Skip to Content

نوشیرواننیزم…. ئامانج کەریم

نوشیرواننیزم…. ئامانج کەریم

Closed
by ئایار 28, 2017 General

کاتێک پاشکۆی (نیزم) دەلکێنرێ بە ناوێکەوە کە هەڵگری ئەو ناوە ڕێچکەگەریەکی لە شێوازی خەباتدا هەبێت کە فکری نوێ و داهێنانی نوێ (ابداع) لە ڕێبازەکەیدا بونی هەبێ و فکرو دیدو ڕوانینی ببێتە ڕێڕەوی کۆمەڵێک یاخود تەواوی کۆمەڵگەیەک لە ناوچەیەکی جوگرافیای بێ سنوردا ، واتە (نیزمی) دەشێ سنوری دەوڵەت و سنوری دەستکرد و سنوری خۆڕسک ببڕێت و دەشێت (نیزمی) بازهەڵدانی هەبێت بەسەر ناوچەیدا و لە چەند پارچە زەویەکی گۆی زەوی پەیڕەو بکرێ و دەشێ ئەو فکرانە تەرجەمە بکرێنە سەر زمان و نەتەوەی جیاواز و بەپێی باوەڕ بون بەو دیدانە جۆرەها نەتەوە بەرجەستەی ئەو بیر کردنەوانە بکات و بیکەنە ڕێڕەوی خەبات بۆ گەشتن بە مەرام و ئامانجە گشتی و نەتەوەییەکان .
لە چ کاتێکدا تاک دەتوانێت ببێتە هەڵگری پاشکۆی (نیزم) بۆ ناوەکەی.. ؟

بێ گومان کەسانی سادە نابنە خاوەن ڕەوتی (نیزم) ی بەڵکو بە پێچەوانەوە دەبنە هەڵگرو بەرجەستە کەری فیکری و بیرو بۆچونی ڕێبازی کەسایەتی خاوەن (نیزم ) ی بەم پێیە هەڵگری کەسایەتی خاوەن (نیزم) سەرکردەو ڕابەرەکان دەبن ئەوانیش نەک هەمو جۆرە سەرکردەیەک بەڵکو سەرکردە کایزماییەکان کێن ئەوانەی کە پێیان دەوترێت کاریزما و دەتوانن بە کاریزمایی ببنە خاوەنی ڕەوتی (نیزم) ی ئەو سەرکردانەی کە قاڵ دەبن لە سیاسەتدا بە کاریزمای خۆی دەتوانێت هەم پەخشی بیرو ئایدیا و فکری خۆی بکات هەم تاکی کۆمەڵگا بهێنێتە ئەو باوەڕەی کە ئەم فیکرو بیرو بۆچونە ڕێگایەکی بەهێزە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن و گەشتن بە ئامانجی نەتەوەی و داڕشتنی بیرو بۆچونی حوکمڕانی لە چوارچێوەی خۆجێی و لە چوارچێوەی گشتگیر و فراواندا ، وەختێک سەرکردەیەکی هەڵکەوتو بتوانێت بۆ هەر چمکێکی بوارە جیا جیاکان دید و تێڕوانین وبەرنامە و تەکبیری هەبێ و ڕەوتێکی جەماوەری بەهێز خۆڕسکانە وەک بیرو باوەڕ شوێنکەوتەی بەرنامەکانی بن و ببنە دەنگێکی قەبارە گەورە و هێزێکی مرۆیی بەهێز کە لەناو کۆمەڵگاو نەتەوەدا دەنگدانەوەو ڕەنگ دانەوەی بەهێزی هەبێ ئیدی لێرەوە ئەو جۆرە سەرکردانە دەبنە کاریزماو هەنگاو دەنێن بو گەورەتر لە کاریزمایی و بەرەو ڕەوتی (نیزم)ی دەچن لە ڕوی فکرییەوە.

ئالێرەوە ئەگەر کەسانێک پاشگری نیزمیان پێوە بێت بەو واتەیە دێت کە ئیتر ئەو کەسە لە چوار چێوەی کەسایەتی تاکی خۆی دەردەچێت و دەبێتە خاوەنداریەکی گشتی ، بۆ نمونە کە دەڵێن مارکسنیزم یان ماوینیزم ، نەک هەر لە چوار چێوەی کەسایەتی بەڵکو لە چوارچێوەی نەتەوەیش دەبڕێت و دەبێتە فکر ، ئالێرەوە پێوانەی فکر دەبێتە ئەو تێزەی کە نوسراون و تێزی فکرین ، هەر بۆیە لە چوارچێوەی نوسراودا دەبێت ، بۆ ئەوەی بتوانین ئەم پێوەرانە بەسەر کەسایەتی نەوشیروان مستەفادا جێبەجێ بکەین ، ئەوا دەبێت بچینە سەر نوسراوەکانی بزانین تا چەندێ چارەسەری پێیە بۆ دۆخێک ، ئەوە دەزانین کە نەوشیروان مسەتەفا خاوەنی چەندین کتێبە لە بواری فکری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی وئەدەبی و زمانناسی دا ، کە دەتوانین بڵیین ئەم نوسینانە تەنها بیلۆگرافیایەک نیە و نوسرا بێت ، یان گێڕانەوەیەکەی ڕوکەشیانە ، بەڵکو کۆمەڵە تێزێکن دەبێتە داهێنان بۆ ئەوەی ببێتە زانستێکی تازە وەک تۆژێنەوەیەکی دکتۆرا ، بۆیە هەمو ئەم بنەمایانە دەبێتە هۆکارێک لەسەر چەمکەکانی داهێنان دەبێتە تێزێک و کاری پی بکرێت بۆ دەستکاریکردنی ژیانێکی تەقلیدی و ڕۆشتن بۆ دنیایەک کە جیاواز تر بێت لە پێش خۆی ، واتا چارەسەری کێشەیەکی گشتی بە میتۆدێکی فکری تازەگەری دەکات ، هەر کات کێشە یان دیاردەیەک لەسەر ئاستی کۆمەڵگا ڕوی دا هەر میتۆدێک بێت و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە دەبیتە فکری نوێ و دەىێتە کارگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی دنیایەکی نوێتر تا تاک هەست ماف و ئەرکی خۆی بکات ، لێرەوە نەوشیروان مستەفا دەتوانین بلێین خاوەنی تێزێکی فکریە بۆ چارەسەری کێشە و دیاردەکان ، لێرەوە بمانەوێ و نەمانەوێ گۆران بین یان نا ، تێزی نەوشیروان مستەفا چارسەری پێیە و هەر کەس بیەوێ ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی گەندەڵی و کێشەکان بدۆزێتەوە دەبێت بچێتەوە سەر نەوشیروان مستەفا ، ئیتر دەبێتە نەوشیروان نیزم ، لێرەوە نەوشیروان مستەفا بەشێكی سادەی ژیانی بزوتنەوەی گۆڕان بوە ، ئەوەی هەیە و بوارە گەورەکەیە ، تێزە فکرییەکانێتی ، کە دەبێتە چارەسەر بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست ئەوەی دەبێتە کارئەکتەری کارای ناو ئەم پرۆسەیە دەبێتە نەوشیروان نیزم .

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish