Skip to Content

396 Views

بۆداپیره‌ …. فه‌رهادئه‌حمه‌دبه‌رزنجی

بۆداپیره‌ …. فه‌رهادئه‌حمه‌دبه‌رزنجی

Be First!
by August 24, 2017 General, Kids Literature
image_print

داپیره‌ نه‌خۆشكه‌وتبوو،وه‌رزی زستان بوو،گه‌ڵابه‌دره‌خته‌كانه‌وه‌ نه‌مابوو.ته‌نانه‌ت تاقه‌ گوڵێكیش له‌باخچه‌كه‌دانه‌بوو.
خونچه‌ وتی:من خواردنێكی بۆئاماده‌ ده‌كه‌م كه‌حه‌زیی لێی بێت.
لاولاو وتی:منیش ماڵه‌كه‌پاكده‌كه‌مه‌وه‌و جله‌كانیش ده‌شۆم،دییه‌ی خوشكیشم وتی:منیش جله‌كان
به‌ته‌نافه‌كه‌دا هه‌ڵده‌واسم،لاوه‌ندی برایشم سێوێكی بۆهێنا،پاش ئه‌وه‌ی جوان شتییه‌وه‌ له‌سه‌ر
سینییه‌ك داینا،لاوك هێشوویه‌ك ترێ‌ و ڕه‌وه‌ندیش مۆزێكی بۆهێنا،دارین پرته‌قاڵێكی بۆهێنا.
لاڤه‌ش ئه‌نه‌ناسی بۆهێنا،به‌جارێك سه‌رسینییه‌كه‌ پڕبووله‌ میوه‌.
داپیره‌ پێكه‌نیی ووتی:سوپاس بۆئێوه‌ ئه‌ی نه‌وه‌ ئازیزه‌كانم.
ڕۆژه‌ له‌دڵی خۆیدا وتی:من نازانم چی پێشكه‌ش بكه‌م ،چاك ده‌زانم ئه‌و زۆرحه‌زی له‌گوڵ وگوڵزاره‌
به‌ڵام به‌م زستانه‌ هیچ جۆره‌ گوڵێك له‌باخه‌كه‌دا نیه‌.
پاش كه‌مێك بیركردنه‌وه‌،ڕۆژه‌ په‌ڕه‌یه‌ك وپێنوسه‌ ڕه‌نگینه‌كانی هێناو وێنه‌ی باخچه‌یه‌كی ڕازاوه‌ی پڕ
له‌گوڵ وگوڵزاری كێشا.ڕۆژه‌ چووه‌ ژووره‌كه‌ی داپیره‌ تانیگاره‌كه‌ی بداتێ‌،به‌ڵام بینی داپیره‌ له‌خه‌وێكی
خۆشدایه‌ ،بۆیه‌ خه‌به‌ری نه‌كرده‌وه‌،به‌ڵكوله‌ته‌نیشت وێنه‌كه‌دابه‌خه‌تێكی جوان نووسی{بۆداپیره‌ گیان}
ئینجابه‌بێده‌نگی وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزێك به‌رامبه‌ر به‌ داپیره‌ داناو هاته‌ ده‌ره‌وه‌.

———————-
ئه‌م چیرۆكه‌ له‌ژماره‌(163)ی گۆڤاری{په‌پوله‌}دابڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

Previous
Next

Leave a Reply