Skip to Content

تورکیا 174  گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات … د.ناجح گوڵپی

تورکیا 174 گرتووخانە ی نوێ دروست دەکات … د.ناجح گوڵپی

Closed
by ئه‌یلول 16, 2016 General

لەڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دادی تورکیادا ئەمرؤ پێنجشەممە هاتوە دەلێ : دەولەتی تورکیا نەخشەی دروستکردنی 174 زیندانی نوێ دائەڕێژێ لەماوەی 5 ساڵدا تەواویان دەکات، لەئەنجامی زۆر بوونی ژمارەی چاوەڕوان نەکراوی گیراواندا.
ڕۆژنامەی حوڕیەت رای گەیاند گرتوخانەکانی تورکیا لەئیستادا لە سەروی وزەی خۆیانەوە گیراوانی تێدایە و شلۆق بوون، بەهۆی دەسگیرکردنی لایەنگرانی فەتحولا گوڵەن کە تۆمەتبارکراوان بە ئەنجامدانی کودەتاکەی 15 ی تەموزی 2016 ، توانای گرتوخانەکانی تورکیا تاکو سەد هەزار کەس دەگرێتە خۆ بەلام ئیستا لەو ژمارەیە زیتریان تێدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی تورکیا 28 هەزار بەندکراوی بەمەرج ئازاد کردوە لەژێر ڕۆشنایی ئەو حاڵەتە لەناکاوەی کە ڕای گەیاندوە لەدوای کودەتاکەوە، بە مەبەستی جێگا کردنەوە 23 هەزار کەس کە لە ئەنجامی کودەتاکەوە دەسگیر کراون.
پەرلەمانتارێکی حزبی گەلی کۆماری ڕای گەیاند ،لەساڵی 2000 دا ژمارەی گیراوانی تورکیا 49500 چلو نۆ هەزارو پێنج سەد گیراو بوو ، ئەم ژمارە بەردەوام لەزیاد بوندایەو لە سەرەتای ساڵی 2016 وە ئەم ژمارە گەیشتە 179600 سەدو حەفتاو نۆ هەزارو شەش سەد گیراو، بێ گومان لەدوای کودەتاکەوە زیاتر بوە.

سەرچاوە : http://24.ae/article/279469/تركيا-تخطط-لبناء-174-سجناً-جديداً
د.ناجح گوڵپی 16/9/2016

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish