Skip to Content

475 Views

ڕێكخراوی هاوڕێیانی كتێب‌و په‌یڤێك …  سه‌دیق سه‌عیدڕواندزی

ڕێكخراوی هاوڕێیانی كتێب‌و په‌یڤێك … سه‌دیق سه‌عیدڕواندزی

Be First!
by May 5, 2017 General, Literature, Slider
image_print

به‌ ئامانجی گه‌شه‌دان به‌ بواری خوێندنه‌وه‌و به‌ كلتووریكردنی خوێندنه‌وه‌ له‌ نێو چین‌وتوێژه‌كاندا،هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌ نه‌ریتی كتێب‌و خوێنه‌وه‌ی كتێب،به‌تایبه‌تی كه‌ كۆمه‌لگای كوردی له‌ ڕووی هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و كایه‌كانی دیكه‌ی ژیاندا، جیا له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌لگایه‌كی تر پێویستی به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌،هه‌فت ساڵ له‌مه‌و به‌ر‌و له‌ یانزه‌ی تشرینی دووه‌مدا، له‌ سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك له‌ ڕۆشنبیران‌و نووسه‌ران‌و خوێنه‌ران، جیا له‌هه‌ر رٍێكخراوێكی دیكه‌ له‌ ڕووی شوناس‌و میتۆدی كاركردن، له‌ قه‌زای ڕواندز ڕێكخراوێك به‌ ناوی ڕێكخراوی هاوڕێیانی كتێب، دامه‌زرا.

كه‌ سه‌ره‌تا ناوی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب بوو.ئه‌م ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ شاری ڕواندز دامه‌زراوه‌، وه‌لێ به‌ فه‌رمی ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ كتێب‌و به‌ كلتووریكردنی خوێندنه‌وه‌یه‌و چاڵاكییه‌كانی له‌ سه‌ر ئاستی شار‌وشارۆچكه‌كانی كوردستان به‌ گشتی ئه‌نجام ده‌دات.بۆیه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا، ستافی ئه‌و ڕێكخراوه‌، خۆبه‌خشانه‌و لێبراوانه‌، به‌رده‌وام بوونه‌ له‌ ئه‌نجامدانی چاڵاكییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ناساندنی كتێب‌وخوێنه‌وه‌ی كتێب.له‌ ڕێگه‌ی جۆراو جۆره‌وه‌. یه‌كێك له‌ كاره‌ هه‌ره‌ گرنگ‌وپڕ بایه‌خه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌، كه‌ له‌ ڕووی مه‌عریفی‌و ڕۆشنبیرییه‌وه‌،گرنگی خۆی هه‌یه‌، كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كتێبخانه‌ی جۆراو جۆره‌، له‌ شوێنه‌ گشتی‌و تایبه‌تییه‌كان‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندن‌وگوندو دێهاته‌كانی سنووری یه‌كه‌ی كارگێڕی قه‌زای ڕواندز.

له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كتێبخانه‌یان له‌ چه‌ندین قوتابخانه‌ی سنووری په‌روه‌رده‌ی ڕواندز كردۆته‌وه‌ كه‌ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆره‌وه‌ كه‌ ئاسانكاری بۆ قوتابیان له‌ نێوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات.تاكو به‌ ئاسانترین شێوه‌ ده‌ستیان به‌ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیری‌وزانستییه‌كان بگات‌وله‌كاروانی ژیانی قوتابییه‌تی خۆیاندا،سوودله‌و سه‌رچاوانه‌ ببینن.به‌تایبه‌تی كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ كتێبخانانه‌،ده‌بێ وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی‌ودوورمه‌ودا له‌ نێوه‌نده‌كانی خوێندن سه‌یریان بكرێت،كه‌ئامانج تیایدا ئاشناكردنی قوتابی‌وخوێندكارانه‌ به‌ خوێنه‌وه‌وكتێب‌وده‌وڵه‌مه‌ندكردنی باكگراوه‌ندی هزری‌وڕۆشنبیری خۆیان.

به‌ومانایه‌ی گرنگی ئه‌و كتێبخانانه‌،هه‌رته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌ به‌كات‌وساتی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌كان‌وتوێژێكی دیاریكراو له‌ قوتابیان،به‌ڵكوسه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌عریفی دوورمه‌ودایه‌ كه‌نه‌وه‌ له‌دوای نه‌وه‌ پێیه‌وه‌ ئاشنا ده‌بن‌وسوودی لێده‌بینن.لێره‌وه‌ش ئه‌مه‌هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی‌وگرنگه‌به‌ئامانجی به‌كلتووریكردنی خوێنه‌وه‌ له‌نێو كۆمه‌لگه‌ به‌گشتی‌و له‌نێو قوتابی‌وخوێندكاران‌ونێوه‌نده‌كانی خوێندنیش به‌تایبه‌تی.

هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ جیاوازی كاری ئه‌و ڕێكخراوه‌،له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی تر.به‌و مانایه‌ی پرۆژه‌ی ڕێكخراوی هاوڕێیانی كتێب،پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه‌و بۆكات‌و زه‌مه‌نێكی دیاریكراونییه‌.له‌راستیدا ڕێكخراوی هاوڕێیانی كتێب،دوورله‌تیشكه‌ خستنه‌ سه‌ر چاوی كامێراكان‌وزوومی كامێراكان،به‌بێده‌نگی‌وبه‌هوشیاریه‌وه‌ كاری خۆیان ده‌كه‌ن‌وئه‌وه‌یان به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌،كه‌ چه‌نێ ڕاگه‌یاندنه‌كان،بایه‌خ به‌كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.چونكه‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌كه‌هه‌موویان كه‌سانی ڕۆشنبیر‌وخوێنه‌وارن،ده‌زانن كه‌كاری ئه‌وان به‌رده‌م مایك‌وزوومی كامێراكان نییه‌،وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ڕێكخراوه‌كان خولیای ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ن.

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌وان هه‌ڵگری په‌یامێكی ڕۆشنبیری‌ومه‌عریفی گرنگن كه‌خۆی له‌ به‌كلتووریكردنی خوێنه‌وه‌وئاشناكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌كتێب ده‌بینێته‌وه‌.بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی به‌لایانه‌وه‌ گرنگه‌ كتێب ببه‌خشنه‌وه‌،ئه‌وه‌نده‌ جێی بایه‌خیان نییه‌، ڕاگه‌یاندن چۆن تیشكیان ده‌خاته‌ سه‌ر كه‌به‌داخه‌وه‌،ناوزۆرترده‌بینن له‌ناوه‌ڕۆك.

ئه‌گه‌رچی قه‌یرانی دارایی وه‌ك چۆن كاریكردۆته‌ سه‌ركاری ڕێكخراوه‌كان‌وهه‌موو كایه‌كانی دیكه‌ی ژیان،به‌هه‌مان شێوه‌ كاریگه‌ریه‌تیشی هه‌بوه‌،بۆ سه‌رچاڵاكییه‌كانی كاری ئه‌م ڕێكخراوه‌،له‌كردنه‌وه‌ی كتێب‌وكتێبخانه‌ له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی شارونێوه‌نده‌كانی خوێندن.به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،ڕێكخراوێكی ئه‌كتیڤن له‌بواری كاری خۆیانداو ئیشه‌كانیان مایه‌ی ده‌ستخۆشی‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ن.هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هاوڕێیانم له‌ ستافی كاری ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌خوازم…

Previous
Next

Leave a Reply