Skip to Content

ڕووبار ….  شیعر: ایرج جنتی عگایی …. و: پشکۆ ناکام

ڕووبار …. شیعر: ایرج جنتی عگایی …. و: پشکۆ ناکام

Closed
by ئه‌یلول 23, 2017 General, Poems

لە نێوان ئەم هەموو کۆڵانەیا
کە بە یەکەوە
..بەستراونەتەوە
کۆڵانە دێرینەکەمان
وا ئێستا ، داخراوە
دیواری قوڕی باغچە ووشک بوەکەی
پڕە لە شیعری یادگاری
دیواری نێوان ئێمە و رووبارە گەورەکە
..ئەو رووبارەی هەردەم
وەک ” بوون” زیندوە..
،،،،،،،،،،
دەنگی رووبارە گەورەکە
هەردەم لە گوێمانا
ئەزرنگێتەوە…..
ئەو دەنگە
لای لایە خۆشەکەی
مناڵەکانمانە
.. کۆڵانەکەمان هەر چۆنێکە
کۆڵانی؛
یادەوەرییەکانە
گەر تینوە…گەر ووشکە..
هی ئێمەیە
مۆڵکی ئێمەیە
لەو کۆڵانەیا
..هاتوینەتە دونیا
لەو کۆڵانەیا..پێمان گرتوە
رۆژێکیش وەک باپیرمان
لە هەمان ئەو کۆڵانە داخراوە
دونیا جێ ئەهێڵین……
،،،،،،،،،
ئاخر ئێمە عاشقی ڕووبارەکەین
مەگەر نا …!!
ناتوانین لە پشتی دیوارەکەوە بین
مەگەر نا…!!
ناتوانین هەموو عومرمان تینوو بین
مەگەر نا .!!
نابێ هەر هەناسەی
حەسرەت هەڵکێشین
مەگەر نا..!!
دەستی شەکەتم بگرە
با : دیوارەکە بڕوخێنین
رۆژێک….
هەر ڕۆژێک بێ
دوور یا نزیک
پێکەوە
بەو رووبارە گەورەیە ئەگەین
تینۆێتی خۆمان ئەسپێرین
بە پاکی و بێ گەردی رووبار
…رووبارە گەورەکە
دەستی شەکەتم بگرە…
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
بەدستکارییەوە : پشکۆ ناکام
سێپتەمبەر 2017

ئاواز : بایک بیان
گۆرانی: داریوش اقبالی

Previous
Next
Kurdish