Skip to Content

هەرێمێکی دیموکرات یان دەوڵەتێکی پۆلیسی ؟! ئامانج کەریم

هەرێمێکی دیموکرات یان دەوڵەتێکی پۆلیسی ؟! ئامانج کەریم

Closed
by نیسان 28, 2017 General

ماوەیەک لەمەوبەر و بە ئیستایشەوە هەمومان ڕۆژانە بینەری تراژیدیای وەرگەڕانی یەخت و خنکانی گەنج و ژن و منداڵی کورد بوین لە ڕێگەی هات و نەهاتی گەشتن بە ئەوروپا ، خەڵک بە لێشاو کۆچیان دەکرد لە هەرێمێکی پڕ داهاتی پڕ سامانی سروشتی و لە جوانترین سروشتی دنیادا کە کوردوستانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا کە هیچ وڵاتێکیان نە لەڕوی سامانی سروشتیەوە و نە لەڕوی جوانی سروشتەوە هێندەی هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندنین ، خەڵکی بۆ کۆچ دەکەن ؟ هیچ کات مرۆڤ خاک و لانەو خزم و کەس و دایک جێ ناهێڵێت و ڕو لەغەریبی بکات گەر دەرفەتێکی هەبێت بۆ ژیانێکی ئاسایی ، گەر یاسا بێ جیاوازی تاکەکانی کۆمەڵگا چەتری هەموان بێت ، گەر دامو دەزگاکانی میری دامەزراوەو موڵکی خەڵک بن ، گەر بتوانێت ژیان و قوتی ڕۆژانەی دەستەبەر بکات ، ئەمانە چۆن دەستەبەر دەکرێن ؟
گەر هەڕەمی دەسەڵاتداری هەرێم دامەزراوەیەکی نیشتیمانی بوایە بە گوێرەی یاسا هەر کەس ئەو دەسەڵاتەی پێ ببڕایە دەسەڵاتەکانی بخستایەتە خزمەت هەرێمەکەو هاونیشتیمانەکانی و خۆی لە حیزب دا بماڵیایەو سەرۆکی هەمو ڕەنگە جیاوازەکان بوایە هێزی حیزبیشی بکردایەتە هێزێکی نیشتیمانی نەک ئەو هێزانەی بە هەزار تەقەلا لە چوار چێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بە ناوی هێزی نیشتیمانیەوە دروست کران ئەوانیش بە حیزبی بکات ، گەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکان جێگای متمانەی هاوڵاتی بوایە و داهات و فرۆشتنی شەفاف و لەبەر چاو بوایە ، گەر ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ ئەرکیان تەنها پاراستنی ئەمنی قەومی و ئارامی و ئاسایشی هاونیشتیمانی بوایە و نەخرانایەتە ململانێی حیزبی و تەسفیاتی ڕەنەگە ئۆپۆزسیۆنەکانیان پێ نەکرایە ، گەر سەرۆک لە دوای وادەی یاسای خۆی بێ فشاری هیچ کەس و هیج هێزو لایەنێک ئاوی ئاشتەوای و دیموکراسی بڕشتایە بۆ سەرۆکی دوای خۆی و لە پڕۆسەیەکی دیموکراتیدا دەستاو دەستی دەسەڵاتی بکردایە ئیدی هاوڵاتی و هاونیشتیمانی لە هەرێمێکی لەو چەشنەدا خۆ ئەنفلۆنزای کۆچی نەگرتووە لە خۆشیدا هار ببێت و کۆچ بکات !
گەلێک لە هەرێمێکی لەوچەشنەدا نیوەی کۆچی کردبێت بەدوای هەناسەیەکی ئارامی و بستە خاکێکی غەریبی کە ژیانی تێیدا مسۆگەر بێت وەک پەنا هاندە ڕوی لە وڵاتێکی ئەوروپی کردبێت بە هۆی شێوازی نا تەندروستی حوکمڕانی لەم هەرێمە ، دەتانەوێت بیکەنە دەوڵەت و نیوەکەی تریشی کۆچ پێ بکەن ؟؟
دەوڵەتێک لەسەر دەستی ئەم هێزە نادیموکراتە نا تەندروستە دروست ببێت حەتمەن عاقیبەتی گەلەکەی کۆچ گەلێکی تر دەبێت ، ئەوەی مەبەستمە بێڵێم ئەم دەستەڵاتەی باشور بە دروشم بێت پرە لە بنەمای دیموکراتی و دام ودەزگای حکومی کە چەمکی هاولاتی بون تێدا زیندوە ، بەڵام ئەمە جگە لە دەمامک هیچی تر نیە ، لە پشتی کەوالیسەوە دانراوە و ئەوەی لەسەر شانۆ نمایش دەکرێت حوکمێکی سوڵتانی و وەلی عەهدیە و هەمان مۆدێلی سعودیە ، خۆ ئەگەر پۆلیس لەسایەی سیستەمە لیبڕالیەکاندا دەزگایەک بێت بۆ بەخشینی هێمنی و ئازادی و جێبەجێکردنی یاساکان ئەوا لێرە هەمان ڕەهەند و مانای مارکسی وەر دەگرێت ، کە سیستەمی پۆلسی بە مانای سیستەمێکی داپڵوسێنەری بنەماڵەیی و پاشایەتی کە دەبێت هەمو ئەجێنداکان لە خزمەتی پادشایەکی نەخوێنەواردا بێت ، ئەو کات لە ساییەی ئەم سیستەمەدا تاک جگە لە گەڕانەوە بۆ کۆیلەبون هیچ مانایەکی تر هەڵناگرێت.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish