Skip to Content

مەرگ، پەیامی رۆشنبیر و هەرەوەزی ئازادی سۆسیالیزم  … سەلام عەبدوڵا

مەرگ، پەیامی رۆشنبیر و هەرەوەزی ئازادی سۆسیالیزم … سەلام عەبدوڵا

Closed
by ئایار 25, 2017 General

“خودایە”سەرڕاستی و گەیاندنی چەند تاڵ و سەختە، لێ ئەوەندەی تر سەختربێت، بە كۆڵی خۆم هەڵیدەگرم و با لمی بیابانەكان بیشارنەوە یان ئاگرەكەی بمسووتێنێت. لەم سوونگەیە وشە بە وشە بەو پەڕی بەرپرسیاریتییەوە دەنووسم:
لەم رۆژانە جیهانێك لە دووڕوویی دەسەڵاتداران و بەناو رۆشنبیران و راگەیاندكار و حزبەكانیان لەبارەی ئایكۆنێكی بازاڕی ئازاد، دوژمنێكی سەرسەختی سۆسیالیزم و بەلاڕێدابەری ناڕەزایەتییە رەواكانی خەڵك دژ بە ستەمكاری سەرمایەداری لە هەرێم و ناوچەكە و سەربازێكی بڕیاری1483و سوپاكەیان، بڵاوبووەوە.

لە كاتی كۆچكردنی سەركردە سیاسییەكان، لایەنگرەكانیان بە كەسایەتییە شیوعی و نمووییەكان دەیانشوبهێنن وەك(ماندیلا، جیڤارا، غاندی) یان بە(فریادڕەس، خاكی، بیرمەند، باوكی هەژاران).
– ئایا بیر و فكری لیبڕالیزمی نوێ لەگەل ئەو زاراوانە دێتەوە؟ ئایا چەندە سەرڕاستی هەیە لە بانگەشەی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و سازشكاری و خزمەتكردنی نەخشەی ئیمپریالیزم لە ناوچەكە؟!
بەبەرچاومانەوە دەبینین بەرپرسە”خاكی و مێژوو”ییەكان، سەرچیا و گرد و تەپۆلكە گشتیەكانی خەڵكیان داگیركردووە، پێشی ماڵئاواییكردنیشیان، زیرەكانە وەسییەتدەكەن بكرێن بە دوا مەنزڵگایان، هەندێ(نۆشنبیر)یش ئازا ئازا بە فرمێسك، پێهەڵدان یان بە بیانۆهێنانەوە خۆیان لە ئەركەكانیان دەدزنەوە، بە فریادرەسی دەزانن یان خاوەن بەهایەكی سیاسی-ئەخلاقی بەرز و لە ئاستی ماندیلا و جیڤارا و هاوشێوەكانیان. ئایا ئەمە ئەرك یان رسواكردنی پەیامی رۆشنبیرە؟

ئاخر كەسێك خوازیاری عەدالەتی كۆمەڵایەتی بێت، چۆن دەڵێ(سۆسیالیزم تۆپی- لە ڤیدیویەك بەدەم مەلا كریكار بیستم)….رێكخراوەكەی دەبێت بە ئەندام لە رێكخراوی جیهانی لیبڕاڵەكان… وەحشیگەرێتی(بازاڕی ئازاد)ی بۆصەی ئیمپریالیستەكان و جەنگەكانیان، قبوولە و بۆچوونەكانی لە بازنەی بەرژەوەندییەكانیان لانادات و دەبێت بە بەشێكی نەچڕاو لەو سیستێمە…وەك هەندی لە حزبە راستڕەو و كۆنزەرڤاتیڤە نوێكان ناوی رێكخراوەكەیشی دەنێتChenge … هاوپەیمانی لەگەل حزبە مەزهەبیە كۆنەپەرەست و مرۆڤكوژەكان دەكات؟ وەك پارتی و یەكێتی، بارەگاكەی دەكات بە مێوانخانەی نوێنەرانی وڵاتە ئیمپریالیستەكان و پەیتا پەیتا بە شانازییەوە لە كەناڵەكەیان رایدەگەیەنن(مستەر…سەردانی بارەگای Changeكرد)، دامەزراندنی رێكخراوەكەی بە دامەزراندنی كۆمپانیاوە دەستپێدەكات؟. لەسەر راسپاردەی ئاغاكانیان و بەناوی تەباییەوە، رۆڵی ئەسفەنج دەبینێت لە كپكردنی ناڕەزایەتی خەڵكی هەژار؟ چۆن كچ و كوڕە شوعییە نازدارەكانی بەسرە و ناسریە و بەغا و كەربلا و نەجەف بە دیلكراویش كۆمەڵكوژدەكات؟.
عەدالەتی كۆمەڵایەتی واتە شوعییەت یان بیری(ئەنارشیزم)، هیچی تر هەیە؟ ئایاگۆڕان چەندە پابەندە بەو بیروباوەڕانە؟!

خزمەتچییەكانی سەرمایەداران:

ئەگەر ئەم”فریادڕەس”ە دەسەڵاتی هەبوایە چی دەكرد؟ ئایا بەرنامەكەی چ جیاوازییەكی هەیە لەگەل بەرنامەی پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو و ئەوانی تر؟
لە راپۆرتی ویكیلیكس لەبارەی نەوشیروان موستەفا هاتووە، نووسراوە:

(چاكسازی ئابوری):
١١-هەروەها ئابوریش خاڵێكی گرنگە لەپڕۆژە چاكسازییەكەی نەوشیرواندا، ئەو پێیوایە كە گەشەكردنی دیموكراتی پشت دەبە‌ستێت بەكەرتی تایبەتی بەهێز، كە هۆكارێكە بۆ دەرفەتی ئابوری. بەبۆچونی ئەو لەهەرێمی كوردستان پێویستە ئەو مۆدێلە لە‌ئابوری دەوڵەتی تێكبشكێت كە چەندین ساڵە باوە لەعێراقداو تەنها پشت بە بەرهەمە نەوتیەكان دەبەستێت. ئەو دانی بەوەدا نا كە بیروڕای ئەو لەسەر بازاڕی ئازاد تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ بۆچونەكانی ماركس ئەوەی لە گەنجێتیدا بڕوای پێبو. ئەو گۆڕانەی گە‌ڕاندە‌وە بۆ ئەزمون و سەرنجەكانی لەدونیای ڕاستەقینەدا)
ئاخر كەی بەرگری لە ئایكۆنێكی بازاڕی ئازاد و قوربانییەكانی ئەركی رۆشنبیرە؟!

باسی دەستپاكی دەكەن؟

نە هیتلەر و نە مۆسۆلینی و نە كەمال ئەتاتورك و نە دڕندەكەی بەغدا(صەدام) و نە ئەم یان ئەو لە سەرۆكحكومەتەكانی ئۆروپا دزبوون، زۆرێكیان لە بەرپرسە جیهانییەكان خاكی بوون، بەڵام دنیایەك خەڵكیان كوشت و چەوساندەوە. مەسەلەكە لێرە نیە، مەسەلەكە ئەوەیە مرۆڤ لەدەرەوەی فكر و سیستێمی وەحشیگەری باڵادەست لە دنیا، چ بەرنامەیەكی هەیە و لە ئاست پلان و بەرنامەی سەرمایەداران چی دەكەن. زۆربەی حزبەكان بانگەشەی(خزمەتكردنی هەژاران) دەكەن، بەڵام بە كردەوە هەژاران كراون بە سووتەمەنی بۆ دەسەڵات و مەبەستە بەرتەسكەكانیان.
هەڤاڵ ئەبوبەكر نموونەی زمانێكی رقئامێز: لە هەواڵێك بە مانشێتی(كێ تەرمی نەوشیروان موستەفای شۆردەوە)
ئاسۆ جەمال موختار نوسیویەتی “لەكاتی شتنی تەرمی نەوشیروان مستەفا، كە هەریەك لەهەڤاڵ ئەبوبەكرو شەهابی شێخ كامل ئەركی شتنەكەیان بەجێهێنا، سابونیان بۆ دكتۆر هەڤاڵ هێنا بەقوڵپی گریانەوە وتی:” پێویست بەوە ناكات بەسابون بشۆردێت دەبێت لایەكی كوردو گەندەڵكاران بەنەوشیروان بشۆرێن”.
ئەو هەڵسوڕاوەی بزوتنەوەی گۆڕان هەروەها دەڵێ‌ “منیش ناوچەوانی كاك نەوشیروانم ماچ كردو شوێنەكەیم جێهێشت.. بۆیە بڕیارمدا تا ناشتنەكەی دەموچاوم نەشۆم، چونكە بۆن‌ و بەركەوتەی ئەوی پێوەیە”.(لە سایتی ئاوینە وەركیراوه).

ماندیلای كورد!
نیلسون ماندیلا ئەندامی لیژنەی مەركەزی حزبی شیوعی ئەفریقیای باشوور بوو و كۆنترین زیندانی سیاسی، دەستی لە تیرۆركردنی خەڵكی چەپ نەبوو. ئەی ماندیلای كوردیش وابوو؟!
گرنگترین وێستگە لە ماڵئاوایی بەڕێز نەوشیروان موستەفا ئەمەیە: پەردەی لەسەر رووی زۆرێك بەناو رۆشنبیر هەڵدایەوەو وەك كەسانی عەقڵ ئەفلیج، هیچ لەبار و جاهل دەریانیخست.
دوا پەیامی لە مێژینەی رۆشنبیران ئەمەیە: بەرگری لە دنیای نان و ئازادی عەدالەتی كۆمەڵایەتی كە خۆی لە هەرەوەزی ئازادی سۆسیالیزم خۆی دەبینیتەوە، نەك پیاهەڵدان بەم و بەو سیاسەتمەدار كە رووی تری ئەو حزبانەیە كە لە بازنەی بەرژەوەندی سەرمایەداری دەرناچێت. ئایا رۆژێك لە رۆژان گۆڕان ئەم جۆرە نەخشە و پلانی هەبووە یان لە راگەیاندنەكانی كاری بۆ كرد؟

خەباتگێر بۆ سەربەخۆیی كوردستان؟!

خەباتی رزگاریخوازی زۆرێك لە وڵاتان بوون بە سەنگری دژ بە ئیمپریالیزم، لە كوردستان گەورەترین سووكایەتی بەم جرە خەباتە كراوە: زۆربەی هەرەوە زۆری حزبەكان هاوپەیمان و سەرباز و خزمەتكاری حكومەت و سوپا و نەخشەی ئیمپریالیزم. لە نموونەی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان بینیمان، هەموو هێزە ئیمپریالیستەكان یەكیانگرت بۆ دەستگیركردن و زیندانیكردنی و خۆی حزبەكەیشی بە تیرۆریست ناو دەبەن و دریغیشیان نەكرد لە پشتیوانیكردن لە حكومەتە دڕندەكانی توركیا.
سیاسەتمەدارێكی ئاسایی بۆ پاراستنی دنیای سەرمایە، ماڵئاوایی كرد، هەژاران هیچیان لەدەست نەداوەو هەر بە خۆیان چرای ئازادی خۆیان رۆشنادەكەن.

تیبینی: بۆ لەدەستدانی باوك، هاوخەمی خۆم دەردەبڕم بۆ كوڕەكانی و كچەكەی، هیوادارم بەسەر كۆستەكەیان سەربكەون.

Previous
Next
Kurdish