Skip to Content

مەرگی کاک نەوشیروان خاڵی کۆکردنەوەی ناکۆکیەکان … بەیان ئیبراهیم

مەرگی کاک نەوشیروان خاڵی کۆکردنەوەی ناکۆکیەکان … بەیان ئیبراهیم

Closed
by ئایار 25, 2017 General

گەر گۆڕان لە منداڵدانی یەکێتیەوە هاتبێتە دەر ، ئەوا دەبێت ئەوە بزانین کە گۆڕان زادەی ناکۆکیەکان بوە لەسەر پڕۆسەی چاکسازی ، ئەم پرۆسەیەش لەسەر دەستی کاک نەوشیرواندا لە دایک بو ، کە ئەم پیاوە هەوڵی دا هەرێم ببێتە خاوەن دامەزراوەیی و حکومەتی هاوڵاتی دروست ببێت و سیستەمی پەرلەمانی بچەسپیت هاوڵاتی بخرێتە بەردەم ئەرک و لێپرسراویەتیەوە ، خۆ ئەگەر ناکۆکیەکان گەشتبنە ئەوەی زۆر کات یەکتریان تاوانبار کردبێت ، ئەوا ئەوە دەزانین کە نەوشیروان مستەفا درێژکراوەی ئیبراهیم ئەحمەدە و هەر ئەویش بو لە بەرامبەر فراوان خوازی حیزبێکدا بوەستێتەوە ، ئەگەر چی یەکێتی مۆرکی ئیبراهیم ئەحەمدی پێوەیە بەڵام ئەوەی کە وەک ئەو توانی دیوارێک لە بەردەم لافاوی بیری خێڵەکیدا دروست بکات نەوشیروان مستەفا بو نەک سیاسیەکانی ناو یەكێتی ، لە ئیبراهیم ئەحمەدە وە بۆ نەوشیروان مستەفا ئەو راستیە دەبینین ، کە چۆن ئەقڵێکی مۆدێرن و پێشکەوتوخواز بە پێ ی سەردەمی خۆی چۆن دەتوانێت ڕوبەڕوی ئەقڵێکی خێلەکی و پاشایەتی بێتەوە کە ئینسان تێدا بەوە پێوانە دەکرێت کە چەندێ ولائی هەیە بۆ پاشا ، مەرگی ئەم پیاوە کە ٥٠ ساڵە خەبات دەکات لە پێناو هێنانە دی دەستەڵاتێکی تەندروست ، ئەوە دەردەخات کە قوتابخانەیەکی پر لە بیری سیاسی و شکاندنی ئەو جۆرە مۆدێلەیە لە دەستەلات لە وڵاتانی خلیج پەیڕەوی دەکەن ، مەرگی پیاوێک دەبێتە خاڵی کۆکردنەوەی هەمو ناکۆکیەکان ، بەڵام ئەم ناکۆکیانە دەبێت لەسەر بنەمای کارکردن بێت بۆ بەرنامەکانی نەوشیروان مستەفا ، ڕاگرتنی یادی دامەزراندنی یەکێتی ئەو نامەیەمان دەداتێ کە مەرگی ئەم پیاوە جارێکی تر وا دەکات کە ئەم زۆنە گۆڕانێکی نەوعی بەسەردا بێت و کار بکات بۆ ئەوەی بە پرۆسەیەکی چاکسازیدا بڕوات ، مەرگی پیاوێک وەک ببێتە سفرەی کۆکردنەوەی برا دڵشکاوەکان ، ئەوە دەردەخات کە بەرهەمی جێماوی ئەم پیاوە کاری پێ دەکرێت و هەردو لایان (گۆران و یەکێتی ) مەحکومن بەوەی کار لەسەر گەڕانەوەی هاوسەنگی هێز بکەن لە نێوان هەردو زۆنەکەدا ، ئەویش لەسەر بنەمای پڕۆژە و نوسینەکانی کاک نەوشیروان ، تەنها ئەوە بەسە کە ئەم پیاوە دەڵێ ( ئێمە لە شاخ شارەکانمان دەڕوخاند ، ئێستە چۆن دەتوانین شار بەڕێوە بەرین ، دەکرێت پێشمەرگەیەک لە شاخ ئازا و شۆڕشگێر بوبێت ، بەڵام ئەو ناتوانێت شار بەڕیوابەرێت ) ئەگەر ئەمە سەرەتایەک بێت ، وێڕای دەیان کتێب و چاوپێکەوتن و پڕۆژە کە ئەم پیاوە هەیەتی ، ئەوا دەبێت چی یەکێتی و چی گۆڕان ئەوە بزانن کە مەحکومن بەکارکردن بۆ یەک هەڵوێستی و کارکردن لە سێبەری ئەم پیاوەدا ، مەرگی پیاوێک کە دەبێتە کۆکەرەوەی ناکۆکیەکان ، دەکاتە ئەوەی کە کاک نەوشیروان خاوەنی دنیایەک لە فکرو پڕۆژەیە و سەرکردەیەکی شۆڕشی نوێ بوە توانی نەوەی دوەمیش ئاراستە بکات و هەر گۆڕەکەشی دەتوانێت نەوەی سێیەم ئاراستە بکات و یەکێتیش دەیەوێ لێرەوە کار لەسەر ئەوە بکات کە ئەم سەرکردەیە گەر بەشێکی هی گۆڕان بێت ئەوا بەشە گەورەکەی کە جێ ی شانازی مێژوەیەکە لای یەکێتیە ، بۆیە مەرگی کاک نەوشیروان خاڵی گرنگی شاراوەی کۆکردنەوەی ناکۆکیەکان بوە ، وە لەسەر گۆڕێک و شەڕ و ململانێکانی نێوان براکان بوەستێنێت و ئاراستەیان بکات بۆ ئەو ئامانجانەی کە کاک نەوشیروان دیاری کردوە .

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish