Skip to Content

(بەڵێ) و (نەخێر) ی ڕیفراندۆم وەک ماکیاج … بەختیارنامیق

(بەڵێ) و (نەخێر) ی ڕیفراندۆم وەک ماکیاج … بەختیارنامیق

Closed
by ئاب 10, 2017 General

ڕیفراندۆم بەهەر دو بەرەکەوە جۆرێکە لە سیناریو و ماکیاج بۆ ئامانجێکی دیاری کراو ، جگە لەوەی کە پرسێکی نیشتمانی گەورە دێنن و وەک دروشمی هەڵبژاردن بەکاری دینن بۆ ئامانجێک هیچی تر نیە ، ئەمەش کوفرێکی نیشتمانیە ، خۆ ئەگەر لەم کاتەدا ئێمە بنەماکانی دەوڵەت بونمان هەبوایە زەمینەی ناوچەیی و جیهانی لەبار بوایە ، ئەوا ( بەڵێ ) ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی بو ، بەڵام لە ئێستادا کە ئێمە هیچ ئامادەگیەکی دەوڵەتداریمان نیە و زەمینەی لەبار نیە ، بە هەردو بەرەکەوە جگە لە درۆیەک بە ناوی پرسێکی نیشتمانیەوە هیچی تر نیە ، ئەم دو بەرەیە ئەوە دەزانن کە شکستیان هێناوە و لە بەرامبەر گۆڕاندا بچنە هەر هەڵبژاردنێکەوە ئەوا دەدۆڕێن ، چونکە گۆڕان خاوەنی ئارامگەکەی کاک نەوشیروانە ، دوای مەرگی ئەم زاتە بە فرسەتی دەزانن لە ڕێ ی ئەم جۆرە لە سیناریو و ماکیاجەوە ئەم یارییە لە گۆڕان ببنەوە ، کە دەتوانین هەردو بەرەکە بەم شێوەیە بخوێنینەوە و قسە لەسەر پشتی کەوالیس بکەین :

بەرەی بەڵی :

ئەم بەرەیە کە بە بەرەی پارتی و پاشکۆکانی ناسراوە ، ئەم پرسە نیشتمانیە دێنێنێت وەک پرسێکی جوان دەیکات بە ماکیاج بۆ دەمو چاوێکی ناشیرینی نایاسایی ، پارتی لەم کاتەدا هیچ دروشمێکی پێ نیە کە بۆ هەڵبژاردنەکان بەکاری بهێنێت ، لەسەر هەمو ئاستەکان فەشەلی هێناوە ، چونکە زۆربەی دەستەڵاتی بەدەسەتەوە بوە ، زیاد لە قەبارەی خۆی ، بۆیە بۆ شاردنەوەی شکستەکانی و یاری کردن بە درێژ کردنەوەی زەمەنی ئەم حکومڕانیە ، دێت ئەم پرسە نیشتمانیە وەک ماکیاج بەکار دێنێت ، لای پارتی ئامانجی سەرەکی کورسیەکەی مسعود بارزانیە ، هەر بۆیە وا دەکات کە کۆی پرسە نیشتمانیەکان ببەستیتەوە بەم کورسیەوە و ناچارە هەمو پرسە نیستمانیەکان بکاتە ماکیاج و دەمامک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ناشەرعی ، لای پارتی هیچ ئامانجێک بەقەد مسعود بارزانی گرنگ نیە ، بۆیە ئەم ڕیفراندۆم و دەوڵەتبونە دەکاتە دەرمانی بێهۆشکەرو دەرخواردی تاکی دەدات ، لای پارتی هەرێم بە نەخۆشخانەیەک سەیر دەکرێت و دەیەوێت هەر یەکێکمان ئاوێکی لە ڕیفراندۆم بۆ هەڵبباستێت و هۆیەک نەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەکە ، تەنها نەخۆشەکە دەخەڵەتینن.

بەرەی نەخێر :

ئەم بەرەیە ئامانجی ئەوە نیە کە ئێمە بنەمای دەوڵەت بونمان نیە وەک ئەرکی لێپرسراویەتی بەرامەبەر فاوڵیکی گەورەی سەرکردایەتی کورد بەم کارە هەڵسا بێت ، چی خۆیان چی بەرەی بەڵێ ئەوە دەزانن کە جگە لە ماکیاج هیچی تر نیە ، ئەم بەرەیە بەرەی بەرهەم سالح و زاڵمای خەلیل زادەیە و شاسوار تەنها واجیهەیەکە ، لەبەر ئەوەی بەردەوام دەوترێت کە بازاڕ قۆڕخکراوە لە لایەن حیزبەوە ، ئەمان بۆ پاراستنی سەرمایە و بازاڕەکانیان پێویستیان بە حیزب هەیە ، ئەم دو کەسە بە دراسە دێنە ناو ڕاگەیاندنی لیستەوە ، چونکە ئەگەر پێشتر نۆکان و قەیوان کە دوکۆمپانیای سەر بە یەکێتی و ئیدارەی گشتی بون ، ئەوا لە ئێستادا بەرهەم ساڵح بەرە و دەرکردن دەڕوات و بگرە تەنگ بە کارە بزنسەکەیان هەڵچنیوە ، بۆیە پێویستی بە حیزبێک و کورسی پەرلەمانی هەیە تا لە دەرەوەی یەکێتی بەرگری لە بزنسەکەی بکات و جیا بێتەوە لە یەکێتی ، وە کۆسرەت ڕەسول هەمو بزنسەکەی لە هەولێرە و لەگەڵ پارتی بزنسی خۆیان دەکەن و ئەوەی لە زۆنی سەوز بزنس دەکات تەنها بەرهەم ساڵحە و دەبێت فریای خۆی بکەوێت و حیزبێک و چەند کورسیەکی پەرلەمانی هەبێت تا برەو بە بزنسەکەی بدات ، بەڵام لە بەرامبەر هەمو ( بەڵێ ) یەکدا ( نەخێر ) ێک هەیە کە پارتی دەلێ ( بەڵێ ) کەواتە لە بەرامەبەردا بۆشایی دروست دەبێت بۆ (نەخێر ) بۆیە ستافەکەی بەرهەم ساڵح عاقلانە ئەمە دەقۆزنەوە وەک دەمامکێک بۆ گەشتن بە ئامانجەکانیان .
بەرەی ( بەڵی ) و بەرەی ( نەخێر ) ساختەن.

هەردو بەرەکە ئەوە دەزانن کە ئێستا هیچ بنەمایەکی دەوڵەت بون نیە چی لە ڕوی نێودەوڵەتیەوە و چی لە ڕوی یاسایی و سیاسی و ڕازی بونی وڵاتانی جیهانی و ناوچەییەوە ، سەرەتایی ترین شت خۆ بژێویە ، کە نیە ، سەرەتایی ترین خاڵی خزمەتگوزاری کە کارەبا و موجەیە نیە ، ئیتر سەرەڕای ئاسایشی نیشتمانی فرەی لەسەرچاوەی داهات و باڵادەستی دەستەڵاتی قەزایی و کارا بونی هەر پێنج دەستەڵاتەکە و ئاشتەوایی نیشتمانی ….هتد.
خۆ ئەگەر ئێمە بنەماکانی دەوڵەت بونمان هەبێت و تەنها ئەوەمان مابێت کە ڕیفراندم بکەین و دەوڵەت ڕابگەیەنێن ، ئەوە دەزانین کە هەمو کەس لەگەڵ ئەم پرسەدایە ، واتا ئێمە هێزێکی چەکداری نیشتمانیمان هەبێت و هەر پێنج دەستەڵاتەکە ڕێچکەی خۆیان وەرگرتبێت و هاوڵاتی هەست بەوە بکات کە بەشێکە لەم دەوڵەتە و دەزانیت ماف و ئەرکی چیە ، بەڵام کە ئەمانە نەبێت دەکاتە ئەوەی هەردو بەرەکە وەک دروشمێکی هەڵبژاردن بەکاری دێنن بۆ ئامانجێکی بزنسی سیاسی .

بزوتنەوەی گۆڕان .

گۆڕان دەزانێت هەردو بەرەکە ساختەن و لە بەرامبەر ئارامگەکەی کاک نەوشیرواندا دەیانەوێت دروشمێکیان پێ بێت ، دەزانن گۆڕان خاوەنی کاک نوشیروانە ئەوان خاوەنی شکست ، هەر بۆیە هەردو بەرەکە ساختەن لەبەرامبەر پڕۆژەیەکی گەورەی وەک دەوڵەتی نیشتمانی یان هاوڵاتی ، گۆڕان ئەوەش دەزانێت تا ئێستا ئەجێندایەکی ورد نەخراوەتە بەردەم تاکی دەنگدەرەوە کە بڵێن ڕیفراندۆم بۆ ئەم دەوڵەتەیە کە ئاوا دروستی دەکەین ، خۆ ئەگەر ڕیفراندۆم وەسیلە بێت ئەوا دەبێت ئامانجەکە دیاری بکرێت ، هەردو بەرەکە ناوێرن ئامانجی ڕیفراندۆم وەک ئەجێندایەک ڕون بکەنەوە تەنها دەڵێن بۆ دەوڵەتە ئەمیان بە (بەڵێ) ئەویان بە (نەخێر) ، بەڵام جۆری دەوڵەتەکە دیاری نەکراوە ئایا نیشتمانی دەبێت یان نەتەوەیی یان هاوڵاتی ، گۆڕان هەمو ئەمانە دەزانێت ، دەشزانێت دور نیە بەری (نەخێر) شاسوار بێت و بیەوێت ئارامگەکەی کاکا نەوشیروان لە گۆران داگیر بکات ، کە تاکە هۆکاری بەهێزە بۆ هەڵبژاردنەکان بۆ گۆڕان ، ئەوەش وا بکات شاسوار بێت و بڵێت ئەمانەی خانەی راپەڕاندن ناتوانن بڵێن (نەخێر) هەر وەک لە سیمینارەکەیدا ئاماژەی پێدا ، دور نیە لە پلانی (B) دا بڵیت من وەسیەتەکانی کاک نەوشیروان جێ بەجێ دەکەم ، بیەوێت ئەو هۆکارە بەهێزەش لە گۆران داگیر بکات ، بۆیە دەبێت گۆڕان بتوانێت ئەم ڕاستیانە بگەیەنێتە خەڵک و بەرەی سێیەم دروست بکات کە نا بۆ هەردو بەرەکە کە ساختەن .

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish