Skip to Content

سیمناری دەنگەکان بۆ چالاکوانی دژی هەژاری و بێخانەو لانەکان جان کلارک لە شاری تۆرۆنتۆ

سیمناری دەنگەکان بۆ چالاکوانی دژی هەژاری و بێخانەو لانەکان جان کلارک لە شاری تۆرۆنتۆ

Closed
by ئایار 28, 2017 dengekan, General

تەنها مەڕواننە بەرزی باڵەخانەکان و جوانێکانیان، سەرسام مەبن بە بازارە قەبەو ڕەنگاوڕەنگەکانی، هەموو هۆشتان مەدەنە ئەو میدیایانە کەکاری بنەڕەتییان بە لاڕێدابردنی من و تۆیە. وەرن لە نزیکەوە گوێ لە کەسایەتی سۆشیالیست و چالاکوانی دژی هەژاری و بێخانەولانەکانی هەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدا بگرن، بزانین لە پەنای ئەو هەموو سەروەت و سامانەدا هەژاری لەکوێدایە.
جان کلارک ئەو ئینسانە جوانەی زیاتر لە دوو دەیەیە بەردەوام و بێ ماندووبون خەبات دەکات دژی هەژاری . جان کلارک وتار بێژێکی زۆر بەتواناو بەسەلیقەیە و کاریگەری جێدەهێڵێت لەسەر گوێگرەکەی، هەربۆیە جارێکیان دادگا سزای بەسەرداسەپاند بەوەی کە بۆی نییە تا دووساڵ لەهیچ کۆڕو کۆمەڵێکدا وتار بدا.

وەرن لە نزیکەوە گوێ لەم خەباتگێڕەبگرین.
Jun 4,2017
1:00 PM to 4:30 PM
East York Civic Centre
850 Coxwell Ave, East York, ON M4C 5R1

John

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish