Skip to Content

ئەم سوکایەتیە بەخەڵکی کوردستان ڕاگرن! … رێبوار عارف

ئەم سوکایەتیە بەخەڵکی کوردستان ڕاگرن! … رێبوار عارف

Closed
by ئه‌یلول 30, 2016 General

دوابەدوای بانگەوازی دەستەی نارەزایەتی خەڵکو فراوان بوونەوەی نارەزایەتیەکانی مامۆستایان‌و فەرمابەران‌و خەلکی ئازادیخوازی کوردستان،
لەپەرچەکردارێکی فریودەرانەدا گۆڕان و یەکێتی‌ کۆمەڵ‌و یەکگرتو لەشاری سلێمانی‌ کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداو پشتیوانی خۆیان بۆ تەواوی داخوزایەکانی هاولاتیانی کوردستان راگەیاندن‌و “حکومەتی‌ هەرێمیان بەبەرپرسزانی لەدابینکردنی‌ موچەو باشکردنی‌ گوزەرانی‌ هاوڵاتیانداو داواکاربون کە پێویستە حکومەت پەلە بکات لەجێبەجێکردن‌و ڕاپەڕاندنی‌ ئەرکەکانیدا. ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ لەشاری سلێمانی لەسێ هەوڵی جیاجیادا هەریەکە لەمامۆستا “ئاوات حسن’و مامۆستا “عادل حسن ” “دڵشاد محمود” ئەندامانی”بەرەی خەڵک” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی نیشتمانیەوە دەڕفێنرێن.
یەکێک لەقێزەونترین نەریتو ڕەوشتە باوەکانی ئەم کۆمپانیا حزبیانەی کوردستان لەماوەی دەسەلاتداریەتیاندا، بەکەمگرتنی هەست‌و شعوری خەڵک وسوکایەتیکردنی راستەوخۆو ناراستەوخۆیەیان! ئاخەر یەک بەیەکی ئەم حزبانە خۆیان پێکهێنەری ئەو حکومەتە بنکە فراوانەن کە ڕویان نایەت خۆیان بکەنە خاوەنی. لەچ گۆشەو کەنارێکی جیهاندا مۆرالی سیاسی حزب‌و حکومەت بەم ئەندازەی ئەمرۆی کوردستان داڕزاوە، حزبگەلێک کە خۆیان پێکهێنەری حکومەتن، داوا لەحکومەت بکەن کە داخوازیەکانی هاولاتیان جێبەجێ بکەن. ئەم نەریتە تا ئەو شوێنە رەزیل بووە تەنانەت پارتی دیموکراتی کوردستان لەزمانی فازیل میراننیەوە دیتە سەرخەتو پشگیری خۆیان بۆ داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان رادەگەیەنن!؟
سەیرەنیە، بەلام فریودەرانەیە حزبگەلێک ئامادەنەبن پاش ئەوهەموو سووکایەتیپکردن و وەزیر دەرکردن و پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەیە، هێشتا نەیانتوانیبێت؛ نە بەتاک و نە بە کۆ، هیچ حزبێک و تەنانەت هیچ وەزیرو ئەندام پەرلەمان و بەریوەبەریکیشیان دەست لەکار بکیشیتەوە. کەچی بەوپەڕی ڕووقایمەوە بانگەوازی پشگیریکردن لە داخوازیەکانی مامۆستایان وکارمەندان وموچەخۆران بکەن. بەڕاست ئەم سەخافەتە سیاسیە چ مانایەکی هەیە جیاواز لەبەکەم گرتنی حورمەت و بەهای ئینسانی ئەو خەلکە. چ ڕۆژگارێکی ڕەشە لەلایەک بەوجۆرە سیمای دزیوی خۆیان نیشانی خەلکی کوردستان دەدەن ولەلایەکتریشەوە بەم جۆرە موزایەدەیە دەیانەویت نمایشی نیەتی خۆیان لەبەرامبەر پارتیدا بکەن پیانبلین بەبێ بەشداریکردنی ئیمە تۆ بەتەنیا ناتوانیت هەمووی حەپەلوش بکەیت.
لەم ڕێگەیەشەوە لەڕوئیای خۆیاندا بە بەردیک دوو چۆلەکە دەپیکن و هێشتا پیانوایە ئاسان دەتوانن لە نەفرەت و بیزاری خەلکی کوردستان دەربازبن. ئێوە کەخۆتان بەشێکن لەم گەندەلی و ناعەدالەتی وچەوسانەوەیە، ئێوە کەخۆتان بۆ پەردە هەڵمالینەکانی نێوخۆتان دژ بەم بال و ئەو بالیتریان، دوینێ تالەبانی و نەوشیروان لە پەیوەند بەکارەساتی هەلەبجەو ئەمرۆش کاتێک کەگروپ وسەرکردەیەکتان تەحەمولی کەم پشکی ناکات و دەنگیان لێبەرز دەبیتەوە، بۆ بیدەنگکردنی بەرامبەرەکانیان بە دەیان فایلی گەندەلکاری کە بە سەدان میلیون دۆلار دەخەملینریت دەخەنە ڕوو، تەنانەت هەندیک جار کار بەوەش دەکات کەفایلی هاوکاریکردنی ئەندامانی مەکتەب سیاسیەکایان لەگەل بەعسیشدا پەخشوبلاو دەکەنەوە، کەچی هێشتا دەیاویت خەلکی کوردستان ‌‌مەستی‌‌ نیەت پاکی و کارنامەی خۆتان بکەن. ئێوە پیتانوایە کەحافیزەی خەلکی کوردستان هێندە کورت و کوێرە کە ئەک هەروا ئاسان فایلەکانی ئاشکرا کراوەکانی دوینی خۆتان و ئەوبەشە لە گەندەلکاریەکانی دکتۆ بەرهەم، شالاوی عەلی عەسکری، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەزهنی خەلکی کوردستاندا دەسریتەوە پاک دەبیتەوە. بروامەکەن ئەم ڕووقایمەیە بتوانێت یەکجار تەمەن درێژبێت، لە راستیدا ئەمڕۆ تروسکەیەک لە وشیاری سیاسی خەلک خۆی نمایش دەکات ،گەربیتو هۆشیارانەوە ریکخراوانە هەنگاوی بۆ هەلگیریت مەحالە لە شەپۆلی تورەی ئەو خەلکە رزگارتان بیت.
جێگەی خۆیەتی لەپەراویزی ئەم باسەدا ئاماژەیەک بەهەلوێستی ژمارەیەک لەو پەرلەمانتارانە بکەین کە لە یەک دوو سالی رابرودا توانیویانە پەردە لەرووی گۆشەیەک لە گەندەلیەکانی حکومەت و حزبی بەرامبەریان هەڵماڵن. بەبروای من کاتێک رەخنەو هەلویستی ئەم بەریزانە دەتوانێت کارنامەیەکی پرشانازیان بۆ تۆماربکات کە سنوری خۆیان لەریزەکانی ئەم حزبانە جیابکەنەوەو بەو جولانەوە ئومیدە بەخشەی شەقامەوە پەیوەستبن و هاوکیشەکان پیچەوانەوە بکەنەوەو لەگەل ئەو خەلکەدا بەحزبەکانی دوینیان بلین ئێوە بەشێکن لە ئەم تراژیدیایانەو دەبێت برۆن و دەستبەرداری لەخوین هەلکێشانی جەستەی ئەو خەلکەو لوشدانی سەروەت سامانی سەر زەمین و ژیر زەمینی ئەم ولاتەبن. دەنا ناکریت لەملا موچەو ئیمتیازاتەکانیان وەرگرن و لەولاش بەتەمای پیشوازیکردنبن لەلایەن خەلکی
کوردستانەوە. بەکورتیەکەی هەنگاوی پرجەرسارەتان خۆساکردنەوەو کۆتای هینانە بەم قۆناغی لەوەڕینە لەهەردوو دیوی لەوەرگاکەوە

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish