Skip to Content

284 Views

ئاشتبوونه‌وه‌ … ستار ئه‌جمه‌د

ئاشتبوونه‌وه‌ … ستار ئه‌جمه‌د

Be First!
by June 6, 2017 General, Poems
image_print

بڕیارمدا حه‌وایه‌كی تر بخه‌مه‌وه‌
ئاده‌م دوای قسه‌ی نه‌كه‌وێ‌
پێویستمان به‌گه‌ڵای مێو نه‌بێت
عه‌وره‌تمان داپۆشین
برسیمان بوو
داڵده‌ بۆگوڵه‌ گه‌نم نه‌به‌ین
نان كه‌رتمان نه‌كا
نه‌رمه‌با هه‌ڵمان نه‌گرێت
له‌نێوانی ئاسمان و زه‌ویدا
له‌خۆڵ و ئاو نه‌گه‌ڕێین
چیتر نه‌پرسین
پاش مردن بۆكوێ‌ ده‌چین
گیان چۆن ده‌چێته‌ جه‌سته‌مانه‌وه‌
ناهێڵم قابیل
خوێنی هابیل بخواته‌وه‌
سته‌م ده‌روونمان پڕكاته‌وه‌
ده‌بمه‌ گوڵێك
جوانیه‌كان له‌گوێم بكه‌ن
شیعر بتوانێت
له‌نێوما بهزرێت
ده‌گه‌مه‌ دواپه‌ڕه‌ی ستایش
له‌گه‌ڵ خۆمدا ئاشتده‌بمه‌وه‌
به‌نێوهه‌وری سپییا ده‌فڕم
له‌سه‌ر زمانی
ئاگرێكی ژێر عه‌ردا ده‌نیشمه‌وه‌
باران ده‌كه‌مه‌ هێزی كێشكردنی زه‌مین
سه‌به‌ته‌یه‌ك گلێنه‌
له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌م ده‌چێنم
بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان نیگام
له‌خوێنی سێوێكا بمژن
جۆلانه‌ی مناڵان له‌باران چێده‌كه‌م
دایك ده‌خه‌مه‌ به‌سته‌ی ئه‌فراندنه‌وه‌
رۆحێك له‌بێشكه‌ی ژیانا ده‌نوێنم
قژكاڵێك له‌به‌فر هه‌ڵده‌چنم
ژنێكی زۆر ده‌خه‌مه‌ رسته‌وه‌
هه‌موو شته‌كان هه‌ڵاوێر ده‌كه‌م
ته‌نیا به‌پیرۆزی پیرۆزه‌كان
ده‌ڵێم راستگۆیی له‌شرۆڤه‌دا
نوور ده‌زانێت چۆن له‌دایكده‌بێت
رانامێنم له‌وه‌ی
تاریكی چۆن له‌سنگی شه‌وگاردا ده‌نوێ‌
مانگ بۆ به‌سنگی ئاسماندا خۆی هه‌ڵده‌واسێ
شێت بۆ له‌زمانی پاره‌ ناگا
ناپرسم بۆئه‌وه‌ی بزانم
كێ‌ یه‌كه‌مجار لاپه‌ڕه‌ی قورئانی كرده‌وه‌
به‌ژن بۆدڵ ناگوشێ‌
هه‌نگ له‌كوێڕای دڕك و گوڵدا ده‌ژێت
چۆن گه‌ڵای ده‌م رووبار
داری خۆی ناناسێت
كۆرپه‌له‌ له‌سكی دایكیا ناتاسێت
چۆن چۆنی ئه‌ستێره‌
دیده‌ی به‌خۆڵ كوێر نابێ‌
ئلسمان چ رۆَژێك
به‌سه‌ر زه‌میندا ده‌ته‌پێ‌

Previous
Next

Leave a Reply