كه‌ركوك له شا ئیسماعیل سه‌فه‌وییه‌وه بۆ حاجی قاسم سلێمانی … عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
548 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر توركمانه سونییهكان له رێگای سوپای ئاق قۆینلوه‌وه هاتنه كه‌ركوك پاش داگیركردنی عێراق, دوای 39 ساڵ له‌و مێژووه سه‌فه‌وییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ئیسماعیل سه‌فه‌وی كه‌ركوك داگیره كه‌ن به بێ شه‌ڕ و توركمانه شیعه قزڵباشییه توركمانه‌كان دێنه ناوچه‌كه‌و جێگیر ده‌بن تیایدا, دوای 26 ساڵ كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی توركمانه قزڵباشیه‌كان ” شیعه‌كانی ئێستا” هات, له ساڵی 1534 كه‌ركوك گه‌ڕایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان تا داگیركردنی له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌رده‌وام بوو, دوای 483 ساڵ له یه‌كه‌م داگیر كاری له لایه‌ن قزڵباشییه‌كانه‌وه, جارێكی دیكه ئێرانییه‌كان له رێگای قاسم سلێمانییه‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاری كه‌ركوك وه‌ك براوه‌یه‌ك, له قۆناغی دووه‌مدا پێشبینی ناكه‌م مانه‌وه‌یان وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م درێژ بێت و 26 ساڵی دیكه به‌رده‌وام بێت.
له گه‌ڵ هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك وتمان هه‌ڵه‌یه, كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری ریفراندۆمی دا, زانیمان ته‌ڵه‌یه‌كی ترسناكه‌و كورد ده‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ی كه‌ركوكه‌وه, چونكه پێكهاته‌ی دیمۆگرافی شاره‌كه , ئه‌وه نییه له رێگای نمایشی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه یه‌كلا بكرێته‌وه, رۆژه‌كانی پێش و دوای ریفراندۆم زۆر ته‌ڵه‌ی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی له شاره‌كه نرایه‌وه باش بوو كه‌س تێی نه‌كه‌وت, هه‌رچه‌نده هه‌موو بۆمب هاویشتنه‌كان ده‌ستكرد بوو, ده‌یه‌ویست سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان بسوتێنێت نه‌ك كه‌سی دیاری كرا‌و, بۆمبه‌كان ته‌ڵه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر بوون له كاره‌ساته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
كه‌ركوك شارێكی كۆسمپۆلیتیه نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی, ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له نه‌ته‌وه‌ییه كورد‌و توركمان و عه‌ره‌ب و شیعه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به بێ شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و قڕكردن نایاته دی, به پێی ئاماری ساڵی 1957 كه رێكترین و گونجاوترین ئاماره تا ئێستا ئه‌نجام درابێت, پێكهاته‌ی شاره‌كه وه‌ك پارێزگا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: كورد”187592″ 48,2%, عه‌ره‌ب”109630″ 28,2% و توركمان”83371″ 21,4% ی پێكهاته‌ی شاره‌كه‌پێك ده‌هێنن, ژماره‌كه‌ی دیش سریان و ئه‌وانی دی, هه‌رچی ناوه‌ندی شاره عه‌ره‌ب 27127.كورد40047 و توركمان 45306 و كلدان و سریان 1509 پێك ده‌هێنن, واتا وه‌ك پارێزگا كورد یه‌كه‌مه, وه‌ك ناوه‌ندی شاری كه‌ركووك توركمان له‌و كاته زۆرینه بووه, وه‌لێ كۆچی هاووڵاتیانی لادێ بۆ شار له قۆناغی سه‌رمایه‌داری كه له دوای ساڵی 1958 به هۆی بنج داكوتانی سسته‌می سه‌رمایه‌داری و كۆتا كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌به‌گایه‌تی دیارده‌یه‌كی سروشتی و ئاساییه.
كه‌ركووك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێمای تێكۆشانی سیاسی ناسیۆنالسته‌كانی كورد و توركمان و شیعه‌كانه”به‌هۆی بوونی مه‌زاری 3 ئیمامیان زه‌ین عابدین و ئیمام قاسم و ئیمام عه‌باس” بۆیه هه‌ستیاره بۆ نیشته‌جێ بوونی خهَلكی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه, واتا كه‌ركوك شاری كۆسمپۆلێتی داخراوه بۆ هاوڵاتیانی خۆی, نه‌ك هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه كه به مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافی شاره‌كه بۆی دێن.
ئایا ده‌ستیان له كه‌ركوك هه‌ڵگرت؟
ئه‌گه‌ر شه‌ڕو په‌لاماره‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا له ساڵه‌كانی 2008 به دواوه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كانی دوزو هه‌ڕه‌شه‌كان فه‌ریق روكن عه‌بدائه‌میر زه‌یدی سه‌ركرده‌ی تیپی دجله بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو كه‌ركوك به ته‌واوی له بیری خۆمان ببه‌ینه‌وه بیكه‌ینه مێژوو,لێره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه كه‌ركوك شارێكی هه‌ستیاره بۆ زۆرینه‌ی پێكهاته‌كان”كورد, توركمان شیعه‌و سونه, عه‌ره‌ب شیعه‌و سونه”, بۆیه ده‌ست بردن بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ته‌واوی پارێزگاكه‌و بایكۆتكردنی له لایه‌ن توركمان عه‌ره‌به‌وه بۆ خۆی پرۆسه‌كه‌ی خسته ژێر پرسیاره‌وه, بڕیاردان له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له شاری كه‌ركوك به ته‌واوی پارێزگاكه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بوو, ده‌بوایا له‌وپه‌ڕی به‌شێكی شاره‌كه ئه‌نجام بدرابایا,ده‌توت حكومه‌تی كوردستان روسیایه‌و ریفراندۆم له قرم ئه‌نجام ده‌دات, له‌شكری سورو یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی خاكی جیهان له پشتێتی.
ده‌بوایا چاره‌نوسی شاری كه‌ركوك به پێی ده‌ستور له ساڵی 2007 یه‌كلا بكرابایاته‌وه, وه‌لێ له 2017هش حكومه‌تی عێراقی رازی نه‌بوو, جارێكی دیكه گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌نوسی كه‌ركوك بكاته‌وه, له‌و كاته‌ی كورد خه‌ونی به‌وه ده‌بینی كه‌ركوك بكاته پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی, كه‌چی عێراق به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 رازی نه‌بوو, به‌رده‌وام كات ده‌كوژێت بۆ ئه‌وكاته‌ی كۆتایی به كێشه‌كانی له گه‌ڵ سونه ده‌هێنێت و هێزه نیمچه لیبراڵه‌كانی عێراق زیاتر په‌راوێز ده‌كات, نه‌ك ماده‌ی 140 جێبه‌جێ ناكات, به‌ڵكه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه فیدراڵیه‌تی كوردستان بێهێزو بچوك بكاته‌وه.
چه‌ند رۆژێك پێش ریفراندۆمه‌كه دادگای كارگێڕی عێراق هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له كه‌ركووك هه‌ڵوه‌شانده‌وه, پێشتریش ویستی بێته‌وه ئه‌و سه‌ربازگایانه‌ی كه له ساڵی 2014 به‌جێی هێشتبوو, هه‌رچه‌نده گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ربازگایانه به بونی شه‌ڕی داعش بۆ ئه‌و گرنگ نه‌بوو, پێی باش بوو هه‌ڵیبگرێت بۆ دوای شه‌ڕی داعش به تایبه‌تیش دوای گرتنه‌وه‌ی حه‌ویجه, بۆیه كردییه دوا ویستگه‌ی شه‌ڕی خۆی به‌رامبه‌ر به داعش.
له‌و داواكارییه‌ی هێزه ئاسایشه‌كانی عێراق كه ئاراسته‌ی هاووڵاتیان كرا له چه‌ند رۆژی پێش هێرشه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تیایدا نوسراوه: زۆر چاوه‌ڕوانمان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك, كه‌واتا ویست كۆنتر بوو له ریفراندۆم بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك ئه‌گه‌ر ئاشتیانه بێت, داگیركردنی له بارودۆخی شه‌ڕدا,حه‌سه‌ن تۆران جێگیری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی رۆژی پێش هێرشه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وتی : سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و بیره نه‌وته‌كان په‌یوه‌ندی به ریفراندۆمه‌وه نییه, پێش ریفراندۆم داڕ‌ێژرابوو,به‌رپرسێكی باڵای نزیك له حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به شه‌رق ئه‌وسه‌تی وت : رێگا ناده‌ین كورده‌كان له رێگای نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه بچنه بازاڕی نه‌وته‌وه, هه‌رچی ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیته‌ره وتی “قاسم سلێمانی نه‌یشارده‌وه له زوه‌كه‌وه حه‌شدی شه‌عبی و حكومه‌تی عێراق به نیازی په‌لاماری كوردستانن, هاوپه‌یمانی نیشتمانیش هه‌میشه رێگریان ده‌كرد له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140, حه‌نان فه‌تلاوی راشكاوانه وتی 10 ساڵه رێگری ده‌كه…. هه‌موو ئه‌مانه ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ركوك ناوچه‌كانی دیكه هه‌ر یه‌كه‌ی به پێی گرنگییه‌كه‌ی له روانگه‌یه‌كه‌وه , شه‌نگار له‌به‌ر هیلالی شیعییه‌كه‌ی, داقوق له به‌ر مه‌رقه‌د و پیرۆزییه‌كه‌ی, تازه له‌به‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی و نزیكی له شاری كه‌ركوكه‌وه ….. یه‌ك ده‌قه‌ش له‌بیر نه‌كرابوون, هه‌موو خهونهكان بۆ گه‌ڕانه‌وه بوو بۆیان, له به‌یانامه‌یه‌كدا ئاژانسی پاراستن و زانیاری –زانیاری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت به‌شێكه له رێكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غا له ساڵی 2016 كه په‌یمان له نێوانیان مۆر كراوه, پێشمه‌رگه بكشێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له پێش 9ی حوزه‌یرانی 2014 لێی بوونه,كه‌واتا ویسترا له رێگای ریفراندۆمه‌وه خۆ له‌و ترسه رزگار بكرێت,كه‌چی كه‌وتنه ته‌ڵه‌كه‌وه, ته‌ڵه‌یك ئێستاش نه‌بوایا له پێش هه‌ڵبژاردن خولێك له شه‌ڕ پێویست بوو بۆ عه‌بادی بۆ ده‌رچونه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئازاردا.
به‌ڵام ریفراندۆم توركیای كرده نه‌یاری پارتی و هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاواش وه‌ك مناڵێكی لاسال سه‌یری كوردی كرد, ریفراندۆم نه‌بوایا حكومه‌تی عێراقی ئه‌م هه‌موو پاكێجه‌ی له یه‌ك قۆناغدا داوا ناكرد, ریفراندۆم دۆسیه‌یه‌كی گه‌وره بوو, به‌ڵام كورد خاوه‌ند حیزب و سه‌ركرده‌ی عه‌قڵ بچوك به‌هۆی ئه‌وانیشه‌وه په‌رت و بڵاو یه‌كنه‌گرتوو له ئاستی پرۆسه‌كه‌و كاردانه‌وه‌كانیدا نه‌بوو, هه‌رچه‌نده شه‌وی 25ی مانگ و رۆژانی پێشتر په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كان و كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانیان خۆیان یه‌كلا كرده‌وه‌و هه‌موو به به‌ڵێ ده‌نگیان دا له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی شه‌قامدا, ته‌نانه‌ت له ریفراندۆم هێرۆخان چووه كه‌ركوك ده‌نگی دا, هه‌رچه‌نده پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم له ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌كه له لادانی وێنه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی له شه‌قامه‌كانی سلێمانی, تا هه‌وڵی ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم له كه‌ركوك و كێشه نانه‌وه له ماوه‌ی 22 رۆژی دوای ریفراندۆم هه‌موو لوغمی زۆر گه‌وره بوون له به‌رده‌م پرۆسه‌كه, ترسناكتر له هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه.
ئێستا سڕ كردن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم خه‌ونه, ریفراندۆم ویستی ئازادانه‌ی خه‌ڵكه له ویژداندا چه‌سپیوه‌و ژماره‌كه چووه مێژوه‌وه‌به هیچ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.
حكومه‌تی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر داخوازه‌كانی رابردووی خۆی ده‌كاته‌وه له هه‌ر گفتوگۆیه‌ك پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق, رێزگرتن له ده‌ستور بۆ نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست, ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان,سامانه سروشتیه‌كان , هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه كوردییه‌كان, كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ 12% له زۆرترین حاله‌تدا 13% و دابه‌شكردنی موچه له رێگای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و دانی ته‌نها موچه‌ی 600 بۆ 680 هه‌زار كه‌س و بڕینی موچه‌ی نزیك به 60%ی موچه‌ی موچه وه‌رگران,…. ئه‌مانه‌ش هه‌موو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هه‌یبه‌تێكی هه‌رێم نه‌هێڵێت, واتا كورد خاوه‌نی هیچ نه‌بێت, جگه له مه‌جلس ته‌شریعی و ته‌نفیزییه‌ك له ناو هه‌مان ته‌لاردا به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌وكاته‌وه.
داگیر كردنی كه‌ركوك
حه‌شد له دوزو تاوغ و تازه و بشیر بوون و كۆنترۆڵی ته‌واوی تازه‌و بشیر له ژێر ده‌ستیانا بوو پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر, كه ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ناوه‌ندی شاره‌وه دور بوون, كه‌چی ئه‌و شارۆچكانه ریفراندۆمیشیان بۆ رێكخرا له كاتێكدا سندوقی ده‌نگدانیان بۆ دانه‌ندرابوو.
دووشه‌مه ره‌شه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر, سه‌نگه‌ره به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه 3 ساڵ زیاتر بوو تیایدا شه‌ڕی داعشیان كرد له كه‌ركوك و نه‌یانتوانی بیبڕن ,ئه‌و به‌ره به‌یانه سه‌ری ترامپ و قاسم سلێمانی له مه‌نجه‌ڵێكدا كۆكرده‌وه, هه‌ر لایه‌نه‌یان له قۆڵێكه‌وه خه‌ریكی دانوساندن بوون به مه‌رجی خۆیانه‌وه, ماكۆرگ ده‌یه‌ویست ته‌قه ده‌ستپێنه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه رازی بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراقی بۆ كی 1, حاجی قاسم سلێمانیش گڵۆپی سه‌وزی بۆ عه‌بادی هه‌ڵگرت بۆ په‌لاماردانی كه‌ركوك و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی مه‌كۆرگ, گڵۆپ به ده‌ستی حاجی قاسمه‌وه‌و فرمان له گیرفانی عه‌بادی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بوو , له‌وكاتانه‌ی سه‌رانی پدك و ینك له دوكان كۆده‌بونه‌وه‌و ده‌ستیان له‌ناو ده‌ست یه‌كتر بوو, هه‌ندێكیان ده‌سته‌كانی دیكه‌یان له‌ناو ده‌ستی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رامبه‌ریان بوو, واتا له دوكان كۆبونه‌وه ده‌كرا,كه‌چی ده‌ستێكی دیكه له‌ناو ده‌ستی به‌غدا بوو له قۆڵێكی دیكه‌وه مفاوه‌زات ده‌كرا, لێره‌دا گرنگه شتێك باس بكه‌ین , ئه‌وه‌ی كرا شاراوه نه‌بوو, به‌ڵكه له دوكان تاوتوێكرا,زۆرینه ناڕازی بوون بۆی,پێشتر گفتوگۆكان له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی حیزبی و حكومی ده‌ستیپێكردبوو, هه‌ر وه‌ك پاڤێڵ تاڵه‌بانی دانی پێدا ده‌نێت و ده‌ڵێت دوای رۆژێك دانوساندن له گه‌ڵ عه‌بادی رێكه‌وتین.
ئیتر پرسیارێك لێره‌دا سه‌ر ده‌ردێنێ, ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت و شیكارێكی بێلایه‌نانه بكه‌ین , ئه‌ویش رێكه‌وتنی ئه‌وان به پێی هه‌وڵه‌كانی مه‌كگۆرك بووه, یان هه‌وڵه‌كانی قاسم سلێمانی جیا بووه له‌و هه‌وڵانه ؟؟؟, ده‌بێت یه‌كلا بكرێته‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو دانوساندنه چییه له رۆژه‌كانی پێش گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك, ئه‌مه بۆ مێژوو و حوكم دان به‌سه‌ر كه‌سه‌كاندا گرنگه, هه‌رچه‌نده هیچ له ئه‌نجامه‌كان ناگۆڕێت كه له ده‌ستدانی كه‌ركوكه.
كه‌واته پێش په‌لاماره‌كه رێككه‌وتن كراوه, ئه‌وه‌ی له دوكان ئه‌نجامدرا و ئه‌وه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له سه‌ره‌تادا نمایش كرا ته‌نها شانۆگه‌ریه‌ك بوو, شانۆگه‌رییه‌كه بێ ئه‌و پێشه‌كیه‌ش ده‌توانرا نمایش بكرێت, قوربانیه‌كانی شانۆگه‌رییه‌كه مردنی راسته‌قینه‌ی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بوون “84 بۆ100 شه‌هید ده‌قیق نییه كه‌متره له‌و ژماره‌یه, ئه‌مه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه بڵێن له شه‌ڕدا شكاوین, نه‌ك به رێكه‌وتنێكی نا گرنتی دۆڕاو شار ته‌سلیم كراوه‌ته‌وه, تا ئێستا به ناو وێنه‌وه بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه ژماره‌ی شه‌هیده‌كان چه‌ندن؟”, كه رێك كه‌وتوونه ئه‌دی بۆ كوڕی خه‌ڵكتان به‌كوشتدا ؟؟, یان ته‌نها ویستتان به خه‌ڵك بڵێن له شه‌ڕدا شكاوین و له ژێره‌وه‌ش رێكه‌وتن له گه‌ڵ رێوه فێڵبازه‌كه‌تان كردووه, ده‌ست به‌تاڵ تیایدا ده‌رچوون, بێ ئاگا له‌وه‌ی به‌غا پێویستی به شانۆگه‌ری وا نییه نمایشی راستییه‌كه ده‌كات, چونكه هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌م چیرۆكانه‌یه, ناتانزانی حه‌سه‌ن پلایس و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی ناتوانن نهێنی پارێز بن.
ئه‌گه‌ر له كه‌ركوك 4 كاتژمێر شه‌ڕكرابێت و له قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌غدا تێك شكابێت, ئه‌وا له دوز 4 ده‌قه‌ش شه‌ڕ نه‌كرا, كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له خوار به‌ره‌ی باشوری كه‌ركوكه‌وه‌یه و له‌سه‌ر هه‌مان راسته رێگای به‌غدایه, له خانه‌قین و مه‌رگه‌سێر ته‌قه هه‌رنه‌كرا, له هێرشی دووه‌می سوپا‌و حه‌شد له كه‌ركوك رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ كرا‌و بێ ته‌قه پاشه‌كشه‌كرا, پێشمه‌رگه نه‌ك به تێ شكاوی به‌ڵكه به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه پاشه‌كشه‌ی پێكرا وه‌ك مالكی وتی به بێ ده‌ستێوه‌ردانی قاسم سلێمانی كه‌ركوك ناگرترایه‌وه, عه‌بادیش وتی پێشمه‌رگه هاوكاری هێزه هاوبه‌شه عێراقیه‌كانی كردووه نه‌ك شه‌ڕی كردبێت, ئیتر ئه‌و به‌ره‌به‌یانه پێشمه‌رگه زانیان ده‌ستیان به‌ستراوه‌ته‌وه له لایه‌ن قاسم سلێمانییه‌وه, بۆیه كه به‌ره‌به‌یانی دنیا روناك بوه‌وه كه پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد به به‌رچاوی هاووڵاتیانی شاره‌وه, بینیان پێشوازییه‌كه‌ی جارانیان لێ ناكرێت .
هاشم هاشمی نه‌یشارده‌وه كه رێككه‌وتن له نێوان پاڤێڵ تاڵه‌بانی و قاسم سلێمانی و هادی عامریدا بووه, كه‌ریم نوری وته بێژی حه‌شدی شه‌عبیش وتی پێشمه‌رگه نه‌شكاوه به‌ڵكه هاوكاریمانیان كردووه له شه‌ڕه‌كه, ئیتر قسه‌و لێدون زۆر زۆره له‌م بواره, ده‌سه‌ڵاتدارنی شیعه‌ش وه‌ك كورد وان له هه‌رچوارلاوه قسه ده‌كه‌ن .
لێره‌دا ده‌ركه‌وت عه‌رابی گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك قاسم سلێمانی بوو نه‌ك عه‌بادی و سوپا و حه‌شدی شه‌عبی, پرۆسه‌كه‌ش شه‌ڕ نه‌كردنی پێشمه‌رگه بووه نه‌ك تێك‌شكان, چونكه هێزه‌كانی به‌غدا له شه‌ڕی به‌راییدا تێك‌شكان و پاشه‌كشه‌یان كرد, ئه‌گه‌ر له تێك‌شكان به‌رده‌وام بونایه ئه‌وا نه‌خشه‌كه‌ی هاوكاری كه‌ران جێبه‌جێ ناكراو حاجی قاسم سلێمانیش به دۆڕاو له یارییه‌كه ده‌رده‌چوو, چونكه له گه‌ڵ روناك بونه‌وه‌ی دنیا ئیتر نیگاكان ده‌كه‌وتنه سه‌ر شه‌ڕی كه‌ركوك, شه‌ڕێك چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شارێكی ملیۆنییه‌وه دور بوو, كاردانه‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕی كه‌ركوك زۆر زیاتر ده‌بوو وه‌ك له هه‌ندێك ورده شه‌ڕی دواتر,24 كاتژمێر شه‌ڕیان بكردبایا, جیهان داوای راگرتنی ده‌كرد,ینك هێزی یه‌كه‌می شاره‌كه‌یه تا ده‌گاته خانه‌قین, هێزی سه‌ربازییه‌كه‌شی هێزی سه‌ره‌كییه, بۆیه ئه‌و رێكه‌وتنه به‌ره‌كانی شه‌ڕی له‌و ناوچه‌یه ئارام راگرت.
رێكه‌وتنی پاڤێڵ تاڵه‌بانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی و هادی عامری عه‌راب و ئه‌ندازیاره‌كه‌ی قاسم سلێمانییه, كاری مانگێك زیاتری ئه‌و بوو ئه‌و به‌ره‌به‌یانه به‌ری خۆی گرت, ئه‌و له پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش به درێژایی ئه‌و 22 رۆژه ده‌یه‌ویست ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه جێبه‌جێ بكات, ته‌نانه‌ت تارمایی قاسم سلێمانی ته‌واوی رۆژی یه‌ك شه‌مه 15ی ئۆكتۆبه‌ر له دانوساندنه‌كانی دوكان بوو, ئه‌وه‌ی له 16ی مانگ رویدا سه‌ركه‌وتنی قاسم سلێمانی بوو نه‌ك عه‌بادی یان تێكشكانی پێشمه‌رگه.
دوای روداوه‌كه شێخ جه‌عفه‌ر و كۆسره‌ت ره‌سول و مه‌لا به‌ختیار چه‌ند كه‌سێكی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیان تۆمه‌تبار كردبه ئه‌نجامدانی خیانه‌ت وكه‌وتنی كه‌ركوك و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی, وه‌لێ لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری له كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان له‌شاری سلێمانی رایگه‌یاند: هیچ ریكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ عێراق نه‌كردوه ته‌نها پێشنیازیان كردوه هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بچه‌نه سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان له‌كه‌ركوك, وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی به‌ناو ئه‌و 38 سه‌ركردایه‌تیه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر نامه‌كه كردووه, هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌یان كردووه هیچ پێگه‌یه‌كی سیاسی‌یان نییه له‌ناو ینك و رێكه‌وتنه‌كه‌یان به رێگای شه‌رعی حیزبایه‌تیدا نه‌ڕۆیشتووه, له 52 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ینك, ته‌نها ئاڵا تاڵه‌بانی به كه‌یفی خۆی ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ره كات و قسه ده‌كات, ئه‌وانی دی ئه‌و رۆژانه تاسا بوون, هه‌ندێكشیان په‌شیمان بونه‌وه له واژۆكانیان به‌وه‌ی له خشته براون یاخود واژۆیان نه‌كردووه له‌سه‌ر نامه‌كه.
به پێی قسه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان دابه‌ده‌سته‌وه, ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش پێك هاتبوو له نێوانیان, له راستیدا ئه‌و ژوری ئۆپه‌راسیۆنه ته‌نها بۆ ته‌سلیم كردنی كه‌ركوك بوو هیچی تر,دوای ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كه دواتر ده‌ست به‌تاڵ ده‌ركرانه ده‌ره‌وه. به پێی رێكه‌وتنه‌كه‌یان بڕیاربو لیوایه‌كی معێراقی ام جه‌لال بێته كه‌یوان له‌كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و به‌ریتانی نیشته‌جێ بكرێن و به‌هاوبه‌شی پۆلیسی فیدراڵی چاودێری دۆخی ئه‌منی بكه‌ن, پارێزگارێكی كورد دابنێن , ئه‌نجومه‌نێكی نوێ ده‌ستنیشان بكرێت ……وه‌لێ هیچی جێبه‌جێنه‌كرا.
باش بوو ئه‌و رۆژه تیرۆری ناوخۆیی و شه‌ڕ روی نه‌دا, له كه‌لی سێكانی به به‌رچاوانه‌وه بانگ ده‌كرا كێ سه‌ربه كۆسره‌ته و كێ سه‌ر به ئاسۆ ئه‌ڵمانییه, له‌وێ هێزه‌كان جیا ده‌كرانه‌وه , ئیتر له قۆڵی چیمه‌نه‌وه مه‌گه‌ر خوا بزانێت چی گوزه‌راوه.
كه‌واتا كورد ئه‌و رۆژه ته‌نها ئهمهریكاو رۆژئاوا‌و جیهان خیانه‌تیان لێی لێنه‌كرد, به‌ڵكه خیانه‌تی جه‌رگبڕ ئه‌و خیانه‌ته بوو له‌ناو خۆوه لێیكرا, هه‌ر ئه‌و خیانه‌ته بوو جیهانی بێده‌نگ كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تراژیدیانه‌ی رویاندا, گرنگی ئه‌و خیانه‌ته بۆ به‌غدا وایكرد هه‌ر زوو وێنه‌كان بڵاو بكاته‌وه بێ ویستی هاوكاری كه‌رانیان و ئه‌وه‌ی له ژێر به‌ڕه‌یه بیهێنێته سه‌ر به‌ڕه ده‌ستخۆشیه‌كان بگه‌یه‌نێت به بیر‌و رای جیهانی بڵێ هێنراینه‌وه نه‌ك براوه‌ی شه‌ڕ بین, كه شه‌ڕیش نه‌بێت قسه كردن له كاره‌ساته‌كانی شه‌ڕ بێ مانایه.ئه‌مه‌ی خوراوه ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌ناو سه‌ركردایه‌تی ینك ه له‌گه‌ڵ عه‌بادی, ئه‌وه‌ی شاراوه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌م رێكه‌وتنه كرا یان نا, كێ ئه‌نجامی نه‌دا؟, هۆكاره‌كه‌ی چی بوو؟ : ” سلێمانی 14-10 به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ههستیارو ناله‌باره‌ی هاتۆته ئاراوه له ناوچه جێناكۆكه‌كان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به گشتی و شاری كه‌ركوك به تایبه‌تی, وه بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌گاته ئاستی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان , كه زیانی گه‌وره به هه‌رێم و عێراق ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌م بابه‌ته كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی بڕیاریدا:-
1-سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی هاوبه‌ش له سنوری كه‌ركوك پێك بهێنرێت نوێنه‌رانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی تێدا بێت , ئه‌ركی سه‌ره‌كیان بریتی ده‌بێت له دابینكردنی ئاشتی و ئارامی له‌و ناوچانه‌و باره‌گاكه‌شی له سه‌ربازگه‌ی كه‌یوانی شاری كه‌ركوك ده‌بێت.
2- هیچ هێزێكی سه‌ربازی نه‌هێنرێته ناو شاری كه‌ركوك.
3-كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی تر له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له رێگای دیالۆگ و له چوارچێوه‌ی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێت.
4-نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مه‌ریكا هاوكار و پشتیوان بن بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه . 38 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ینك
”
زیره‌كی ناوێ تا هه‌ڵیبێنیت كه ئه‌مه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر رویدا , 31ی ئابێكی تر بوو به سیناریۆیه‌كی تره‌وه , هیزه‌كان له بری به ئاڵای زه‌رده‌وه له‌سه‌ر تانكه‌كانی كورد بن , كه‌چی ئه‌مان رۆڵه‌ی هه‌ژارانیان نارده به‌ره‌كانی شه‌ڕ و به كوشتیاندا و سوپای داگیركه‌ریش ئاڵای كوردستانیان له ژێر پێ نا , 31ی ئابه‌كه‌ی پارتی له كاتێك رویدا 2 ساڵ بوو له گه‌ڵ ینك شه‌ڕیان بوو, كه‌چی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كاتێك رویدا 15 ساڵه حكومه‌تی هاوبه‌شیان هه‌یه , له 31ی ئاب حیزب به‌كاره‌كه هه‌ڵسا, له 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ند كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی حیزبی پێی هه‌ڵسان, واتا لێره‌دا ینك وه‌ك ده‌زگایه‌كی حیزبی به‌رپرس نییه, ئه‌وه‌ی به‌رپرسه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه كه له ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆی فه‌رمانی وه‌رگرتووه, ئه‌مه به رونی له كۆبونه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول له گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سه‌ربازی ده‌ركه‌وت, وه‌لێ تا كورد‌و كه‌ركوك ماون, ناسۆرو ئاخی ئه‌و رۆژه ره‌شه ده‌مێنێت و ئه‌نجامده‌رانی له ده‌رگایه‌كی ره‌شه‌وه ده‌چنه مێژووی شاره‌كه‌و و هه‌موو كورده‌وه.
سیناریۆكانی رۆژانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ناتوانێت راستی روداه‌كه بشارێته‌وه, نه پێشمه‌رگه شكاوه, نه تانكی ئه‌برامزیش له فلیمه خه‌یاڵییه‌كانه‌وه هێنراونه‌ته ئه‌رزی واقعی شه‌ڕه‌كه‌وه نه‌شكێنرێت, ئه‌وه بوو له پردێ و زومار له‌و شه‌ڕه بچوكانه بینیمان چۆن به شكاوی جێهێڵران.
ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه بكرێت و راستیه‌كان ئاشكرا بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بده‌نه‌وه كه ده‌ڵێن شه‌ڕ نه‌كراوه به‌ڵكه ئێمه براینه ناو كه‌ركوكه‌وه, نه‌ك بۆ رایگشتی كوردستانی پینه‌و په‌ڕۆی كاره‌كانیان بكه‌ن, سه‌دان هه‌زار كه‌ركوكی و دوزی و خانه‌قینی روداوه‌كان له به‌رچاویانن پێویست به رونكردنه‌وه ناكات, چۆن وه‌ڵامی كه‌ناڵه‌كانی كه‌ی 24 و روداو ده‌ده‌نه‌وه, ئاواش راشكاوانه وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بده‌نه‌وه كه ستایشی هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كان و په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانیان ده‌كه‌ن له گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند كه‌سه.
ده‌كرا شكانی سه‌رتاسه‌ری نه‌بێت
به‌یانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌لی سێكانی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی پێوه بوو, له‌ودیو ئه‌وانیشه‌وه پێشمه‌رگه له پاشه‌كشه‌دابوو, هێزه‌كانی به‌ره‌ی پێشه‌وه كشێنرایهوه بۆ پشت كه‌لی سێكانی,ئه‌و رۆژه هێزه‌كانی ینك بارودۆخیان وه‌ك سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌كان بوو, متمانه‌یان به یه‌كتر نه‌مابوو, له‌ناو شاره‌كان سوكایه‌تی زۆریان پێكرا كه ئه‌وان تاوانیان نه‌بوو, هه‌ر كوڕه ئازاكانی ساڵانی پێشوتر بوون, زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌شی ئه‌وكارانه‌ی ده‌كرد رێكخستنه‌كانی پدك و به هاندانی كه‌ناڵه‌كانی پدك بوو, خۆشیان به‌و هه‌موو ئازایه‌تی و بوێرییه‌یانه‌وه كه 3 ساڵ و سێ مانگ بوو له به‌رامبه‌ر داعش نواندبویان له ئاست روداوه‌كان روخا بوون, فرمێسكیان بۆ شكان نه‌ه‌بوو, به‌ڵكه بۆ ئه‌وه بوو 40 مانگ بوو خزمه‌تی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌یان ده‌كرد, ئێستا له‌ناكاو پێیان چۆڵكرا. به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م پێ دا, هێزه‌كانی پارتی ده‌یانتوانی كه‌لی سێكانی بۆ پردێ كۆنترۆڵ بكه‌ن و به‌و ساناییه قه‌راغی شار به‌جێ نه‌هێڵن و دور نه‌كه‌ونه‌وه لێی و هه‌میشه چاویان به‌سه‌ر شاره‌وه بێت, هێزه‌كه‌ی به‌غا ئه‌وه‌نده فشۆڵ بوون نایان توانی له كه‌ركوك بمێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رزاییانه بێ شه‌ڕ چۆڵ نه‌كرابایان, ئه‌وه‌ی رویدا هێزه‌كان پدك و كه‌ركوك وه‌ك رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشیان لێ هاتبوو, هه‌ر هه‌ڵاتن بوو و ئاوڕ نه‌دانه‌وه بوو بۆ دواوه, ده‌یانتوانی هه‌زاران خۆبه‌خش به‌سه‌ر ئه‌و ره‌بایانه‌دا دابه‌ش بكه‌ن و به چه‌كه قورس و نیوه قورسه‌كانه‌وه داكۆكی بكه‌ن, ئه‌وه‌نده له شار دور نه‌كه‌ونه‌وه تا گه‌ڕانه‌وه بۆی ببێته خه‌ون .
له لایه‌كی تره‌وه ده‌بوایا شه‌ڕی سه‌رانسه‌ری دوای یه‌كه‌م ته‌قه‌ی حكومه‌تی عێراقی رابگه‌یه‌نرایا, ئاخر به‌رگری تا سه‌ر شكستییه له شه‌ڕدا.
حكومه‌تی عێراقی به چه‌ند تێسره‌واندنێكی سه‌ربازی بچوك له پردێ و مه‌خمور و ته‌له‌سقۆف و مه‌حمودیه و زومار زریكه‌ی لێ هه‌ڵسا, هه‌رچه‌نده شه‌ڕی سه‌رانسه‌ری له‌م بارودۆخه سیاسییه, به‌م گه‌له‌كۆمه هه‌رێمییه‌ی خستویانه‌ته سه‌ر كوردستان, به مانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ئه‌سته‌مه وه‌لێ له مردن چاره‌سه‌رتره.
ئامانجه لاوه‌كیه‌كانی كاره‌ساتی كه‌ركوك
هه‌ندێك شرۆڤه‌كار ئامانجی ناوخۆیی به‌شداری هه‌ندێك له ماڵباتی تاڵه‌بانی له هاوكاری سوپای عێراق له گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌به‌نه‌وه بۆ كوده‌تای ناو ینك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م حیزبه له كوده‌تایه‌كی بنه‌ماڵه‌یی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگره ” لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك, ده‌ركردن و لاوازكردنی نه‌یاران له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی ینك یه‌كه‌ی 70, به تایبه‌ت ” كۆسره‌ت ره‌سوڵ , شێخ جه‌عفه‌ر, مه‌حمود سه‌نگاوی”, لاواز كردنی خه‌تی نه‌یارانی بنه‌ماڵه له رێكخستنه‌كانی ناو كه‌ركوك به تایبه‌ت خه‌تی كۆسره‌ت كه ناسراوه به كوتله‌چی, مه‌ترسی هه‌بوو ئه‌م كوده‌تا ناوخۆییه له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به ته‌سفیات بگات له كاتێك زۆربه‌ی ئامانجه ده‌ستنیشاكراوه‌كان له كه‌ركوك بوون.
هه‌رچی به‌رامبه‌ر به پارتییه هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا, كه پارتی له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی زۆر زیاتر ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كان لێی, وه ده‌ركردنی یه‌كجاره‌كی له شار پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئیمكاناته‌وه هێزی زیادی كردبوو له شاره‌كه ته‌نانه‌ت هێزی له گه‌ڵ پێگه‌ی ده‌نگه‌كانیشی یه‌كی ناگرته‌وه,وه لاواز كردنی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان , ئامانجه ناوخۆییه‌كان جگه له ده‌ركردنی دكتۆر نه‌جمه‌دین پێی گه‌یشتن ئه‌وی دیكه له‌م قۆناغه‌دا به روكه‌ش پێی نه‌گه‌یون, لێ هێشتا ململانێكان به كۆتا نه‌گه‌یشتوونه,ده‌ركردنی دكتۆر نه‌جمه‌دینیش ئامانجه‌كه‌ی سه‌ری نه‌گرت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌یان رزگار عه‌لی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه ره‌تكرایه‌وه, مه‌ترسی هه‌یه خودی پۆسته‌كه له ده‌ست كورده‌كان ده‌بچێت و به‌ر پێكهاته‌كان تر بكه‌وێت.
هه‌ندێك كه‌س ئه‌م ئامانجه لاوه‌كیانه به ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌زانن و پێیان وایه ئامانج لێی دوو كوده‌تای سیاسی بوو به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان و هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتداری له‌ناو ینك, به‌ڵام من پێم وایه ئامانجی سه‌ره‌كی لای ئه‌مان نه‌بوو, چونكه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی نه‌بوون له نمایشه‌كه, به‌ڵكه ته‌نها هاوكاریكه‌رێك بوون له كۆتادا سوپاسی خۆیان وه‌رگرت, به‌ڵكه ئامانجی سه‌ره‌كی گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوو له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به كوردستانیكردنی كه‌ركوك و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی, داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركوك له ئێستادا ئه‌و ئامانجه‌ی پێكا.
دیاره ململانێكانی ماڵباتی تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی ناو ینك كۆبونه‌وه‌كه‌ی 24ی ئۆكتۆبه‌ر گوایا یه‌كلای كردۆته‌وه, سه‌ره‌تای ململانێكانه, ئه‌گه‌ر شه‌رعیه‌ت لای هه‌ره‌می شه‌رعی ” مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی “بێت , ئه‌وا دارایی و گۆڕی تاڵه‌بانی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و راگه‌یاندن و ….. لای ئه‌مانه.
سه‌یركه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی به‌رامبه‌ر به سه‌عدی پیره چی ده‌ڵێت “لای ئێمه جێگه‌ی قبوڵكردن نیه سه‌عدی پیره به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه لێدوان بدات، ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌واو بوو چیتر رێگه ناده‌ین چه‌ند كه‌سێكی بێ ده‌سه‌ڵات و كه‌مینه یه‌كێتی بكه‌ن به‌كلكی پارتی”.
پێش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتی ” ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ینك بڕیار له‌سه‌ر كۆنگره ده‌دات”لاهور شێخ جه‌نگیش له دیداری رۆژنامه‌نووساندا جه‌ختی له‌وه كردوه له‌ماوه‌ی دوو مانگدا كۆنگره ده‌به‌ستن و ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی به‌كۆمه‌ڵێك گهنجو خوێنی تازه نوێ ده‌كه‌نه‌وه وجارێكیتر له‌ناو یه‌كێتیدا متمانه ناده‌نه‌وه به‌و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ریفراندۆمیان كرد”.
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت, ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك بێت ینك نه‌یتوانیبێت كۆنگره ببه‌ستێت به‌هۆی باڵ باڵێنه‌وه, ئه‌وا زیاتر ینك به‌ره‌و یه‌كده‌ست بوون ده‌ڕوات و له كۆنگره‌دا دوا بزمار له تابوتی نه‌یاران ده‌درێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌وێته ده‌ست ماڵباتی تاڵه‌بانی و لایه‌نگرانیان.
جیاوازی 31ی ئاب و 16ی ئۆكتۆبه‌ر
بیرۆكه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی كی 1 ی كه‌ركوك له پێشمه‌رگه و رازی بوون به هاتنه‌وه‌ی سوپای عێراقی بۆی و به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش له لایه‌ن هه‌ردولایانه‌وه, بیرۆكه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژ به تیرۆر ماكگۆرك بوو, ماكگۆرك چه‌ند كاتژمێرێك پێش په‌لاماره‌كه‌ی كه‌ركوك داوای رۆژێكی دیكه‌ی كرد بۆ درێژه‌دان به هه‌وڵه‌كانی, بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ رونه‌دات, وه‌لێ عه‌بادی گوێی پێ نه‌دا و له نیوه‌شه‌وی كۆتایی هه‌فته‌ی مه‌كگۆرك هێرشه‌كه‌ی ده‌ستپێكردو یه‌كه‌م ته‌قه‌ی خۆی كرد‌و بڕیاری شه‌ڕی دا به هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز له لایه‌ن حاجی قاسمی سلێمانییه‌وه.
سێ جیاوازی له نێوان 31 ی ئاب و 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌بوو , ئه‌وانیش :
1- له 31 ی ئابدا پارتی وه‌ك حیزب كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدا, شتی شاراوه نه‌بوو, تانكه‌كانی به‌عس چه‌كداری پارتی به ئاڵای زه‌رده‌وه به‌سه‌ره‌وه بوو , وه‌لێ له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا حیزب ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد, گروپێك پێی هه‌ڵسان پێگه‌ی بڕیاردانیان نه‌بوو, رێكه‌وتنه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی حیزبییه‌وه‌و به دزییه‌وه ئه‌نجامدرابوو.
2- له 31ی ئابدا هه‌ولێر له ینك سه‌نرایه‌وه درایه پارتی , وه‌لێ له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا كه‌ركوك له ینك و پدك سه‌نرایه‌وه و حكومه‌تی عێراقی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت .
3- له كۆبونه‌وه‌ی دوكانی پدك و ینك , یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆ ئه‌م دۆسیه‌یه بوو, واتا پارتیش ئاگاداری ئه‌م بژارده‌یه بوو و به نهێنی ئه‌نجام نه‌درا, ده‌بوایا ئاگاداری ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌م بژارده‌یه بونایا.
له گه‌ڵ له ژێر پێنانی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك , هه‌موو رێكه‌وتنه‌كانیش له ژێر پێ نرا, شێوازی گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان نیشانی دا ئه‌وان سه‌یری كورد و ئاڵای كوردستان وه‌ك عێراقی ناكه‌ن, رازی بوون به هژمۆنیای عێراقی له‌و ناوچانه‌ی بێشهڕ كشانه‌وه وه‌ك دوز و خانه‌قین و تراژیدیاكه‌ی كه‌ركوك , بۆخۆی بزمار بوو له تابووتی رێكه‌وتنه‌كه, ئاڵا تاڵه‌بانی له ته‌له‌فزیۆنی ئافاقی سه‌ر به مالكی وتی “كه‌ركوك گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی عێراق, حكومه‌تی عێراقیش كاندیدی ینك ی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ره‌تكرده‌وه , ده‌بێت كورد ئیتر داوای مافه‌كان و گفتوگۆ له ئه‌بوه‌كانی پلایس و عوزرائیل بكات, گرنگی به پێگه‌ی ینك نه‌درا, كه هاوبه‌شی گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه بووه, هاوكات خه‌ڵكیش زوو رێكه‌وتنه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد, پرۆسه‌كه‌یان به له‌ده‌ستدان و داگیركردنی كه‌ركوك ناساند, بۆیه ینك به‌م ستافه‌وه زیان لێكه‌وته‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت له شاره‌كه, هاوكات توركیا‌و ئێران له‌به‌رامبه‌ر كورد له كه‌ركوك یه‌كگرتوو بوون, كه كورد ده‌ركرا, هاوپه‌یمانیه‌كه‌شیان فه‌لسه‌فه‌ی مانی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه .
ته‌نانه‌ت توركیا و عێراق وشه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له نوسین و ئاماژه‌كانیان سڕییه‌وه, باكوری عێراقیان له بری دانا, پێشمه‌رگه به چه‌كداری هه‌رێم و گه‌لی كوردستان به هاووڵاتیانی باكوری عێراق ناسێنرا, هه‌مو ئه‌مانه وامان لێده‌كه‌ن بڵێین ئه‌مجاره مناڵه‌كانی تاڵه‌بانی و بله‌ی ئه‌حه ره‌ش به پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنی سێ‌و وپرته‌قاڵی بارزانی له گه‌ڵ به‌غدا1964 له 10ی شوباتی 1964 , ئه‌مجاره ئه‌وان كه‌ركوك و كوردستانیان به سێو‌و پرته‌قاڵێكی كرماوی گۆڕییه‌وه , مێژوو دیسان به شێوه كۆمیدییه‌كه‌ی دوباره بوه‌وه, ئه‌و كێكه‌ی خستیانه به‌رده‌ستیان ژه‌هراوی بوو, فریای خواردنی نه‌كه‌وتن.
شكستی سه‌ربازی مافی گه‌لی كورد ناسڕێته‌وه, ناسنامه‌ی شاری كه‌ركوك و شارۆچكه‌كانی دی ناگۆرێت, هه‌رچه‌نده كوردیش نه‌یتوانی به باشی فه‌رمانڕه‌وایی بكات,توركمان و عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك به به‌رچاویانه‌وه نه‌وتی شاره‌كه ده‌ڕۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان, هیچ ده‌ستكه‌وتێكی بۆیان نه‌بوو, وه‌ك ده‌ست سبه‌سه‌ر گیراو سه‌یریان ده‌كرد, هاوكات له دوای شه‌ڕی داعشه‌وه, هه‌موو شتێك له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه گۆڕا,ته‌نانه‌ت مزایه‌ده‌ی روكه‌شی ته‌نده‌ره‌كانیش نه‌ما, زه‌وی داگیر كردن په‌ره‌ی سه‌ند, دزی زیادی كرد, پرۆسه‌ی سیاسی چووه دواوه له شاره‌كه, ئه‌مه‌و زۆری دی وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش نیعمه‌ت بێت بۆ فه‌رمانڕه‌وا كورده‌كانی شاره‌كه, ئه‌وه‌ی كردیان بای ئه‌وه هه‌بوو هاووڵاتیان هه‌ست به له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتێك نه‌كه‌ن له ده‌ستیان چوبێت .
له كۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بڵێن قزڵباشییه‌كانی قاسم سلێمانی له‌م خوله‌دا چه‌ند ساڵ له كه‌ركوك ده‌مێننه‌وه؟.