Skip to Content

مردن لەپێناو کوشتندا … کۆستیکا براداتان … لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد

مردن لەپێناو کوشتندا … کۆستیکا براداتان … لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد

Closed
by ئه‌یلول 9, 2017 General, Opinion, Slider

خۆکوژی_بۆمبڕێژکراو جەستە مردووەکەی بەشێوەیەکی سیاسی بەکاردەهێنێ، هەرچەندە هیچ شتێکی ناچالاک لەبارەی کردارەکەیەوە لەگۆڕێدا نییە. کردارەکەی وەها ڕێکخراوە کە ببێتە هۆی مردنی ئەوانیدیش کە لە هەمان کاتدا ڕێکخەرەکەشی لەکاتی جێبەجێکردنیدا دەمرێ. هێشتاش ئامانجی سەرەکی لێرەدا ڕەنگە تەنیا خستنەوەی هەندێ قوربانی نەبێت، بەڵکو ئەوەی خۆکوژی_بۆمبڕێژ لەنێو پرۆسەکەیدا وێنای کردووە ئەمەیە: ترساندنی وێنەی تاکە (یەکێک لە هەموو ئەوانەی لەوێن) کە لە مەرگ ناترسێ، کە دوودڵ نییە لە بەفیڕۆدانی ژیانی خۆی، یان ژیانی هەریەکێکی دی، لەپێناو مەسەلەکەیدا. ئەو کەسانە مەبەستیان چییە لە پەیوەندیکردن کە ئەوان لە سەرووی ”ژیان و مەرگ”ەوەن، و ئەوان وەک هەژەندی سروشتی هێرش دەکەن: بەبێ بەزەیی و بەبێ جیاوازی.. خۆکوژە_بۆمبڕێژەکان، و ئەوانەی ئەو ئەرکەیان پێداون، زۆر باش دەزانن کە ئەوان ناتوانن تەنیا بە ڕێگەی سەربازی هیچ شتێک بەرنەوە. ئامانجی سەرەکی ئەوان، ئەو کەسانە نین کە دەیان کوژن، بەڵکو ئەوانەی لەپێشیان ئەو کردارە دەنوێنن. ئەمە بۆیە ئەوان وەکو ئەوەی لەسەر نواندنگە بن خۆتەقاندنەوەکەیان نمایش دەکەن: ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە پشتەوە جێیان دەهێڵن، لەگەڵ هەموو پرۆڤەکەیاندا، بەوردی ڕوونکردنەوەی تێمای بینینەکەیە، هەروەها وەرگرتنەوەی سیتاتی ستاندارد؛ پۆستەرەکان کە دواتر پیشانی دەدەن؛ سەرجەم پیشەسازیی ڕاگەیاندن یارمەتیان دەدات.
ئەمە بەشێکی کرۆکییە لە بۆمبڕێژکردن_ی خۆکوژدا؛ ڕەنگە ئەمە زۆر لە کرداری خۆکوشتنەکە گرنگتر بێت.

هێشتاش گرنگ نییە کە مەکینەی پڕوپاگەندە پێشکەوتووە، لێرەدا شتێک هەیە لە کرۆکی کرداری خۆکوژی_بۆمبڕێژکراودا کە ناهێڵێ ئەم چەشنە کردارە کاریگەر بێت، وزەی جڤاکی بونیادبنێ وەک کردارەکەی کوانگ دوک [مۆنکێکی بودیستە لە دژی دەسەڵاتی چین خۆی دەسووتێنێت] ئەو کاریگەرییە دەنوێنێ. دەسەڵاتی ئەوی کۆتاییان لەو فاکتەوە سەرچاوەدەگرێ، ئەو زیانەی بەڕێی کردارەکەیەوە دەیهێنێتەگۆڕێ ڕاستەوخۆ بەتایبەتی دژی خۆیەتی؛ هیچ یەکێکی دی لە پرۆسەکەدا ئازارنادرێ، نە دەبێ ئازار بدرێ. تاکە جەستە کوانگ دوک وازی لێدەهێنێ و فڕێی دەدا، جەستەی خۆیەتی. ئەوەی کە گۆڕان لە کۆمەڵگەدا بەرهەمدەهێنێ، فشارخستنەسەری فیزیکی نییە، بەڵکو بەجێهێشتنی کاریگەرییەکی بەهێزە لەسەر هۆشی کۆمەڵگە بەڕێی لێڕوانینێکی گشتی کردارێکی باڵای بێخودەوە. بە پێچەوانەوە، ئەو گۆڕانەی خۆکوژی_بۆمبڕێژکراو بەدوایدا دەگەڕێ بۆ بەرهەمهێنانی، بە واتای وشە، لە رێگەی زیانگەیاندن بە جەستەی ئەوانیدییەوە دێتەگۆرێ. ئەو چەشنە کردارە ناتوانێ بەبێ تێبینی دەربچێ وبڕوات: ڕووداوەکە بەدەنگەدەنگ، پیس و خوێناوییە، کوشتارگەکە زۆر تراوماتیک و ئازاربەخشە، تیرۆرەکە ڕاستەقینەیە. بەڵام ئەوە کرۆکی خۆکوژی_بۆمبڕێژکراوە. گرینگییەکەی و دیاربوونەکەی لەسەر نواندنگەی کوشتنەکە بەندە، جا ئەو نواندنگەیە چ پاسێک، میترۆیەک، یان کافێیەک بێت. لە کرداری خۆکوژی-بۆمبڕێژکراو کۆمەڵگە تۆقێنراوە، بەڵام نەبزوێنراوە. بۆیە خۆکوژی_بۆمبڕێژکراو جەختە لە شکست. دوور لە بونیادنانی بەڕێی هەندێ بەهای سیمبولی، بەڕێی شتێکی باڵاترەوە، ئەو کردارنوێنیانە، وەک مالیس روتڤێن دەبێژێ، ”بەڕێی ئاوێتەکردنی ڕیاڵپۆلەتیک و بێهیوایی”یەوە بەردەوام دەبزوێنرێن.

لە ڕوانگەی مێتۆدی ”وەرگۆڕینی دژەکان”ی گاندییەوە، ڕەنگە یەکێك بێژێ خۆکوژە_بۆمبڕێژکراوەکان لە کۆتاییدا بێهێز و بێدەسەڵات دەبن، بەتەواوی لەبەرئەوەی ئەوان زۆر بەدەسەڵاتەوە دەردەکەون. بێدەسەڵاتییەکەیان لە سروشتی تاوانکارییانە و هێرشکارانەی کردارەکانیانەوە سەرچاوەدەگرێ. ئاخر تۆ ناتوانی چەکی ڕاستەقینە بەکاربهێنی و هێشتاش جەستەت بۆ چەکێکی سیمبۆلی وەربگۆڕی، یەکێکیان ئەویدی بێکاریگەر دەکات. مێتۆدی خۆکوژە_بۆمبڕێژکراوەکان لە کۆتاییدا بێکاریگەرییە چونکە لە سەرەتاوە وەک کردارێکی زۆر کاریگەر ژمێرەی بۆ کراوە. هەروەها ئەوان هیچ شتێکی واتادارتر بەدەستناهێنن، بەتەواوی لەبەرئەوەی ئامانجەکەیان تەواو پراگماتییە. لەوە زیاتر، گاندی ئەوەی وتووە کە زیانگەیاندن بە ئەوانیدی بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بگۆڕی: سەلماندنی دلێری نییە، بەڵکو ترسنۆکییە.

یەکێك لە کاریگەرییەکانی سەر خۆکوژی_بۆمبڕێژکراو ڕەنگە لە فڕۆکەوانە (kamikaze) ژاپۆنییەکانەوە سەرچاوەی گرتبێ. ڕوەو کۆتایی دووەم جەنگی جیهانی، کاتێک ڕوونبووەوە ژاپۆن دەدۆڕێ، ئەو گەنجانە فڕۆکەکانیان بۆ ئامانجەکانی دوژمن هەڵدەفڕێنن، خۆیان دەکوژن_بەشێوەیەکی مەبەستەکی و بەباشی_ لە پرۆسەکەدا. ئەوان ئەوەیان کرد وەک چۆن گەنجە موسڵمانەکانی ئەمڕۆ خۆیان دەکوژن_ ئاخر ئەوان دەیانەوێ پیشانی بدەن ئەوان لە مەرگ ناترسن یان چونکە ئەوان مێشکیان شووراوەتەوە، یان هەردووکیان. هەرچەندە جوداوازییەکی گرنگ هەیە، فڕۆکەوانە ژاپۆنییەکان ئامانجیان بەتایبەتی پێگە سەربازییەکان بوو، لە کاتێکدا خۆکوژە_بۆمبڕێژەکانی ئەمڕۆ بەبێ جوداوازی هێرش دەکەن. لە ڕاستیدا، لەبەرئەوەی زۆرینەی کات خۆکوژە_بۆمبڕێژکراوەکان بە ئامانجە سەربازییەکان ناگەن، بەڵکو خەڵکانی بێبەرگریی، دانیشتوانی سیڤیل دەکەنە ئامانج، بۆیە کردارەکانیان بەشێوەیەکی کرۆکی بێدەسەڵات دەبێت.

یەکێکی دیکە لە کاریگەرییەکان بەجەختییەوە لە ترادیسیۆنی ”شەهیدبوونی هێرشبەر”ی موسڵمانانەوە سەرچاوە دەگرێ. بۆ چەندین دەیە لەنێو بازنە ئیسلامیستەکاندا گەڕان بەدوای بەرهەمهێنانی ڕەوایەتیدانێکی تیۆلۆگی بە خۆکوژی_بۆمبڕێژکراو لەئارادایە. ئەو فاکتە دەمێنێتەوە، هەرچەندە، بەزەحمەت هیچ شتێک لە قورئاندا دەدۆزرێتەوە بۆ کوشتنی کەسانی بێتاوان، سیڤیلی بێبەرگری، کە زۆرینەی ئەوان موسڵمانەکان خۆیانن. وەکو یەکێک لە سکۆلارەکان تێبینی کردووە، لە ”زۆرینەی کەیسەکاندا، ئاین هیچیدی نییە جگەلە هۆکارێک و ئامرازێکی هەڵە”. یەکێک گومانی ئەوە دەکا کە لەگەڵ زاراوەی وەکو ”شەهیدبوونی هێرشبەر”دا هەمیشە ترسێک ئامادەیی هەیە کە یەکێك لە زاراڤەکان ئەویدی هەڵدەوەشێنێتەوە: لە شوێنێک کە زێدەڕەوی لە ”هێرشبەر”دا هەبێت، ئەوا شوێنێکی زۆر بۆ ”شەهیدبوون” نامێنێتەوە. دەسەڵاتی سیمبۆلی پەیوەستە بە بێخودێتی، خۆقوربانیکردنی بێقازانج کە لە کرداری ناساندنەوە سەرچاوە دەگرێ، یەکێک هەرگیز ناتوانێ ناساندن بەدەستبهێنێ لەوانەوە کە ئەو یەکە تێکیشکاندوون.

Previous
Next
Kurdish