Skip to Content

786 Views

ئافه‌رین نادیه‌ موراد ئافه‌رین!!… 	نه‌جم محه‌مه‌د

ئافه‌رین نادیه‌ موراد ئافه‌رین!!… نه‌جم محه‌مه‌د

Be First!
by September 30, 2016 General
image_print

( نادیه‌موراد) باڵوێزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌منوێنه‌رانی ووڵاتانی جیهان دا گووتی:-( ژبان ته‌نها بۆئێوه‌ و خێزانه‌كانتان دروست نه‌بووه‌به‌ڵكوئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بژینو مافی ژیانمان هه‌یه‌ ..ئه‌گه‌رسه‌ربڕین وفڕاندنی مناڵان وبه‌كه‌نیزه‌ككردن وده‌ست درێژیكردنه‌سه‌رژنان وده‌ربه‌ده‌ركردنی ملیۆنان كه‌س نه‌تانجوڵێنێت ئیتر كه‌ی ده‌جوڵێن)
ئه‌م ووتانه‌ی نادیه‌موراد هه‌موونوێنه‌رانی ووڵاتانی سه‌رسام و شه‌رمه‌زاركرد ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی له‌ئاست ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ئینسانه‌كان ده‌كرێت هه‌میشه‌ ڕۆڵی ته‌ماشاكه‌ر ده‌بینن وجووڵه‌یان لێوه‌نایه‌ت چونكه‌خۆیان وخاوخێزان ومنداڵه‌كانیان پارێزراون وبه‌كووردی ئاگره‌ سووره‌ له‌خۆیان دووره‌ وهه‌روه‌ها زۆرێك له‌نوێنه‌ری ئه‌و ووڵاتانه‌ خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاته‌كانیان خوڵقێنه‌روسیناریست وبه‌شداری ئه‌و تاوانانه‌ن به‌رابه‌ر ئینسانه‌كان ده‌كرێت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسی وئابووریه‌كانی خۆیاندائه‌وان خۆیان له‌ڕێ‌ ی ئه‌حزابه‌ ناسیونالیستی ومه‌زهه‌بی وتایفیه‌ تووندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ دۆزه‌خیچكیان بۆ ئینسانه‌كان دروست كردووه‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی وناویان لێ‌ ناوه‌ ژیان ئیتر بۆیه‌ بێباكن وخه‌می ئینسانه‌كانی تریان نیه‌ ئه‌و نوێنه‌رانه‌ نوێنه‌ری ئینسانه‌ سته‌م لێكراوه‌كانی جیهان نین به‌ڵكو نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سه‌رمایه‌دارین.
به‌ڕاستی نادیه‌موراد به‌ووشیاریه‌وه‌ زۆر جوان و بوێرانه‌ وژیرانه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ پێ‌ ووتن كه‌تائێستا كه‌س ئه‌و خه‌یاڵ و بویری یه‌ نه‌بووه‌ئه‌و ڕاستیه‌یان ئاراسته‌یان بكات ئه‌وانیش له‌شه‌رمه‌زاریدا ته‌نها ئه‌وه‌یان بۆمایه‌وه‌ چه‌پڵه‌بارانی بكه‌ن دیاره‌ چه‌پڵه‌ش ئه‌و جوڵاندنه‌ نیه‌ كه‌نادیه‌ موراد مه‌به‌ستیه‌تی وبه‌چه‌پڵه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ش ئینسانه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی ڕزگاریان نابێ‌ له‌تاوان وسته‌م وناعه‌داله‌تی وبرسێتی وهتدنادیه‌خانی به‌ڕێز ئه‌و نوێنه‌رانه‌ به‌عه‌مه‌لی سه‌لماندویانه‌ كه‌ژبان ته‌نها بۆئه‌وان دروست بووه‌ و ته‌نهائه‌وان مافی ژیانیان هه‌یه‌ وئه‌وان منداڵه‌كانی خۆیان له‌منداڵكانی ئێمه‌ به‌نرخترو به‌جوانتر ده‌زانن ..ئه‌وان گه‌ردنی خۆیان پاریزراوبێ‌ ئیتر باكیان نیه‌ له‌وه‌ی ملی ملیۆنان ئینسانی دیكه‌ ببڕێ‌ ئه‌وان ژن وكچانی خۆیان پاریزراوبن باكیان نیه‌ له‌وه‌ی ژنان وكچانی دیكه‌به‌كه‌نیزه‌ك بكرێن وكڕین وفرۆشتنیان پێوه‌ بكرێت وهتدئافه‌رین نادیه‌ موراد ئافه‌رین كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیت هێنده‌ی تر شه‌رمه‌زاركردمن پێم وایه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ونوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤ دیفاع له‌هه‌مووشتێك ده‌كه‌ن ته‌نها له‌ مرڤ نه‌بێ‌!!!!

Previous
Next

Leave a Reply