Skip to Content

ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیا و کوردستان و بەراوردێکی هەڕەشەکان! … هیوا ئەحمەد

ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیا و کوردستان و بەراوردێکی هەڕەشەکان! … هیوا ئەحمەد

Closed
by تشرینی یه‌كه‌م 4, 2017 General

هەرێمی کەتەلۆنیا کە لە ساڵی ١٩٧٨ وە لە چوارچێوەی ئیسپانیادا مافی ئۆتۆنۆمی هەیە و حکومەتی ناوەندی کە سەربە ئەوروپای لانکەی دیموکراسی و مافی مرۆڤە، هەمیشە دژ بە مافی ریفراندۆم و جیابونەوەی ئەم هەرێمە بوە.
ئەمرۆ کەتەلەۆنیەکان بۆ وەڵام بەو پرسیارە: “کەدەتەوێ کەتەلۆنیا ببێتە کۆمارێکی سەربەخۆ یان نا” ڕویانکردە بنەکەکانی دەنگدان بەڵام ئەو بنکانەی کە لە لەلایەن پۆلیس و دەزگا ئەمنییە نهێنیەکانی حکومەتی مەدریدەوە چواردەوریان بە پۆلیس تەنراوە و دەرگاو پەنجەرەکان شکێنراون و سندوقەکانی دەنگدان دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە دڕندانەترین شێوە دژی دەنگدەران دەوەستنەوە و ڕێگە لەدەنگدانیان دەگرن!

ئەمە ئەو وڵاتەی لانکەی دیموکراسیی و ئازادی ومافی مرۆڤەیە کە هەر لەسەرەتاوە دژ بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی کەتەلۆنیەکان بوە و چەندین هەڕەشە وگوڕەشەی سیاسی و ئابوری کردەوە تا گەیشتوە بە بەکارهێنانی هێز بۆ هەڵوەشاندنەوەیی و ئەنجام نەدانی ریفراندۆمەکە.
ئەمە کاردانەوەی ئیسپانیایەکی دیموکراسییە لەبەرامبەر دانیشتوانی هەرێمێکدا کە دەیانەوێ مافێکی خۆیان کە دەنگدانە لەسەر پرسێک پیادە بەکەن، بەریتانیای دیموکراسیش هیچ درێغی نەکرد لەبەکارهێنانی ترس و فشاری ئابوری و سیاسی وکۆمەڵایەتی لەبەرامبەر سکۆتلەندیەکاندا کاتێک ڕیفراندۆمیانکرد، کەواتە دەبێ وڵاتێکی شۆڤێنی عەرەبی دیکتاتۆر و حکومەتێکی ناوەندی فاشیست و ئسلامی شیعی و تایەفەگەری چ هەڵوێست و کاردانەوەیەکی دڕندانە و فاشیستانەی هەبێت لەبەرامبەر ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان و خواستی جیابونەوەی کوردساتان و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا!
قسەم لەوە نییە کە بۆ مەبەستێکی سیاسی وحیزبی دیارکراو نەتەوێ تێبگەیت و ڕیاکاریانە خەریکی چەواشەکاری بیت، بەڵام ئەوە زۆر سادەیە کە لەوە تێبگەیت کە حکومەتی عێراق نە لە ڕابردودا وە نە لە ئێسا و داهاتوشدا هیچ کات ڕێگەنادات بە خۆشی وبێ هەڕەشە وگوڕەشەکردن بهێڵێت کوردستان ڕیفرادۆم بکات و جیابێتەوە!

ئەمە حاڵی هەموو حکومەتە سەردەستەکانە کە بەزۆر و بەزەبری چەک ناوچەیەک و دانیشتوانەکەیان خستۆتە ژێر قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆیانەوە ئەویش لەبەر ئەوەی کە بەرژەوەدنی سیاسی و ئابوریان لەو ژێردەستەیی و هێشتنەوەیەدا هەیە. هەرێمی کەتەلۆنیا جگە لە هەڵکەوتە جوگرافیەکەی لە ١٧% ئابوری ئیسپانیا پێکدەهێنێت و مەڵبەندێکی ئابوری گرنگە هەر لەبەر ئەم هۆکارە حکومەتی ناوەندی ئیسپانیا زۆر دڕندانە بەرەوڕوی ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیەکان دەبێتەوە. هەرێمی کوردستان جگە لە هەستیارییە سیاسی و جوگرافیەکەی لەبەرامبەر وڵاتانی عێراق، ئێران، تورکیا و سوریادا وە هەبونی خودی کێشەی کورد لە خودی ئەم وڵاتانەدا، لەهەمانکاتدا سەروەت وسامانێکی نەوتی و گازی گەورەی تێدایە و حکومەتە چاوچنۆک و سەرکوتگەرەکانی ناوەند و دەوروبەر چاویان تێبڕیوە. هەر بۆیە هەر کەسێک ئەلف وبێیەک لە سیاسەت بزانێت و خۆی لە گێلی نەدات ئەوە دەزانێت کە ڕیفراندۆم و جیابونەوەی کوردستان هیج کات حکومەتی شۆڤێنی و فاشیستی عێراق ئەوە قبوڵ ناکات و ئەوەی بۆی بکرێت لەبەکارهێنانی هێزی سەربازی و هەڕەشەو فشاری سیاسی وئابوری و دیبلۆماسی.. درێغی ناکات. سەرئەنجام ریفراندۆم و جیابونەوەی کورستان دەبێت بەسەریدا فەرز بکرێت و بکرێتە ئەمری واقیع.

هیوا ئەحمەد
١/١٠/٢٠١٧

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish