Skip to Content

پارچه‌یه‌ك له‌رۆمانه‌ شیعری ( پارچه‌كانم كۆكه‌نه‌وه‌ ) … ستار ئه‌حمه‌د …..

پارچه‌یه‌ك له‌رۆمانه‌ شیعری ( پارچه‌كانم كۆكه‌نه‌وه‌ ) … ستار ئه‌حمه‌د …..

Closed
by ئه‌یلول 23, 2017 General, Poems

ئەوەنا دەبینی خەڵكی
هەموو فریشكیان كەوتووە
شار لەنێو تابووتی ژانا
خەوی مەرگی لێ كەوتووە
دەست بۆ هەرچی دەبەی نییە
تەنها وشەیەكی تازە
بەرگوێ و دەرونمان دەكه‌وێ
هەر قەیرانە
هەموو شەوێك
شەقامی شار
گیرۆدەی هەزار تاوانە
چەندین ساڵە چیتان كردو
كێ بەم بەزمەتان حەساوە
ماڵ وێران و
كاسە بەتاڵ
شاریش بووە بەكەلاوە
سلێمانی ..
ئەو شارەی گوڵی دەباران
چاوی بڕیوەتە
وردەواڵەی ئاغای تاران
دهۆك ..
نان و دۆشاوی تورك نەبێت
بەرۆژێك رەق دەبێتەوە
كەركوك
لەخۆڵ و خاشاكا
دواهەناسەی مەرگ دەژمێرێ
بەغدادی دۆست
بەری رەنج و
مووچەی پێشمەرگە نانێرێ
رابەری هزری پێشكەوتوو
سەركردەی نەوەی خانزادیش
رۆژێك لەلای میری دوبەی
سعودیەو
توركیادا
نمایشی ئەیوبی و
شاعەباس دەكا
گەلیش هەر دەست لەسەر دڵە
كەی بارانی سۆزو میهری
رابەری میللەت داده‌كا

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish