Skip to Content

شەرەف … سمکۆ ئەحمەد

شەرەف … سمکۆ ئەحمەد

Closed
by حوزه‌یران 19, 2017 General, Poems

بنوو ئە ی ئاسکە پێ پەتیەکەی
مەملەکەتی نەفامی
بۆ نەتدەزانی گوڵ لە سەحرادا
چرۆ ناکا؟
بنوو ئەی کیژە دڵشاکاوەکە ی ووڵاتی بێڕەنگ
بۆ نەتدەزانی بۆ ئازادیت
نە وولات و نە یاسا زمانیان
ئەبەد گۆ ناکا؟
بۆ نەتبیستبوو لە
ووڵاتی تۆ شەمشەمەکوێرە سەرۆکەو میللەتی مێگەل
لە ژانی تۆ هەرگیز ناگا؟
بۆ گوڵ نەبوو لەپاڵ تۆدا سەرخەوێ بشکێنێ !
بۆ ئەو هەبوو لەپاڵ گوللە
لەژێر دەواری جەهالەت
نەک گوڵی تۆ
شەرەفی میللەتێك بدۆڕێنێ…!

سمکۆ ئەحمەد
لەندەن ۲٠۱۷

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish