Skip to Content

دوعا  … پشکۆ ناکام

دوعا … پشکۆ ناکام

Closed
by نیسان 25, 2017 General

….پاش ئابوری سەربەخۆ و دەوڵەتی کوردی و ڕیفراندۆم،،ئێستا قیتارەکەی پارتی بۆ ڕیفڕاندۆم بوە بە تازەترین نوکتەی میدیاکان، بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێم وای لە قەڵەم ئەیا کە ڕیفڕاندۆم قیتارێکە و هەرکەس لەو قیتارەیا نەبێت لە ڕیفراندۆم بەبەش ئەکرێ و ئەچێتە دەرەوەی قیتارەکە ، پێش هەموو شتێک لەوەتەی پارتی هەیە خۆی فارگۆنێک بووە هەر جارەی بەشێوەیەک دەوڵەتانی دراوسێ هات و چۆیان پێ کردووە ، هەر لە چلەکانی سەدەی ڕابردوەوە تا ئەمڕۆش لە هات و چۆیانەی ئەو فارگۆنە ، کوردستانیان تووشی دەیان نەهامەتی و تراجیدیا کردووە، ئاشبەتاڵی بزووتنەوەی ئەیلول نمونەیەکی حاشا هەڵنەگرە، بەڵام دیارە ئەمجارە بنەماڵە و پارتی وەعدێکیان وەرگرتبێ کە ئەوانیش لە لێخوڕینی قیتارەکە لە تەنیشت سایەقەکەوە دانیشن و لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم تووتە ڵێبەن کە قیتارەکە وەستانی نیەو ئەو شوێنانە ناگرێتەوە .. بە حوکمی ئەوەی قیتارەکە هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە مسۆگەر بنەماڵە ئەمجارەش کورد ئەیا بە قەڵبەیەکی ترا..ئاخری خێر بێت…، ئێوە ئەو قیتارە بێننە بەرچاوی خۆتان کە بۆ یاد کردنەوەی ٣١/ ی ئاب بریتیە لە ٣١ فارگۆن کە بەم شێوەیە نەفەرەکانی سوار کرووە:

– فارگۆنی( ڤی.ئای . پی) واتا فارگۆنی شەخسیات ،لەم فارگۆنه جگە لە سەرانی بنەماڵە میوانەکان ،نۆێنەرانی (ئوردۆگان) تیایا دائەنیشن و بە ڕەسمی ئەتاتورک و بارزانی ڕازاوەتەوە و نێرگەلە و عەرەقی تورکی تیا یە….
– فارگۆنی حاشیە، ئەم فارگۆنە هەموو بەرپرسە دنیا نادیدەکانی سەر بە بنەماڵەی تیایە کە بە “پارتی” ناوئەبرێن، ،،
– فارگۆنی دەست و پێوەند، هەرچی بەناو نووسەر و پارلەمانتار وئەهلی زانکۆ و چاو کت و کوێرەکانی ناو دەزگاکانی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە بنەماڵە لەم فارگۆنەیا نەفەرن، یەکی سەماعەیەکیان لە گوێچکەیا و عەینەکی ڕەشی تۆخیان لە چاوایا و خۆیان کردوە بە نوستوو تا بێ ئاگایی خۆیان لە مەساری قیتارەکە پیشان بەن….
– فارگۆنی نەخۆشەکان، ئەم فارگۆنە تایبەتە بەو کەسانەی هەر لە مناڵییەوە “جەڵتەی بێ مەوقیفی” لێی یاون و بێ گۆچانی پارتی ناتوانن بجۆڵێن،،،،
– فارگۆنی زەرد هەڵگەڕاوەکان، لەم فارگۆنەیا هەرچی ئەوانەی یەکێتین و بۆ پارتی کار ئەکەن بە تایبەتی ئەوانەی تووشی پەتای( ئاوارە بوون ) بون سەروو کورسیەکیان بۆ دانراوە . .کوشنی کورسیەکان سەوز و سەقفی فارگۆنەکە زەردە،،،،
– فارگۆنی لەتە حیزبەکان، ئەو دە دوانزە حیزبەی بە هەمویان دووسەد کەسیان بۆ کۆنابێتەوە، سەبارەت بە بەیعەت دانیان بە بنەماڵە و قەت نقەییەکیان لێوە نایە، سەر و کورسیەکیان بۆ دانراوە جار و باریش سەر و “کۆلا” یەکی تورکی هەڵئەپچڕن،،،
– فارگۆنی ئەو عەشایەرە عەرەبانەی بنەماڵە چوکداری کردوون و پارەیان بۆ سەرف ئەکات تا ئێستاوە بۆ دەنگدان بە پارتی چەور و حازر کراوون،،،
– فارگۆنی ئەو فەرماندە میلیشیانەی پارتی کە لە ترسی”داعش” لە هەولێریشا بە هامبەر هات و چۆ ئەکەن و فارگۆنەکەیان بە دروشمی” شەڕ ڕاکردنیشی تیایە” ڕازاوەتەوە،،،،،
– هەموو فارگۆنەکانی تر بەتاڵن و دانروان بکرێن بە فارگۆنی تانکەر تا دوای گەیشتنی قیتارەکە پڕ بکرێن لە نەوت لەگەڵ فارگۆنی میوانەکان بگەڕێنرێتوە ئەنقەرە،،،،،،،،،
…لەبەر ئەوەی قیتاری ڕیفڕاندۆم کەسانی نەشارەزا و نەخوێنەوار سەرپەرشتی لێخوڕینی ئەکەن دوا جار بەر دیواری هەڵخەڵەتانن ئەکەوێت وهەرێمیش دوو چاری نەهامەتییەکی گەورە ئەبێتەوە کە باجەکەی هەر لەسەر خەڵکی کوردستان ئەکەوێتەوە ، بنەماڵەش وەک هەموو جارێک وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرئەچن و سەرلەنوێ فلیمەکە لە ئەوەڵەوە لێ ئەدرێتەوە………….
هەرچەندە بە قسەی خودی سەرۆکی بنەماڵە هەرێم هیچ پێویستیەکی بە ریفڕاندۆم نیە، چونکە گەر مالکی ببێتەوە بە سەرەک وەزیران ئەوا بنەماڵە سەربەخۆیی کوردستان ڕائەگەنێت،!!! ئەو کاتە قیتارەکە زیایە و با مەسرەفی قیتارەکە وەک مووچە پاشەکەوت بکەن بۆ ڕۆژێکی ڕەشتر لەمڕۆی هەرێم و هەموومان ڕووبکەینە بەغا و( دوعا) بۆ مالکی بکەین…..

Previous
Next
Kurdish