Skip to Content

ئـەزمونە قورسەکەی گۆڕان … چالاک ئـاغجەلەری

ئـەزمونە قورسەکەی گۆڕان … چالاک ئـاغجەلەری

Closed
by ئایار 25, 2017 General

من ناگەڕێمەوە بۆ سەرەتایی ژیانی سیاسی کاک نەوشیروان چۆن دەستی پێکرد تا دواساتی ماڵئـاویی، ناگەڕێمەوە بۆ ھەوڵە ئـەدەبی و ئـەکادیمیەکانی لە دونیای ڕۆژنامەگەری و نوسیندا بەجێی دەھێڵم بۆ ئـەوانەی ئـەرکایان گەیاندنی وانە عیبرت دارەکانی نەوشیروان موستەفایە بۆ نەوەی نوێ، باس لەوەش ناکەم تەنھا سەرکردەی سیاسی بوو خەبات و ماندوبوونی نەدایەوە بەدەم و چاوی گەلەکەیدا، سادەترین و دووربینترین سیاسی گۆڕەپانەکەبوو، بەراوورد بە تەواوی عیملاقە سیاسیەکانی تر بێگەردی و پەرێزپاکی ئـەخلاقی سیاسی تەنھا و تەنھا باڵا پۆشی ئـەو زاتە بوو، پەڕەیەکی سپی و مێژووی پرشنگداری پێدەبڕێت لە نێو پەرتوکی ئـاکاری سەرکردەکانی کوردا.

ئـەمڕۆ ئـەو ماڵئـاویی کرد بەڵام ئـەو مۆمەی کە دایگیرسان بەھەمان چەرخی جگەرە کوشندەکەی ناکوژێتەوە و لە بیر و ھزری ھەموو مرۆڤێکی دادگەر و ئـازادیخواز لێڵی ڕێچکەی بۆ ڕوون دەکاتەوە و دەبێتە دەلیلی ئـەو ڕێبوارەی وێڵی ئـاسۆی دەرەوشاوەی ژیانێکی بەرابەر و بێ خەوشە.
زۆر بوون لە ھەژار و کاسبکار و فەرمانبەر و خوێندکار فرمێسکی خۆشەویستی و وەفایان باران بۆ کۆچی کاک نەوشیروان ، ھاوکات کەم نەبوون ئـەو سیاسیە گەندەڵانەی کەتا ئـەندازەی بانیژەی باڵەخانەکانیان لیخاوە بە دزی و درۆ لە کاتێکدا پێش ھەر کەسێک ناشیرترین مرۆڤەکانی بەرچاوی نەوشیروان بوون بەڵام ئـەمڕو بۆ پاکردنەوەی بۆگەنی و لیخنیان فرمێسکی درۆ و بێتاقەتی ئـارایشتکراو دەبەخشننەوە بە فەزایەکدا زۆر لەمێژە ھەگبەی مجیشنەکانیان بەتاڵ و حەتاڵ کراوەتەوە تێیدا، ھاوکات جۆرێکی تر لە نوخبەیەکی قەڵمداری درۆزن بە ئـاھ و داخ و مەرەکەبەی پێنوسەکانیان بۆ کرڕوزی کاسی کردوین جا نازام پێش چوونیان بۆ پرسەکە چیان خواردبوو و چی جۆرێک کیمکەڵ پێکھاتەی مەرەکەبەکەیانبوو ، بیریان چوو چۆن بێوژدانانە دەکەوتنە وێزەی مرۆڤە جوانەکەی نیشتمان ، ئـەم کرییەچەرانە بەشێکن لە دونیای بانێک و دوو ھەوا ، ئـیدی بەھەر ئـەندازەیەک بێت خۆپێشاندن و دەرخستن یەک لە بورغوی شلکراوەی سایکۆلۆژیەتیانە و بیر لە توندکردنەوەی ناکەنەوە،چونکە عەقلیش پێویستی بە چاکسازیە.

بەبڕوایەکی تەواوە ڕۆژانی حزوری کاک نەوشیروان ، یەکگرتنەوەی یەکێتی و گوڕانم بە زەروورەتی واقیعە سیاسیەکە دەزانی ، دەمزانی کاک نەوشیران توانای ھەڵگرتنی ئـەو کۆڵە لاسەنگەی یەکێتی ھەیە و دەتوانێت ئـاراستە جیاوازەکان لە ژێر چەترێکی یەکگرتوودا غیابی مام جەلال پربکاتەوە و لەنگەری کەشتێکەی یەکێتی بە کەناری ئـارام بسپێرێت، ئـەفسوس مەرگ خەوەکانی کوشت ، بەڵام ئـەوەی ئـەمڕۆ یەکێتی دووپاتی دەکاتەوە لە یەکگرتنەوەی ئـەم دوو ھێزە سیاسیە لە زۆنێکی ھاوبەشدا ، دەکرێت ئـەم پرسە بچێتە پێشەوە بەڵام مەرجدار یەک لە مەرجە سەرەکیەکان بەچی میکانزمێک یەکێتی ئـەم تەرحە دەکاتە سەر مێزەکە ، بە یەک باڵی یان بەو پەرتەوازەییەی کە ھەیە؟ دووھەم ، ئـاخۆ یەکێتی دەگەڕێتەوە بۆ مەبادئـە سیاسیەکانی کاک نەوشیروان کە خۆی لە پرۆگرامی بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕیشەی چەقاندوە ، یاخود بزوتنەوە گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆ واقیعێک کە ڕیفۆرمی ناو یەکێتی ڕۆژگارێک پێیان ھەزم نەکرا، جیا لەمانەش بۆ خۆی گۆڕان لەبەردەم ئـەزمونێکی سیکولاری زۆر گراندایە ئـاخۆ تەسلیمی ھەمان قەدەری ھێزە سیاسیە تقلیدیەکانی کوردستانی دەکەن لە دانانی تێکۆشەرێکی دێرین یاخود دەیکەن بە نموونەی گۆڕان و نوێخوازی خوێنێکی نوێ ئـەرکی سەرشانی قورس دەکەن لە بەڕێوەبردنی گۆڕاندا ، دیارە بژاردەی دووھەم دەروازیەکی نۆی بەرووی گەنجدا دەکاتەوە و گەشبینی و ڕوئـیای گۆڕان ئـەو مۆتەکە سیاسیە دەبڕێت و دڵنیام بەم جوڵە سیاسیە ھەڵکشانیان لەئـاستی چاوەڕوانیان زیاتر دەبێت.

چالاک ئـاغجەلەری

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish