیان دەکردن ئەگە پیویستیشیا پێ نەبونایە هەرلەماڵ بون بەعس دو ئامانجی هەبوو یەکێکیان زۆرکردنی دەسەڵاتی خۆی دوەمیان کەمکردنەوەی بیری کوردایەتی و ئەو زوڵمە و ستەمەی کە دەیکرد تا ئەمانە چاوپۆشی لێبکەن وەبێ گومان هەردو ئامانجەکەی بەدیهات کەچی دوای ئەو هەمو نەهامەتیەی بەسەرخەڵکی کوردستاندا هاتوە تازە هاوشێوەی بەعس خەفیفە دروست دەکرێت تەنهاش لەشاری سلێمانی چونکە سلێمانی هیچ کات نەکەوتۆتە ژێر هەژمونی هیچ دەسەڵاتێک دەیانەوێ بەزەبری خەفیفە سلێمانیش دەستەمۆ بکەن هاوشێوەی شارەکانی تر لەکوردستان یاسا بونی نیە تەنها هێز دەور دەبینیت بۆ نمونە بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی ۲٤کورسی پەرلەمانی کوردستانە یەکێتیش خاوەن هەژدە کورسیە هەموشمان دەزانین چۆن خاوەنی هەژدەیە کەچی پارتی حساب بۆ گۆڕان ناکات بەبێ یەکێتیش هیچی بۆناکرێت تەنها بەهۆی هێزی سەربازی یەکێتیەوەیە بۆیە دوبژاردە لەبەردەم خەڵکدایە یان دەبنە خەفیفە یان کام کێوەی بەرزە بیگرن خۆشی ئەم کارەش لەوەدایە باسی ڕیفراندۆمیش دەکەن ئەوانەی فەوجی خەفیفە دەکەنەوە دەڵێن کەرکوک کوردی نیە لەعیراقیش جیا نابینەوە کەواتە ئەم پێیی ناوترێت ڕیفراندۆم بەڵکو پێی دەوتریت گەوجاندن .

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish