هه‌نگاوی دووه‌می فیستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی، له حه‌وت ڕۆژدا … عه‌بدولوه‌هاب شوانی*
خوێندنه‌وه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه، بۆ تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی …
به‌ده‌ر له كاریگه‌رییه ئاینی و كه‌لتووری و داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌ده‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی كه‌سی و بێ گشتاندن و به‌ڕه‌ها قسه‌كردن، بگره له ڕوانگه‌ی دیدگایه‌كی واقیع بینانه و ڕاستگۆیانه و سه‌رده‌میانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیشه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كی و كارێزما كوژه، تاك له‌سه‌ر بنچینه‌ی” (تۆڵه و ڕق و جیاوازی) په‌روه‌رده ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه ( سوپاس و ده‌ست خۆشی و ببووره) نه‌بۆته كلتوور تیایدا.
بۆیه ئه‌م فه‌رهه‌نگه خراپه له نێو هه‌موو كایه (ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیری) كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و جیهانی سێیه‌م” ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه تاكه‌كانی قه‌باره‌ی خۆیان نازانن هه‌میشه گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی خۆیان و به‌رزتر له به‌ژنی خۆیان ده‌دوێن و به‌رزده‌بنه‌وه، تاكه‌كانی هه‌رگیز به‌رگه‌ی بچوكترین ڕه‌خنه و كه‌مترین فه‌رامۆش كردن ناگرن و ده‌ته‌قنه‌وه و باش و خراپ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه هه‌رگیز ده‌ست خۆشی و پشتگیری نه‌بۆته كلتوور، چونكه په‌روه‌رده له ڕه‌گه‌وه تاكێكی دڵ گه‌وره‌ی درووست نه‌كردووه بۆ نێو كۆمه‌ڵگه كه گیانی هاوكاری و رێزی تیدا ئاماده‌بێت.
تاكێكی به‌رهه‌م هێناوه له‌خۆشی له خۆبایی ده‌بێت و ئاگای له ده‌وروبه‌ری خۆی نامێنێت و قه‌باره‌ی خۆی وون ده‌كات، له هه‌مان كات له ناخۆشی ئاگای له خۆی نامێنێت و به‌هه‌مان شێوه قه‌باره‌ی خۆی وون ده‌كات و ده‌یان هه‌ڵس و كه‌وتی سه‌یری لێ ده‌رده‌كه‌وێ.
له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه تاكه‌كان ده‌یانه‌وێ به كه‌مترین ماندووبوون، زۆرترین شتیان ده‌ست كه‌وێ، به كه‌مترین توانا زۆترین ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، به كه‌مترین ته‌مه‌ن زۆرترین به‌رهه‌میان هه‌بێت، به كه‌مترین هه‌وڵ زۆرترین ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێت.
له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه، كه‌سانێك له هه‌وڵ و تیكۆشان و شه‌ونخویندان كه‌چی كه‌سانی تر له‌سه‌ر خوانه‌كان به قات و ریباته‌وه ده‌بینرێن.
هه‌میشه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه، یاریزانه ڕاسته‌قینه‌كان وون ده‌بن و یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان ده‌بینرێن و ده‌ست خۆشیان لێ ده‌كرێ و ئه‌وان دێنه پێشه‌وه و پاڵه‌وانه‌كانیش ده‌كشێنه‌وه و گۆڕه‌پان بۆ ئه‌م یاریزانه خراپانه چۆڵ ده‌بێت.
به‌و ئه‌زموونه‌ی له فیستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان له هه‌ولێر هه‌مه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و ئه‌وه‌ش كه له فیستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی وه‌ك میوانی حه‌وت ڕۆژ بینیم، ڕووخساری كاره‌كته‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیم زۆر جوان بۆ ده‌ركه‌وت كه به‌شی ده‌یان توێژینه‌وه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێڕی ده‌كات ، ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی منیش هه‌ر ته‌نها بۆ كاره‌كته‌ره‌كانی به‌شداربووی نێو ئه‌م فیستڤاڵانه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه له‌ده‌ره‌وه‌ی فیستڤاڵه‌كان ده‌یانه‌وی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له فیستڤاڵ بده‌ن و ڕووخساری فیستڤاڵه‌كان ناشیرین بكه‌ن.
فیستڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌م خوله‌یدا به‌ژن و باڵای به‌رزتر ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕوداوانه‌ی هاتنه پێش، یه‌ك له‌وانه” وه‌فاتی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال، به‌ڵام ڕازاوه‌یی و شۆخ و شه‌نگی و به‌ژن و باڵای زراڤی فیستڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیاربوو، هه‌ندێ كه‌م و كورتی و كێشه له پڕ دروست ده‌بن له گشت فیستڤاڵه‌كانی جیهان، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌رگیز نابێت گه‌وره‌تر بكرێن له قه‌باره‌ی خۆیان و له‌به‌رچاوبگیرێن له‌چاو فیستڤاڵێكی گه‌وره كه ئامانجی زۆر مه‌زنتری هه‌یه، گه‌وره‌كردنی ئه‌م كه‌موكورتیه بچووكانه و بچوككرددنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه گه‌وره‌ی كه فیستڤاڵ هه‌ڵیگرتووه له عه‌قڵ و زیهنی تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات هه‌میشه ئاماده‌گی هه‌یه.
له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه یه‌ك سیاسه‌ت په‌یڕه‌وده‌كرێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆ من نه‌بێت، نابێت بۆ كه‌س بێت، یاخود ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتی فیستڤاڵ بۆ من بوو، فیستڤاڵێكی باشه، ئه‌گه‌ر بۆمن نه‌بوو زۆر خراپه، له‌ژێر كارلێكی ته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان له فیستڤاڵ و كایه‌كانی تر ده‌ڕوانن.
فیستڤاڵ منی تیدا نه‌بوو خراپه، و بگره هه‌رچی عه‌یب و عاره ده‌یخاته پاڵی و ئه‌گه‌ر منیشی تیدابوو زۆر باشه.
ئه‌مه هه‌ر ئه‌و تۆمه‌تیه ده‌خریته پاڵ فیستڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و فیستڤاڵه‌كانی تر، له كاتێك سینه‌ماكار و هونه‌رمه‌ند كه فیلمی به‌شداره، ده‌بێت به‌هه‌موو ئه‌نجامێكیش رازی بێت، ئه‌وه لێژنه‌ی دادوه‌رانی فیستڤاڵه له‌ژێر چه‌ند یاسا و ڕێسایه‌ك بڕیارده‌ده‌ن كه‌وا كێن ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن براوه‌ی خه‌ڵات، نه‌وه‌ك میزاجی كورتبینی چه‌ند كه‌سێك.
ئاخر له كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و جیهانی سێیه‌م، زۆربه‌ی تاكه‌كانی به چه‌ندین ماسك ده‌رده‌كه‌ون و تۆ هه‌رگیز ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان نادۆزیته‌وه ئه‌وان له پشت سه‌دان ماسك و ده‌مامك خۆیان شاردۆته‌وه و زۆر جاریش كه ئه‌و ماسكه داده‌ماڵرێت و حه‌قیقه‌تی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه بۆنی گه‌نیویان سه‌د رۆژ ده‌ڕوات و له گه‌وره‌یی مرۆڤ بوون كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ده‌بنه نموونه‌یه‌كی زۆر خراپی مرۆڤ و له مرۆڤ بوون بێ ئومێدمان ده‌كه‌ن و له‌م قه‌ره‌باڵغیه‌وه هه‌ستی ته‌نیایی دامان ده‌پۆشێت و نامۆبوون هه‌ناسه‌مان پڕ ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی به ته‌نیا ده‌بێت هه‌نگاو بنێین و به‌سه‌ر پلیكانه‌كانی سه‌ركه‌وتن بڕۆین.
ئاخر هیچ كاتێك بۆ ئه‌وه‌ی شاعیرێكی باش بیت پێویستت به بڕوانامه‌ی به‌شی كوردی نیه له زانكۆ، بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانی بێژێكی به‌نێوبانگ و سه‌ركه‌وتووبیت پێویستت به بڕوانامه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌شی موزیك نیه، بۆ سینه‌ماش به‌هه‌مان شێوه, چونكه هونه‌ر به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ده‌بێت له زاتی تۆ دابن، به كاغه‌زێكی ئه‌ی فۆر ئه‌وه‌ی له زیهنت هه‌یه زیاد ناكات ئه‌گه‌ر هونه‌ر له وجودی تۆ نه‌بوو، ئاخر كه‌سێك نه‌توانی دوو رسته‌ی جوان به زمانی كوردی ده‌ربرێت چۆن ده‌توانی تۆ دوو دێر شیعری جوان بنووسێ، ئه‌گه‌ر سینه‌ماكارێك دوو خه‌یاڵی جوانی نه‌بوو، دوو ووشه‌ی جوانی ده‌ست نه‌كه‌وت له خه‌یاڵ و دوو ڕسته‌ی جوانی پێ نه‌خوڵقا، قوڵایی نه‌بوو له بیركردنه‌وه و قسه‌كردن چۆن ده‌توانێ دوو كاری جوان بهێنێته بوون، خۆ (یه‌ڵماز گۆنه‌ی) كه به باوكی سینه‌ما كوردی ده‌ناسرێت، ده‌رچووی به‌شی یاسا بوو، ئه‌وه‌ی یه‌لماز گۆنه‌یی درووست كرد بڕوانامه‌ی به‌شی سینه‌ما نه‌بوو، نه‌خێر ئه‌زموون و خه‌یاڵ به‌رزی و قوڵایی زیهنی ئه‌وبوو بۆ هونه‌ر و سینه‌ما و سینه‌ما له زاتی ئه‌و بوونی هه‌بوو.
مرۆڤ قوڵایی نه‌بوو نه‌بوو ناتوانێ كاری جوانیش ئه‌نجام بدات، ئه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكار زیاتر پێویسته ئه‌م قوڵاییه، چونكه له هونه‌ر ته‌نها قوڵاییت پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌زموون.
بۆچی كه‌م كاری سینه‌ما ئێستا ڕامان ده‌چڵه‌كێنێ، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسانه چونكه قوڵایی تیدا نیه ته‌نها به‌ڕێكردن و زیاتر كردنی ژماره‌ی فیلمه و پڕكردنه‌وه‌ی سی ڤی یه و هیچتر.
فێكتۆ هۆگۆ ده‌ڵێت: جوانی با نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌شه ده‌بێت ڕاچه‌ڵه‌كێن بێت، زۆربه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یبینن له هونه‌ر و له سینه‌ما و موزیك جوانی نیه، بۆیه ڕامان ناچڵه‌كێنن.
كاتێك سینه‌ماكارێك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی وه‌رنه‌گیراوه له فیستڤاڵ یاخود وه‌رگیراوه و خه‌ڵاتی نه‌بردووه، فیستڤاڵێك ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، له‌كاتێك ئه‌و بۆ جارێكیش بیری له قه‌باره‌ی خۆی و قه‌باره‌ی كاره‌كانی خۆی نه‌كردۆته‌وه له چ ئاستێكه، ئه‌وه‌ی گشت كایه‌كانی له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه ئیفلیج كردووه و تووشی نه‌زۆكی كردوون، تێنه‌گه‌یشتنه له قه‌باره‌ی خود و قه‌باره‌ی كار، ئه‌وانه‌ی كه قه‌باره‌ی خۆیان نازانن ئه‌وانه خه‌مبارترین كاره‌كته‌ره‌كانی نێو كایه‌ی هونه‌رن، ئه‌وانه له جێگه‌ی خۆیان چه‌قیون و هه‌نگاوی به‌رزتر ناتوانن بهاوێن، چونكه ڕێگه‌كه له‌به‌رده‌میان ڕۆشن نیه.
ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ڵده‌گرێ بۆیه ده‌مه‌وێ له كۆتایدا قسه له‌سه‌ر لایه‌نی كارگێڕی فیستڤاڵ بكه‌م، كه له‌م ڕووه‌وه فیستڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی” ئاستێكی زۆر به‌رزی پێوه‌دیاربوو، به‌هۆی بوونی ستافی كاری فیستڤاڵ و ستافی خۆبه‌خشی فیستڤاڵ كه هه‌موویان به سیسته‌م كاریان كرد و هه‌موو ئاستی خۆیان و پسپۆڕی خۆیان و شوێنی كاری خۆیان و سنووری كاری خۆیان ده‌زانی، ئه‌گه‌ر نه‌بووبن به‌هۆی ئاسانكاری بۆیه‌كتر هه‌رگیز نه‌ده‌بوونه به‌ربه‌ست بۆ هاوكار و هاوڕێكانیان، ئه‌م ڕووخۆشی یه له ڕووخساریان و ئه‌م ڕێزه‌ی له میوان و سینه‌ماكارانیان ده‌گرت نیشانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو و شارستانی و ڕۆشنبیری شاری سلێمانی بوو و له هه‌مان كات خاڵێكی گرنگی سه‌ركه‌وتنی ڕووی ئه‌ته‌كێت و لایه‌نی كارگێڕی فیستڤاڵ بوو.
مامۆستای ڕاسته‌قینه خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كانن، به‌رێوه‌به‌رانی فیستڤاڵ سه‌لماندیان ئه‌وان مامۆستای ڕاسته‌قینه‌ن، سه‌لماندیان كه‌وا سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیرییه و هه‌موو هه‌نگاوه گه‌وره‌كانی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ و كلتووری له‌وێوه سه‌رچاوده‌گرێ و هه‌نگاو ده‌نێ.
فیستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نا و له داهاتوو ئه‌گه‌ر به‌م گڕووتینه‌وه به‌رده‌وام بن و هه‌نگاوه‌كان به‌رزتر ده‌بن و ده‌بنه جێگه‌ی ئومێدی ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران.
* نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر، ماسته‌ر له یاسا و كارگێری گشتی