Skip to Content

پێویست ناكات گوێ‌ لەشەنگالیەكان بگری ” ئەحمەد ” بدوێنی بەسە.

پێویست ناكات گوێ‌ لەشەنگالیەكان بگری ” ئەحمەد ” بدوێنی بەسە.

Closed
by ئه‌یلول 29, 2016 Literature, Poems

ئەرسەلان مەحمود

ئەوەی
تاقەتی خوێندنەوەی
“گەرمیان و، هەڵەبجەو، پشدەر ”ـی، نەبوو،
وێنەی گەنجە ئەتككراوەكەی ” هەولێر ” ـی
پیشانبدەن !!

ئەوەی
كاتی هەڵدانەوەی
پەڕ پەڕی تراژیدیاو، كۆڕەوەكانی”91 و 96″ـی نەبوو،
وێنەی پێشمەرگە ئەتككراوەكەی”27ی ئەیلولی 2016″ـی
بدەنە دەست !!

پێویست ناكات،
گوێ‌ لەشەنگالیەكان بگری! ” ئەحمەد ” بدوێنی بەسە،
تێدەگەی بۆچی و، لەبەرچی
ئەتككران !!

گرینگ نیە،
یەكبەیەكی سەنگەرەكانی یادەوەری بگەڕێی،
مێژووی كورد، یانی قەشمەرخانەی خێڵ، پێكدادانی دوو تاشە بەرد،
یانی ئەتككردنی جەنگاوەری ڕۆشنایی !!

ئەتككردن،
جگە لەبەهێزكردنی
زەوقی ئەتككردنی یەكتری، هیچ شتێكی دی، بەهێز ناكات،
مرۆ دەكا بەهەر شتێك جگە لەخۆی، قوربانییەكانی
جیاناكرێنەوە، لەهیچ !!

كردەی
ئەتككردن،
ملیۆنەها جار، ملیۆنەها فرسەخ،
لەكردەی حزبییەوە، دورە، ئەوەی نەتوانێ‌ عاشقی ژیان بێت،
ناتوانێ‌ ئازادی قبوڵ بكات، ئاگاداری
نیشتمان بن !!

ئەرسەلان مەحمود

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish