Skip to Content

بۆ ریفراندۆم کرا ؟ …. دڵشاد مەجید

بۆ ریفراندۆم کرا ؟ …. دڵشاد مەجید

Closed
by ئه‌یلول 26, 2017 General

لەتێڕوانینمان بۆ دیگادو خوێندنەوەی ململانێی هێزو ڕاگرتنی پارسەنگی هێز ٠٠لەنێوان هێزە ئیقلمیەکان ٠٠
دواتر دابەش بوونی ئەو هێزە ئیقلیمیانە٠٠ بەسەر جەمسەربەندی هێزە گەورەکانی دونیا٠٠
هەموو خوێندنەوەکان وا مەزەندە دەکران٠٠ لەنێوو ململانێی ئەو هێزانە ریفراندۆمی هەرێم ناکرێ و ئەنجام نادرێ٠٠
بەڵام ریفراندۆم دەرچەو ڕووداوێکی زۆر گرنگ و یەکلاکەرەوە بوو بۆ دووپات کردنەوەی ڕاستیەک ٠٠ کە هاوکێشەکان و ململامێنی هێزەکان لەناوچەکە گۆراوە٠٠ هەروەها ریفراندۆم ئەو پرسیارە بێ وەڵامەی وەڵامداینەوە٠٠ بۆچی یەکێتی و پارتی سەبارەت بەپرسی سەربەخۆیی٠٠بەردەوام خاوەنی دوو دیدو دوو ووتاری جیاواز بوون٠٠ کەچی ئەمرۆ بۆ پرسی سەربەخۆی و ریفراندۆم و دەوڵەت بوونە خاوەنی یەک ووتار ؟

ئەم گۆرانگاریانە چین؟

.١- ریفراندۆم تەحالفێکی نوێی ئیقلیمی بۆ ئاشکرا کردین٠ئەویش هەماهەنگی و ریزبەندی تورکیاو ئێرانە٠کە ئەم دوو هێزە پەیوەندیەکانیان لە قوناغی ململانێوە گواستۆتەوە و گۆریوە بۆ قوناغی هاوکاری و هەمانەگی و هاوپەیمانی٠ بوونەتە دوو هێزی دۆستی یەکتر

٢- ئەو هاوکاری و هەماهەنگیەش دەرهاویشتەی ململانێی نێوان هەردوو زلهێزی ئەمریکاو رووسیا لە ناوچەکە وهەروەها لەئەنجامی گەمەکانی ئەمریکا لەسوریاو عیراق و پەیوەندیە نوێیەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزە لۆکاڵیەکانی وەک پەکەکەو یەپەکەیە سەریهەڵداوە٠ بۆیە ئەو دوو هێزە لەنێوان بژاردەی نزیکیان لە زلهێزەکان بەتەواوەتی خۆیان لە جەمسەرگەری وورچەکەی رووسیادا یەکلاکردۆتەوە٠

٣- بەواتایەکی تر جاران بەحوکمی یەکتربڕینی پەرژەوەندیەکانی ئێران و تورکیا لەهەرێم .. ئێمە کەوتوبووینە ئەو هەڵەیەی، ٠٠ کە زۆنی سەوز لەترسی هەرەشەو گوشارو هەژمونی ئێران پاشەکشە دەکا لەبەرامبەر ریفراندۆمەکەی بارزانی و تورکیا٠٠ ئەمەش ئەو هەڵەیە بوو لەو تێگەیشتنەمان کە هەر بەحسابی کۆن مامەڵەمان لەگەڵ شێوازو جۆری پەیوەندی و ململانی نێوان تورکیاو ئێران دەکرد. بەڵکو زۆربەی حزبەکان و سیاسیەکانی رێزی دووەمی سەرکردایەتی ناو یەکێتیش کەوتوونەتە ناو ئەو هەڵەیە٠

٤- بەروونی دەرکەوت و ئاشکرا بوو، کە هەڵگرانی بانگێشەی ریفراندۆم و ڕابەرانی ریفراندۆم، ئێستا لە لەچ بەرەیەکی جەمسەرگی هێزە ئیقلیمیەکان و هێزە گەورەکانن، شوناسی ریفراندۆمچەیەکان شوناسێکی ئێرانی و تورکی+ رووسیە
٠
٥- درۆیەکی گەورەیە ، ئێمە واتێبگەین، کە ئێران دژی ریفراندۆمە.

بە مانایەکی تر تورکیا چەند دژی ریفراندۆم بێ یا دۆست بێ٠٠ ئێرانییش بەهەمان مەسافە دوور و نزیکە٠٠بۆیە پارتی بە ئاگاداری یەکێتی، هەر کاتێک لەژێر گوشاری قاعدەکەی خۆی لەو پرۆسەیە بکشێنێتەوە بەبیانووی تەخوین کردن و پیاوی ئێران و قاسم سلێمانی ئەو مەیل و خواستە لەگۆڕ بنێن٠٠٠ واتە ئەگەر یەکێتی چەند پیاوی ئێران بێ٠٠ ئەوا پارتیش هەربەقەدەر یەکێتی پیاوی ئێرانە٠٠ بۆ پەیوەندی یەکێتیش بەتورکیاوە هەمان پرۆسەیە٠
بۆیە لەقۆناغی داهاتوو، پەیوەندی یەکێتی و پارتی توندوتۆڵتر دەبێ٠٠ ئەو پەیوەندیەش بەردەوام دەبێ٠٠ تا هاوپەیمانی تورکیاو ئێران بەردەوام بێ٠٠ مەسەلەی سنوور داخستن و ئابلۆقەی ئێران و تورکیاش، لەسەر هەرێم ئەگەر ببێ وبکرێ٠٠ کردەیەکی کاتیە بۆ ئیدارەدانی تورەیی عیراقە٠٠
بەڵام ئەو ریسکەش هەیە٠٠ تا یەکێتی و پارتی تێوە بگڵێن لەناو ئە هاوپەیمانیەی ئێران و تورکیا، زیاتر دووردەکەونەوە لە ئەمریکا و ئەوروپا٠

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish