Skip to Content

391 Views

پێكێكى به‌تاڵه‌ ژیان …  چنوور نامیق

پێكێكى به‌تاڵه‌ ژیان … چنوور نامیق

Be First!
by May 10, 2017 General, Poems
image_print

لێو گیرۆده‌ى خه‌مى تاڵه‌ و
ده‌ست ئالوده‌ى پێكى به‌تاڵ
چاو له‌وبه‌رى ژیان ماوه‌ و
دڵ موبته‌لاى وێرانه‌ شار
مه‌ترسه‌ ئیتر باران له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نایه‌ و
‌زستان به‌ په‌تۆ ئاوییه‌كه‌ى داتنا‌پۆشێ

جارێكى تر نه‌بیرت بۆلاى سه‌رما ئه‌چێ و نه‌ كه‌س دێته‌ ‌ به‌ر په‌نجه‌ره‌ى یاده‌وه‌ریت
كه‌سیش ناڵێ خۆت به‌ پرچمه‌وه‌ بگره‌
چیتر باران به‌ گه‌ردنى شووشه‌یینى چاوه‌ڕوانیت گوزه‌ر ناكا
پێكێكى پڕ وه‌همه‌ نیگام
له‌گه‌ڵ جریوه‌ى جێمانێ
له‌ده‌ستم وردوخاش ئه‌بێ
پیاڵه‌یه‌ك له‌ ده‌ستم شكا وتم قه‌زاى عه‌شقى لێكه‌وت
په‌رداخێكیش زۆر له‌سه‌ر خۆ
نیانى په‌نجه‌ى زامارمى ئه‌خوارده‌وه‌ و من مه‌ست ئه‌بووم
پێكێك سه‌لارى نیگامى له‌گه‌ڵ خۆى برد
له‌و ده‌مه‌وه‌ بێدارم و خه‌ون ئه‌بینم
گه‌شتێكى به‌تاڵه‌ ژیان
جار جار پێكه‌وه‌ ئه‌ڕۆین و هه‌ندێ جاریش په‌شیمانى بۆ ئه‌ودیوى سنوورى عه‌شقمان ئه‌با و
جێمان دێڵێ
جارێكى تر نه‌بیرت بۆلاى سه‌رما ئه‌چێ و نه‌ كه‌س دێته‌ ‌ به‌ر په‌نجه‌ره‌ى یاده‌وه‌ریت
كه‌سیش ناڵێ خۆت به‌ پرچمه‌وه‌ بگره‌ ئه‌ى بێ لانه‌!

Previous
Next

Leave a Reply